عێراق: هۆی کۆرۆناوە سەدان بەندکراو ئازادکران

  • April 5, 2020
  • 330 Views
عێراق: هۆی کۆرۆناوە سەدان بەندکراو ئازادکران

وڵات:

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ پێشگرتن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ٤٢٠ بەندکراو و سزادراو لە گرتووخانەکانی نەجەف ئازادکراون.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، دادگانی لێکۆڵینەوە و کەتن لە پارێزگای نەجەف، ٤٠٩ کەس کە لەسەر تۆمەتی جیاجیا بەندکراون، بە دەستەبەری دارایی “کەفالەت” ئازادکردووە.

باس لەوەش کراوە، دادگای کەتن لە نەجەف، ١١ کەس کە لەسەر تۆمەتی جیاجیا سزادرابوون، ئازادکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو ٤٢٠ بەندکراو و سزادراوانە لەچوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ پێشگرتن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئازادکراوان.

لە هەفتەی رابردووە کاربەدەستانی عێراق لەچوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەدان تۆمەتبار و سزادراویان ئازادکردووە لەنێویاندا تۆمەتبارانی تیرۆر.

لەو چوارچێوەیەشدا، ٦٠٨ کەس لە بەغدا، ١٥٧ کەس لە بەسرە و ٥٠ کەس لە نەینەوا ئازادکراون کە لەنێویاندا تۆمەتبارانی تیرۆر هەن.

تا ئێستا لە عێراق، ٩٠٨ كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كە ٥٧یان گیانیان لەدەستداوە و ٢٥٩ی دیکەشیان چاکبوونەتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو