زیانی هەر پژمەیەک ملیارێک دۆلارە

زیانی هەر پژمەیەک ملیارێک دۆلارە

وڵات: سۆشیاڵ میدیا وەرگیراوە لەئەکاونتى تایبەتى هونەر تۆفیق

پێشتر دەگوترا ، ئەگەر بۆرسە لە ئەمریکا بپژمێت ئابووری جیهان توشی هەڵامەت دەبێت . بەڵام پژمەی کرۆناکەی چین ئەم مەقولەیەی بەجۆرێکی تر لێکرد .

بەپێ ی نیشانە سەرەتاییەکانی زیانی ئابووری پەتاکە هەر پژمەیەکی ئەنفلۆنزای کورۆنا بەراورد بە زەرەرە داراییەکان، بایی ملیاردێک دۆلارە . ناوەندە ئابووریە جیهانیەکان لەپێناو تەشەنە نەکردنی زیاتری زیانەکان . هەموویان کۆکن لەسەر پێشنیارکردنی پاکێجێکی فریاکەوتن بۆ حکومەتەکان کەئەگەر جێبەجێ ی نەکەن ئەوا ڕەوتی پەتاکە بەهۆی قەیرانی دارایی و بێکاری و هەژاری لەو وڵاتەدا دەگۆڕێت بۆ بەهاری کورۆنا .

ئەم هوشیاریەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەفتەی ڕابردوو ، لەڕێگەی لیژنەی ئابووری و کۆمەڵایەتیەوە بەتایبەتی بە وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیای دراوە . لیژنەی ئسکوای نەتەوە یەکگرتووەکان ئامۆژگاری حکومەتەکان دەکات کە دەستبکەن بە گرتنەبەری ڕێکاری خێرای پاراستنی کۆمەڵایەتی بەتایبەتی بۆ چینی هەژارو کەمدەرامەتەکان بۆئەوەی دۆخەکەیان لەدەست دەرنەچێت .

هەروەها بڕیاری بەخشینی باج لەسەر هاوڵاتیان دەربکەن ، بەپەلە سەرەڕای موچە ، پارەی کۆمەک بدەن بە هاوڵاتیەکانیان بۆ پشتیوانی لە داهاتەکانیان . ئەو قەرزانەی کە لەسەر خەڵکن ماوەی پێدانەوەی درێژبکرێنەوە ، بۆئەوەی زیانەکانی قەیرانەکەیان تەشەنە نەکات .

ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا هیچکام لەو ئامۆژگاری و ڕێکارانەی نەگرتۆتە بەر کەهاوکات بە ڕێگری لە تەشەنەی ڤایرۆسەکە ، دەبێت ڕێگریش لە تەشەنەکردنی زیانە داراییەکانی بکرێت وەک ئیسکوا پێشنیاری کردوون .

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو