وڵات:
ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی ئاداری ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق تووشبوونی ئافرەتێکی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-١٩) راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە ئافرەتێکی تەمەن ٢٢ ساڵ لە شاری هەولێرئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای پۆزەتیڤ دەرچووە و ئافرەتەکە بەرکەوتەی هەڵگری ڤایرۆسەکەیە لە خەلیفان.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەك تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر
دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 22 ساڵە و بەرکەوتووی تووشبووەکەی ناحیەی خەلیفانە.
وەزارەتی تەندروستی
٣١ ئازار ٢٠٢٠