وڵات:
لە بەیاننامەیەکدا ١٢٣ کەسایەتی و رۆژنامەنوس و پەرلەمانتار و رۆژنامەنوس داوا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا، سەرجەم باڵیۆزخانەی وڵاتان لەبەغداد، كونوسوڵخانەی وڵاتان لە هەولێر، رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی رۆژنامەوانی دەکەن لە ئاست دەستگیرکردنی رۆژنامەنوس، هێمن مامەند بێدەنگ نەبن.
دەقی بەیاننامەکە:
بۆ /وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا
بۆ/ بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا
بۆ /سەرجەم باڵیۆزخانەی وڵاتان لەبەغداد
بۆ /سەرجەم كونوسوڵخانەی وڵاتان لە هەولێر
بۆ/ رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی مافی مرۆڤ
بۆ/ رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی رۆژنامەوانی
پاش رێز و سڵاو
بەرێزان دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان وەك یەكێك لە دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكانی ناوچەكە و مێژوو لەدوای ساڵی 1991 وە ئازادیخوازان ورۆژنامەنوسان و رەخنەگران دەكوژێت و زیندانیان دەكات، بۆیە لەوكاتەوە هەزاران هاوڵاتی ئەم هەرێمە بەبەرچاوی ئێوەوە هەڵهاتوون و روویان لەدەرەوەی وڵات كردووە، ئێوەش بێدەنگ بوون، ئەوانەیشی لەهەرێم ماونەوە دەرفەتی قسەكردنیان بۆ نەهێڵدراوەتەوە، لەكاتی هەر قسەیەك كە بەدڵی دەسەڵات نەبێت دەستگیر دەكرێن یان دەكوژرێن و سیناریۆی نابەجێی بۆ دروست دەكرێت.
ئەم دەسەڵاتە لەم قۆناغی كۆرۆنایەشدا دەستبەداری رەفتارە دیكتاتۆرەكانی نەبووە ولەتازەترین نمونەشدا لەسەر پۆستێكی فەیس بووك ماوەی چەند رۆژێكە رۆژنامەنوسی رەخنەگر هێمن مامەند لەشاری هەولێر لەلایەن هێزێكی تایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رفێندراوە، ئێمە پێمان وایە بێدەنگی چەند ساڵی رابردوو ئێوە وایكردووە ئەم دوو دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی هیچ سڵ لەكوشتن و راوەدوونانی ئازادیخوازان و داخستنی پەرلەمان و بێ بەهاكردنی دادگاكانی هەرێم نەكاتەوە، بۆیە ئەركی مێژووی ئێوەیە كە چی تر بێدەنگ نەبن چونكە بە بەرچاوی ئێوەوە دەسەڵاتێك نەوتی گەلەكەی دەدزێت و موچەی فەرمانبەران نادات و ئەوەی رەخنەش بگرێت زیندانی دەكات، كاتی ئەوەیە هەڵوێستی جدیتان هەبێت بەپێچەوانەوە بێدەنگیتان دەبێتە خاڵێكی نەرێنی مێژووی، دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێم ئاگادار بكەنەوە سەرجەم رۆژنامەنوسان و ئازادیخوازان و خۆپیشاندەران و رەخنەگرانی سیاسی لە زیندانەكان ئازاد بكات، و چیتر دادگا بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكارنەهێنێت.
ئێمە پێمان وایە كاتی ئەوەیە بەسەرپەرشتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لەهەرێمی كوردستان بكرێت و رێز لەئەنجامەكەی بگیردرێت و دەسەڵاتێكی مەدەنی شارستانی عەلمانی پێشكەوتوو بۆ باشوری كوردستان دوور لەدەسەڵاتی میلیشا دروست بكرێت.
گومانمان نیە هەموو دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكان لەو كاتانەی خۆریان ئاوادەبێت و میللەت بەقسەیان هەڵناپەرێت پەنا بۆ رەفتارگەلێك دەبن وەك ئەوەی ئێستا دەسەڵاتەكەی هەولێر و سلیمانی دەیكەن ، بەرێزان لەدوا هەڵبژاردندا كە بۆ پەرلەمانی كوردستان بووە لە 30/9/2018 تەنها 34%ی دانیشتوانی هەرێم بەشداریان كردووە و 66%ی بایكۆتی كردووە ئەوەش سەلمێنەری ئەو راستیە كە ئەم دەسەڵاتە شەرعیەتی نەماوە.
مێژوو شاهیدە ئەوانەی بەرامبەر رەفتارەكانی سەدام بێدەنگ بوون ئێستا چەندە لەناخی مرۆڤایەتیدا قێزەونن، و ئەوانەشی هەڵوێستیان هەبووە چەندە سەربەرز و بەشكۆن.
چاوەرێی هەڵوێستانین بۆ ئازادكردنی سەرجەم گیراوانی سیاسی لەسەرووی هەموویانەوە هێمن مامەند
ژمارەیەك لە رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی هەرێمی كوردستان
1-پشدەر بابەکر ڕۆژنامەنوس چالاکوانی سیاسی سلیمانی
2- ئاکام محمود رەسول چالاکوانی مەدەنی بەریتانیا
3- غالب محمد عەلی پەرلەمانتاری عێراق سلیمانی
4_ قازی غەریب چالاکوانی مەدەنی بەریتانیا
5_ ئەردەڵان شێخ فاتیح بەرزنجی پارێزەر و ڕۆژنامەنووس؍سلێمانی
6_ هێمن گۆپتەپەیی ڕۆژنامەنوس وفۆتۆگرافەر سلیمانی
7_هاوڕی عبداللە ڕۆژنامەنوس -سلێمانى
8_نزار محەمەد چالاکوانی مەدەنی سلیمانی
8_گۆران دیبەگەیی پارێزەر هەولێر
10_هەورامان نعمت ڕۆژنامەنووس
11_فەرامۆش ملا نجــم ئەفسەری هاتووچۆ کۆیە
12_یاسین عبداللە ، مامۆستا سلیمانی
13_بەشدار حسن پارێزەر هەولێر
14_ڕێبین سەباح پارێزەر هەولێر
15_عادل حسن حمەڕشید ، مامۆستای ناڕازی سلیمانی
16_ستارە عارف ڕۆژنامەنوس و چالاکی کۆمەڵگەی مەدەنی-سلێمانی
17_کارا محمەد چاکوانی هونەری و شاعیر سلیمانی
18_هونەر جەمیل چالاکوانی مەدەنی سلیمانی
19_فرهاد صمد جلال جالاکی مەدەنی کۆیە
20_تەیب موعتەسم عەزیز . چالاکی مەدەنی ڕواندز
21_گۆڵان علی چالاکوانی ژنان ئەڵمانیا
22_ئەرکان محمد ئەحمەد ڕۆژنامەنووس
23_ئاکۆ اسعد حمد چالاکوانی مەدەنی هەولێر
24_سعید احمد علی رۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی
25_تارا حسین وتەبێژی تاڤگەری ئازادی سلیمانی
26_هەڤرەس شوان خوێندکاری بەشی یاسا
27_ئیحسانی مەلا فوئاد رۆژنامەنوس
28_ئومێد محمد ساڵح رۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی .
29_شەماڵ رەئووف چالاکی مەدەنی
30_موحەممەد عەلی – شانۆکار
31_شیلان محمد _ مشاور سیاسي
32_دانا عومەر – ڕۆژنامەنووس
33_هەوراز چالاکوانی مەدەنی بەریتانیاوە
34_ئیبراهیم عەباس ، رۆژنامەنووس، هەولێر
35_کارۆ ئالانی چالاکوانی مەدەنی
36_ئۆمێد حاجی ــ ڕۆژنامەنووس ــ دهۆك
37_کۆسالان عەبدولمەجیید/ رۆژنامەنوس
38_ھەڤاڵ ئاكۆ ـ پێشمەرگە
39_ڕوناک مجید چالاکوانی مادەنی
40_کامەران ئەمینی هاونیشتیمانی
41_سيفي نهيلي جالاكوان سويد
42_هارون ناسح چالاکوانی و ڕەخنەگری سیاسی
43_ابراهیم مجید فرج مامۆستای زانکۆ
44_ئەحمەد دڵزار ئیسماعیل
نوسەر و شانۆکار.
45_پشکۆ رەحیم شاعیر ، بەریتانیا
46_بێستون کافرۆشی رۆژنامەنووس بەریتانیا
47_هەڵۆ ئەبوبکر ڕۆژنامەنووس سلیمانی
48خطاب عمر ، پارێزەر ، زاخۆ
49_پارێزەر کامەران سارمەمی هەولێر
50_نیاز حامید برایم ئەندازیار
51_ئادەم عوسمان سلێمان چالاکوانی سیاسی
52_هێمن بنسڵاوەی چالاکوانی مەدەنی بەلجیکا
53_مامۆستا ژاژڵەیی،،،،مامۆستای ناڕازی وچالاکوانی مەدەنی ،،،سلێمانی
54_خالید عەبدولکەریم، ڕۆژنامەنووس
55_رێبوار چەلەبی -نوسەر
56_مافناس / علی عبدالله احمد
57_حەمید مستەفا – هونەرمەند و رۆژنامەوان
58_ھەنگاو ھاشم⁄ڕۆژنامەنوس
59_اسماعیل گەڵاڵەی
پەرلەمانتاری خولی پێشو
60_زانا علی چالاکوان
61_نیاز عبداللە ڕۆژنامەنووس
62_فەرمان ڕەشاد چالاکوانی مەدەنی
63_بهجت احمد یاسایی
64_نەجات ئەحمەد چالاکوانی سیاسی هەولێر
65_حەسەن جاف مێژوو نووس
66_عمر علی نوسەر سلیمانی
67_ابراهیم عبدالله لە بەریتانیاوە
چالاکوانی مەدەنی
68_ڕێبوار سیاسی ــ ڕەخنەگر و
چالاکوانی سیاسی هەولێر
69_فریدون جاف بەڕێوەبەری تۆڕی ڕێکخراوە کشتوکاڵی یە کانی کوردستان
70_تۆفیق شە دە ڵە یی، ماموستاو چالاکی مە دە نی
71_حسین محمد امین حسن فەرمانبەر
72 _ئەشقی مستەفا هاونیشتیمانی
73_کۆسرەت ئەحمەد شاعیر و وەرگێڕ
74_نهجیبه عومهر ئهحمهد چالاكوانی بواری ژنان
75_ئەندازیار فریدون عبدالکریم احمد چالاکوانی مەدەنی
76_د. محمد بازیانی سەرۆکی بزاڤی چاکسازی و گەشە
77_بروا ابراهیم مامۆستا هەولێر
78_دڵشاد بابانی / چاودێری سیاسی
79_محمد پیرۆمەری ڕەخنەگر
80_هیمداد قادر / چالاکوانی مەدەنی
81_شيرين عبدالواحد … جالاكوانى مةدةنى
82_ڕەنج عوسمان…ڕۆژنامەنووس
83_سؤران حوسين هاونیشتیمانی
84 _دێرین علی توێژەری دەروونی/چالاکەوان
85_چۆمان سعید رەشید – ڕەخنەگر -سوید
86_بەدرخان مەحمود..میدیاکار
87_د.محمد كیانی پەرلەمانتاری خانەنشین
88_فارس دژەباو شاعیر و چالاکوان
89_شوان سەید عەلی پارێزەر
90_دكتۆر بەختیار ئەمین بارام قەرەداغی
91_لوقمان محەممەد شلانی. چالاکوان و ڕۆژنامەنوس
92_عزیز رحمان مامۆستا
92_کارزان عزیز چالاکوانی مەدەنی
94_مارف جەژنە ،،مامۆستا
95_دانیاڵ زەنگەنە – چاودێر و چالاکوانی سیاسی
96_هەرێم رفعت عبداللە /پارێزەر لەهەولێر
97_نورەدین سعید محمود فەڕەنسا ڕەخنەگر ، چالاکوان
98_عومەری مامە کوردە چالاکوانی سیاسی هەولێر
99_فەرمان محەمەد ڕۆژنامەوان-ئیتالیا
100_حەیدەر عەلی فەرمانبەر
101_ کامران علی مامۆستای ئاینی
102_ئامینە شێخ محمد فەرمانبەر
103_تاڤگەر سابیر چالاکوان و نوسەر
104_لوقمان عەبدوڵا ….مامۆستا
105_هەژار ئیبراهیم ..ڕۆژنامەنووس
106کامیار سابیر نوسەر و ڕەخنەگر استرالیا
107_ئیسماعیل سیان چالاکوانی مەدەنی
108_پێشڕەو بابە شێخ / مامۆستا
109_کارزان تارق ڕۆژنامەنوس
110ئومێد ئەحمەد شاعیرو ڕەخنەگر ، چالاکوانی مەدەنی / هەولێر
111_بارزان اسماعیل / ڕەخنەگر ، چالاکوان
112_يعقوب كاكل- چالاکوان
113_ایوب عبدالرحمان فرمانبەر
114_ئامانج وەرتی / ڕۆژنامەنوس
115_یریڤان شاسوار / مامۆستا
116_وریا کاڵێ /ڕۆژنامەنوس ، پەیامنێر ، ئەمریکا
117_ئارام ئەحمەد / 118_شاعیر ،ڕۆژنامەنوس ، ڕەخنەگری سیاسی ، هۆڵەندا
119_ئاوات خەیروڵڵا راگەیاندنكار
120_ڕەنجدەر گڕاوی چالاکی مافی مرۆڤ
121_ڕەگەز کەمال بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤ
122_خەبات لەتیف فەرمانبەر
123_زیاد ئیسماعیل ڕۆژنامەنوس