كه‌ی سیستمی نوێی دابه‌شكردنی موچه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت ؟

  • April 3, 2020
  • 352 Views
كه‌ی سیستمی نوێی دابه‌شكردنی موچه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت ؟

وڵات:هانا چۆمانی


مەلایەک ٦ پاسەوانی لەسەر حیسابی حکومەت هەیە
گلەیی لەپەرلەمانتارەکان کراوە
بۆچی راپۆرتەکانی دیلۆیت بڵاوناکرێتەوە؟
کێشەی یەکێتی و پارتی لەسەر گومرگەکان!
بزوتنەوەی گۆڕان گلەیی لەهەردوکیان کردوە
موچەی فەرمانبەرن چی لێ دێت؟
داهات و خەرجی حکومەت و وزارەتەکان چۆن خەرجی دەکەن؟
چارەنوسی لێژنەی ئۆڵۆمپی؟

کۆمپانیایی دیلۆیت
لەکابینەی پێشوودا حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی گرێبەستیکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی کرد بۆ وردبینی لە خەرجی و داهاتی نەوت بەناوی کۆمپانیایی دیلۆیت چەند مانگێک راپۆرتی وردی خەرجی و داهاتی نەوتی بڵاودەکردەوە بەڵام ئێستا کارەکانی وەستاوە.
لەسەرەتایی دەستبەکاربوونی مه‌سرور بارزانی لەم کابینەیە بەفەرمی کارەکانی کۆمپانیایی دیلۆیت راگیراوە و گرێبەستەکە سڕکراوە و چەندین مانگە پارەی کۆمپانیاکە نەدراوە بۆیە هیچ راپۆرتێک لە بارەی نەوت و خەرجی و داهات بڵاوناکرێتەوە و کۆمپانیاکەش داوای قەرەبوو دەکات.
کۆمپانیایی دیلۆیت کە گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە ئێستا داوای مافە داراییەکانی خۆی دەکات کە هی چەند مانگێکەو  وەرینەگرتووە، مه‌سرور بارزانیش بەهیچ جۆرێک ئامادە نییە کارەکانیان پێبداتەوە و بۆیە کۆمپانیاکە بەنیازن سکێڵای یاسایی لە لەندەن لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمار بکەن و داوا مافەکانیان بکەن.

پرسی گومرگەکان
بەمەبەستی زیادکردنی داهاتی حکومەت باس لە گومرگەکان کراوە و راپۆرت دراوەتە مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی تیایدا باس لەوە کراوە کە داهاتی گومرگەکان زۆربەی ناگەڕێتەوە بۆ حکومەت و باس لەوە کراوە، کە سەدا هەشتای داهاتی ئەو سنورانە دەچێت بۆ کۆمپانیایی ئەهلی و بە جۆرێک ۸٠ جۆری کۆمپانیای و پسولە و باج و وەرگرتن و پارە هەیە و حکومەت تیایدا سودمەند نابێت و تیمی پارتی باسی گومرگی باشماخیان کردووە و تیمی یەکێتیش وتوویانە نەک ئێمە بگرە جگە لە مه‌سرور بارزانی کەسی تر هەر نازانێت لە ئیبراهیم خەلیل چی دەگوزەرێت و هەتا ئەم دەقەیەش نە پەرلەمانتارێک نە وەزیرێک نەچووە بزانێت چ باسە و چی دەگوزەرێت، لەکاتێکدا گەورەترین مەرزی هەرێمە و زۆرترین داهاتی هەیە.
دوای مشتومڕی زۆری نێوان هەردوولا ئاواتی شێخ جەناب باسی لەوە کردەوە، کە داهاتی گومرگ و ناشەفافی نەوت کێشەی زۆری بۆ وەزارەتی دارایی دروستکردوە و بەفەرمی گۆڕان لەو دۆخە نارازیە و رووی دەمیشی لە هەردوو حیزبەکەیە، چونکە وەک پێویست هاوکاری وەزارەتی دارایی ناکرێت داهات وەدەست بخات، بۆیە دوای موناقەشە و گفتوگۆی زۆر بڕیار دەردرێت لێژنەیەک پێکبهێرێت بەدواداچوون بۆ هەر چوار گومرگەکە و داهاتی فرۆکەخانەکان و خەرجییەکان بکات.

موچەی و خەرج و داهاتی حکومەت
لە کۆبوونەوەی دوێنێی حکومەت زۆرترین گفتوگۆ لەسەر موچەی فەرمانبەران کرا و تیایدا بەکۆی دەنگ بڕیاردرا موچە کەم نەکرێتەوە بەڵام میکانیزمی پێدان بگۆڕێت و پشت بەیاسای چاکسازیی ببەسترێت و یاسای چاکسازیش تا یەکی مانگی حەوت کاری پێناکرێت چونکە دەبێت (۹٠) نەوەد رۆژ بەسەر یاساکەدا بڕوات بۆ جێبەجێکردنی، ئەنجومەنی وەزیرانیش دوێنێ یەکی نیسان یاساکەی پەسەند کرد بۆیە سێ مانگی تری دەوێت، موچە لە نیوان سی و پێج بۆ چل رۆژ دەدرێت و پێداچوونەوە دەکرێت بەدەرماڵەکان، بەڵام بەهیچ جۆرێک موچە کەمەکان دەستکاریی ناکرێت، بەهۆی ئەوەی حکومەت لە قەیرانێکی سەختی داراییە پارەی کەمە بریار دراوە بودجەی تەشغیلی لە ۳٠٠ ملیارەوە بکرێتەوە بە ٤٠ ملیار دینار،  چیتر وەزارەت و فەرمانگەکان ناتوانن پارە خەرج بکەن و شت بكرن هەموو شتێک راگیرا، تەنیا پارە بۆ سێ شت خەرج دەکرێت ( جادە و رێگاکانی هاتووچۆ، سەوزایی و پارک و باخچەکان، کەرتی تەندروستیی)
لەکۆبوونەوەکەی دوێنی نوسراو ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان کراوە کە هەموو جۆرە کڕینێک وەک ( سەرجەم کەلوپەلی ژوورەکان، ناو فەرمانگە و وەزاره‌تەکان، قەڵەم و وەرەقە و پێداویستی، سەیارە، خواردن و خواردنەوە، کرێی هاتووچۆ، کۆمەڵێک شتی تر…) هەروەها سەرجەم ( پاداشت و ئیفاد، نەسریەکانیش) رَاگیران.

موچەی فەرمانبەران
ئەم مانگە واتا موچەی مانگی 12ی 2019 هیچ کێشەیەکی نییە و پارەی تەواو هەیە و هی (نەوت و بەغدا و داهات)، چونکە لە سەر پارە و داهاتی مانگی دوو هەژمار دەکرێت و موچە دەدرێت بەس بۆ مانگی داهاتوو کێشە دروست دەبێت، چونکە (پارەی نەوت سەدا ۷٠ کەم بووه‌تەوە، داهاتی ناوخۆش سەدا ۸٠) بۆیە پارەکە بووە بە چارەکێک  حکومەت قسەی لەگەڵ بەغدا کردووه‌، بەغداش وەعدی داوە کە پارەکە بنێرێت و بەردەوام دەبێت کێشە دروست نەبێت لە ناردنی، بەڵام ئەگەت نرخی نەوت هەروا کەم بێت ئەوا حکومەت کێشەی موچەی دەبێت.
چونکە پارەی مانگانەی حکومەت تەنیا ٦۷٠ ملیارە لە کۆبوونەوەی دوێنێ هەموویان رازیبوون کە دەبێت موچەی فەرمانبەران لە ۸٥۳ ملیارەوە بکرێتەوە بە ٥۳٠ ملیار دینار و حکومەتش دەستکراوە بێت و پلەی یەکەمیش وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت کە دەبێت یەکەی ۷٠ و ۸٠ وەزارەتی پێشمەرگە پارە لە وەزارەت وەرگرن وەک موچە نەک کۆی پارە کە بەهەردووکیان نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاره‌ دەبەن و خۆیان “دابەشی دەکەن “.

مەلایەک ٦ پاسەوانی هەیە
لە کۆبوونەوەی دوینێ دوو نمونە بۆ پێکەنین باسکراوە گوایە مەلایەکی ئاینی ٦ پاسەوانی هەیە هەریەکەیان یەک ملیۆن و ۲٠٠ هەزار دینار لە حکومەت موچە وەردەگرن، هەروەها فەرماندەیەکی خانەنشین ۱٦ پاسەوانی هەیە شەخسین و بۆ کاری تایبەت بەکاریان دەهێنێت لەبری حکومەت، هەموویان موچە لە حکومەت وەردەگرن، هەروەها بەرپرسێک مردووە پاسەوانی هەبووە ئێستا پاسەوانەکان لەبڕی بگەڕینەوە بۆ حکومەت بوونەتە پاسەوانی کوڕە گەورەکەی بەرپرسەکە، لەسەر ئەوە رێککەوتن تا مانگی ٦ موچەی ئەو کەسانە ببڕدرێت یان دەبێت بێنەوە ناو کار و دەزگاکانی حکومەت.

گلەیی لە پەرلەمانتاران کراوە
دوێنێ هەرسێ حیزبەکە گلەییان لە پەرلەمانتارەکانی یەکتر کردووە، کە هەست بە بەرپرسیارەتی ناکەن و هێرش دەکەن سەر حکومەت و شەڕی میدیایی دەکەن و گوێ بە دۆخەکە نادەن و خەڵک دەترسێنن، بۆیە هەموویان هاورابوون کە پەلەمانتارانیان ئاگادار بکەنەوە و هۆشدارییان پێ بدرێت، هاوکات گلەیش لە بزوتنەوەی گۆڕان کراوە کە لە بەغدا پەلەمانتارەکانیان ڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆن دژی حکومەتی هەرێم دەبینن.
هەروەها حکومەت لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستانى هەڵوەشاندەوە و بودجەی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستانیش بڕدرا….  یانه‌ی هه‌ولێر
به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستانى هەڵوەشێنرایه‌وه‌ و بودجەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیش بڕدرا 

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو