سەرۆكی پەرلەمان بەیاوەرى شاندێک سەردانی گەرمیانی كرد

  • April 2, 2020
  • 234 Views
سەرۆكی پەرلەمان بەیاوەرى شاندێک سەردانی گەرمیانی كرد

وڵات:

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە یاوەری ژمارەیەك لە پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاوازەكان سەردانی ئیدارەی گەرمیانی كرد و لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارە و ئەندامانی ژوری ئۆپەرسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ رووبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبووەوە.


ئەمڕۆپێنج شەممە2ی نیسانی2020 د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیشدا راگەیاند، لە چوارچێوەی سەردانەكانیان بۆ پارێزگاكانی تری هەرێم، ئەمڕۆ بۆ چەند مەبەستێك سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان كردووە، كە خۆی دەبینێتەوە لە، سوپاس و پێزانینمان بۆ ئیدارەی گەرمیان بۆ ئەرك و ماندوبونی لەم بارودۆخە، لەگەڵ چاودێری چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئاستی بەدەمەوەهاتنی حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی پێداویستی یەكە ئیدارییەكان هەروەها گوێگرتن لە داواكاری و كاركردن لەسەر جێبەجێكردنیان.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەر لەكۆنگرە رۆژنامەنوسیەكەدا باسی لە رۆڵ و كار و بەدواداچوونەكانی پەرلەمان كرد بۆ هاوكاری حكومەت و هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێم بۆ روبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
راشیگەیاند، بۆ ئەو مەبەستە پەرلەمان بەدواداچون و خوێندنەوەی ووردی بۆ بارودۆخەكە كردووە و لە هەوڵدایە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان و كاسبكاران چەند بڕیارێك دەربكرێت كە بەجۆرێك لە جۆرەكان قەرەبوو بكرێنەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو