سه‌رانی موچه‌بڕ خۆیان بۆ فه‌رمانبه‌ران مه‌ڵاس داوه‌

سه‌رانی موچه‌بڕ خۆیان بۆ فه‌رمانبه‌ران مه‌ڵاس داوه‌

وڵات: سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس

لەوە زیاتر خۆدزینەوەو بیانو هێنانەوە بۆ دواكەوتنی موچە داد نادات. روونە پارە نییەو دۆخێكی ئابوریی خراپ رووی لە هەرێم كردووە، ئەم حوكمڕانییەش هی ئەوە نییە بەرگەی دوو رۆژ گرانیی بگرێت و تواناو یەدەگی هەبێت، بەڵكو زوو تەسلیمی پلانی كەمكردنەوە یان دەستكاریكردنی قوتی خەڵك دەبێت. ئەو پارەیەی لەغداوە مانگانە دەنێردرێت تەنها تێرایی لە 45%ی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات، هەرێمیش توانای پڕكردنەوەی ئەو لە 55%ی دیكەی نییە.

ئایا دواى کۆتایی هینان بەرێکارەکانى قەدەغەى هاتووچۆ مامۆستایان وفەرمانبەران چ هەڵوێستێکیان دەبێت


لەكۆبونەوەی٠ لیژنەی تایبەت بە روبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو چارەسەركردنی گرفتی ئابوریی لەهەرێمی كوردستان سێ‌ پێشنیاریی سەرەكی هەبووە، یەكەمیان كەمكردنەوەی موچە، دووەم كەمكردنەوەی دەرماڵەكان و سێیەمیش درەنگ دابەشكردن لەبری كەمكردنەوەی موچە.

ئەو پێشنیارانە لەلایەن ئەو لیژنەیە پێشكەشكراوە كە بەدواداچوونی بۆ چارەسەری گرفتی ئابوریی و دارایی لەهەرێمی كورستان كردبوو. ستافی یەكێتی بەشدار لەو كۆبونەوەیە كە لەڕێی گروپ ڤیدیۆیەكەوە كرا رەتیانكردەوە بێنە ژێرباری كەمكردنەوەی موچەی خەڵك، پێیانوابوو بەرپرسیارێتییەو ناتوانن روبەرووی بەرژەوەندی و قوتی خەڵك ببنەوە. نوێنەری گۆڕان كە وەزیری دارایی بوو پێیوابوو ئەگەر موچەی خەڵك كەمدەكرێتەوە ئەوا پێویستدەكات كۆی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران دەنگ بۆ كەمردنەوەكە بدەن، واتە رازین بەمەرجێك هەمووان رازیبن. هەڵوێستی پارتیش هاوشێوەی بزوتنەوەی گۆڕان بووەو پێشنیارێكیان كردووە كە وەفدێك سەردانی حزبەكان بكات و عەرزو حاڵی حكومەتیان بۆ بخاتە روو.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی ڤیدیۆ سكایپه‌وه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی به‌رێوه‌چوو
كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی ڤیدیۆ سكایپه‌وه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی به‌رێوه‌چوو

لەوەدا ستافی یەكێتی هەڵوێستێكی ئەرێنی و زۆرباشیان هەبووە. ئەوان بەشێك نەبوون لەپێكهێنانی حكومەت، بەڵكو تەنها بەشدارن لەم كابینەیەو تائێستا شەریك نین لەبڕیاردان بۆیە ناكرێت لەپێكهێنانی كابینەو بەرنامەی كاری حكومەت شەریك نەبن و لەشكستی كابینەكە شەریك بن، ئەگەر بڕیارە لەئەنجومەنی وەزیران بڕیاری كەمكردنەوەی موچە بدرێت ئەوا پێویستە پارتی و گۆڕان وەك چۆن بەبێ‌ یەكێتی زۆربەی پۆستەكانی ئەم كابینەیان لەرێككەوتنێكدا دابەشكردو هاوكات لەپەرلەمان زۆرینەن و هەڕەشەی تێپەڕاندنی هەموو بڕیارو قانونێك دەكەن، لەوێش بەزۆرینە بۆخۆیان بڕیار لەسەر كەمكردنەوەی موچە بدەن و تەحەمولی توڕەیی خەڵك بكەن. پارتی دەیەوێت لەم پرسەدا كە هەستیارە یەكێتی بگلینێت و شكستەكە دابەش بكات، رەنگە هەوڵیش بدات یان ئۆفەری ئەوەش بخاتە روو كە سەرۆكی ئەو وەفدە یەكێتی بێت، بەڵام پێموایە ئەوە سەرناگرێت.

پارتی دەیەوێت لەم پرسەدا كە هەستیارە یەكێتی بگلینێت و شكستەكە دابەش بكات

هەر لەو كۆبونەوەیەدا مەسرور بارزانیی بەروونی وتویەتی من ناتوانم لێكەوتەی بەرپرسێتی گرفتەكانی كابینەی پێشوی حكومەت لەئەستۆ بگرم كە 27 ملیار دۆلار قەرزو گەندەڵییەكی زۆری بەجێهێشتووە، ئەمەش وەك تانەیەك بووە لەئیشوكارەكانی ئامۆزاكەی (نێچیرڤان بارزانی) لەكابینەی پێشووی حكومەت.


سەبارەت بەو پرسەش دیسان پارتی خۆی لێی بەرپرسە، چونكە ئەو رێككەوتننامەیە درێژخایەنەی لەبارەی نەوت لەگەڵ توركیادا كراوە بەدڵنیاییەوە یەكێتی و هیچ لایەنێك تێیدا شەریك نەبوون، بۆیە ئێستا خۆیان تەحەمولی لێكەوتەكانی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات و بەفێڕۆدانی سامانی گشتیی دەكەن، ئێستا هێدی هێدی دۆسیەی تایبەت بەپرسی نەوت دەكەوێتە سەرزاری راگەیاندن و ئاشكرا دەبن. بۆنمونە یەك ملیاری دۆلار كە گوایە لەبانكێكی لوبنانیەو نەگەڕێنراوەتەوەو پرسی (مورتەزا لاخانی) كە گرێدراوی 250 ملیۆن دۆلارەكەی روز نەفتە و وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەكان لێی بەرپرسە، دۆسیەی دیكەش بەڕێوەیە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو