ڤایرۆسی كۆرۆنا لەڕێگەی سێكسكردنەوە دەگوازرێتەوە؟

  • March 21, 2020
  • 279 Views
ڤایرۆسی كۆرۆنا لەڕێگەی سێكسكردنەوە دەگوازرێتەوە؟
وڵات:تەندروستى

بەپێی زانیاری پسپۆڕانی پزیشكی بەریتانیا، بەڵگەیەك لەسەر گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەڕێگەی سێكسكردنەوە لەبەردەستدا نییە.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویكردەوە، تا ئێستا هیچ بەڵگەیەك نییە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕێگەی سێكسەوە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر.
بەڵام پسپۆڕانی بوارەكە سورن لەسەر ئەوەى کە ڤایرۆسەکە لەڕێگەی ماچەوە لەكاتی سێكسدا لە كەسی توشبووەوە بۆ كەسی بەرانبەر دەگوزارێتەوە.
ئەوان ڕێنمایی هاوسەرەكان دەكەن لەكاتی دەركەوتنی نیشانەكانی كۆرۆنادا سێكس نەكەن و پەنا ببنە بەر كەرەنتینەكردن بۆ ئەوەی یەكتر تووش نەكەن.
دوای ئەوەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڤایرۆسەكەی وەكو پەتایەكی جیهانیی ناساند هۆشداری ئەوەشیدا كە ئەو ڤایرۆسە لەڕێگەی كۆكە و پژمین و خوێنەوە بۆ كەسێكی تر دەگوزارێتەوە یاخود لەوكاتانەدا دەكەوێتە سەر تەنە ڕەقەكان و بەوەش دەگوزارێتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو