وڵات:شیروان محمد ئەمین
هه‌ڵه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ
لە 48 کاتژمێری داهاتوو چی ڕوودەدات؟
له‌گه‌ڵ نیگه‌رانییه‌كى زۆر جێگه‌ى پرسیاره بۆچى دره‌نگانێكى شه‌وى ڕابردو وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیاریدا له كاتژمێر 12 ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ وه كه رۆژى شه‌ممه‌یه رێكه‌وتى 4 ى 4 ى 2020 بۆ ماوه‌ى 48 كاتژمێر هه‌مووجۆره هاتووچۆیهكى ئوتومبیل و پیاده‌و ته‌نانه‌ت نانه‌واخانه‌و فرنى سه‌مونخانه‌كان و ماركێت دابخرێن، ئه‌مه‌ش له پاش زیاتر له 20 رۆژ قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ.
ئاشكرایه له ناوه‌ڕاستى مانگى شوباتى ئه‌مساڵ تاكو تائێستا 214 حاڵه‌تى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان تۆماركراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 68 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه و 2 كه‌سیشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
گرنگه حكومه‌ت كاتێك هه‌ست به مه‌ترسییه‌ك ده‌كات، بۆ به‌رچاو ڕوونى هاوڵاتیان زانیارییه‌كان ئاشكرا بكه‌ن، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ببێته هۆى ترس له ناوهاوڵاتیانیش به‌ڵام دواجار ده‌بێته هۆشیارییه‌كى باشتر بۆ خۆپارێزى و په‌روه‌رده‌كردنیان به زانیارییهكىى دروست.
پێموانییه ئه‌وه ڕاست بێت كه سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ شه‌ممه 4ى4ى 2020 بڵاو كرایه‌وه گوایه” هۆكارى سه‌ره‌كى بڕیاره نوێیه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان بۆ توندتركردنى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ، تۆماركردنى 14 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون بووه به ڤایرۆسى كۆرۆنا كه سه‌رجه‌میان به‌شداربووى پرسه‌یه‌كى نهێنى له شارى هه‌ولێر بوون.”
ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ولێر زانیارییه‌كى ڕاست بێت خۆ له نێوان هه‌ولێرو پارێزگاكانى تر‌ى هه‌رێم و عێراق قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆو هه‌یه، كه‌واته ده‌بێت نهێنى پشت ئه‌م بڕیاره چى بێت؟!
دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى رۆژى 26ى ئازارى 2020 له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه”بە تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، جیهان دوچاری دۆخێكی سەختی ئابووریی‌و بازرگانیی دەبێت” وتیشى”دڵسۆزانەو خزمەتكارانە، داوا لە هەموو ئێوەی ئازیز دەكەم، كە كۆتایی بە بەهەدەردانی خۆراك و پێداویستیەكانی ڕۆژانە بهێنن، ئەوەندە بەكاربهێنن كە پێویستیانە، بۆئەوەی هیچ بەشو ژەمەخۆراكێك زیاد لە پێویست نەبێت”
ده‌شێت ئه‌و زانیارییه سه‌ره‌تاى زه‌نگێكى ئاگادار كه‌ره‌وه بووبێت له هه‌ڵاوسان و قه‌یرانى ئابورى بۆ خه‌ڵك به‌ڵام ڕوونتر ڕێژه‌ى هاورده‌و پێویستییه‌كانى خه‌ڵك به ژماره هیچ ئاماژه‌یه‌كى بۆ نه‌كرابوو.
گرووپی ڕۆژنامەنوسانى كوردستان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ زانیارى ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه”ئەوەندەی ئێمە زانیاریمان هەبێت دەوترێت وڵاتە زلهێزەکان لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا نیازیان هەیە گازی سارین بڕژێنن بەسەر ناوچەکەدا،ئەو گازە یارمەتیدەرە بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەربڵاو،ئەمڕۆ زانیاریە هەواڵگریەکان لەبارەی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لەعێراق ئەو مەترسیەیان ئاشکرا کرد کە 40 وڵات لەجیهاندا دەبنە ناوەندی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا،یەکێک لەو وڵاتانەش عێراق دەبێت،زلهێزەکان کار لەسەر ئەوە دەکەن جارێکی‌تر عێراق و چەند وڵاتێکی دیکە بکه‌ن به قوربانی بەرژەوەندیە ئابوریەکانیان،ئێستا بۆ زۆر لایەن ڕوونبوەتەوە کە کۆرۆنا شەڕێکی ئابوری لەپشتەوەیە”
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه كرابوو” تا دەتوانن لەماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا مەچنە دەرەوەو ئاوی زۆر بخۆنەوە باگەروتان بەردەوام تەڕبێت، تەنانەت پەنجەرەی ماڵەکانیشتان مەکەنەوە،چونکە کۆرۆنا لەڕێی هەواوە دێتە ناوماڵەکانیشتانەوە،ئێمە ترس بڵاوناکەینەوە،بەڵکو دەمانەوێت ئەو حەقیقەتەتان پێبڵێین کە لایەنی پەیواندیدار خۆی لێ دەرباز دەکات،وەزارەتی ناوخۆ دەبو هێندە خۆی بە بەرپرسیار بزانیایەکەهۆکاری ئەو 48 کاتژمێرەی بەهاوڵاتیان بوتایە نەک ئەوەی کەلەپڕ بڕیارێکی وای دا‌و ئێستا سەمونخانەو مارکێتەکان بەرناکەون و ئەگەری بڵاوبونوەی ڤایرۆسەکە لەماوەی ئەم کاتژمێرەدا کە قەرەباڵغی دروستبوە لەمانگی ڕابردوو زیاترە”