وڵات : شیروان شیروانى
غیابی ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی، وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم و سیروان بارزانی وه‌كو جه‌مسه‌رێكی گرنگی پاره‌داری ناو ئاڵ بارزانی، له هه‌ڵمه‌تی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه كۆرۆنادا، تهفسیرێكی تر هه‌ڵده‌گرێت، كه ده‌شێ وا بخوێنرێته‌وه به‌كه‌می؛ هه‌ڵوێستێكی ئیستفیزازیانهیان بۆ مه‌سرور بارزانی ئامۆزاكه‌یان به جێهێشتبێ..
بیرم دێ له به‌رنامه‌ی ڕه‌نجی شه‌هیدانی كه‌ناڵه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی “ڕوداو” هه‌رچی ده‌وڵه‌مه‌ندی سێبه‌ری نێچیره، په‌یوه‌ندیان پێوه‌كرا بوو بو هه‌ڵمه‌تی به‌خشین بو كه‌سوكاریی شه‌هیدان، وه‌ك خالید خۆشناو، سیروان بارزانی، حه‌جی مهشهود و سه‌باح ملحه‌م، نوێنه‌ری كار گروپ، نوێنه‌ری گروپی جیهان…هتد.
ئه‌وه‌ی كه‌می به‌خشی نیو ملیۆن دۆلار بوو، كه‌چی ئه‌م گروپه بێجگه له شێخ باز كه وادهخوێنرێتهوه سه‌نگه‌ری گواستبێته‌وه بو دیوانی مه‌سرور بارزانی، هه‌ر هه‌موویان بایكۆتی به‌خشینیان كردووه، له كاتێكدا ڕه‌هه‌نده‌كانی كۆرۆنا گه‌وره‌تر و مه‌ترسیدارترن.
نێچیرڤان بارزانی و گروپه‌كه‌ی، نه‌ك هه‌ر بێده‌نگن، به‌ڵكو نازانرێ ئێستا له كوێشن!

له دیوێكی تردا، حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، بووته باره حوشتر به‌سه‌ر خه‌ڵكی تره‌وه، ئێستا ئه‌وه‌ی ناره‌سمی ده‌زانرێت بڕی 17 ملیۆن دۆلار له ده‌ستی دووه پێی گه‌ییشتووه، بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه، تا به‌غدا كه 3 ملیار دیناری ناردووه و هه‌ر یه‌كه له خاوه‌نی ماجدی مۆل و شێخ بازیش یه‌كى به ملیونێك دولار.
به‌ڵام نازانرێ حكومه‌ت خۆی چ بودجه‌یه‌كی خه‌رج كردووه؟!
ئه‌وه‌ی ده‌بینرێ شه‌ری ده‌زگاكانی خێرخوازییه، بگره ئه‌و تهرویجهی رێكخراوه‌كانی وه‌ك ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و مرۆیی مام و هه‌ندێكی تر، ده‌كرێت ئه‌گه‌ر رابگیرێت خۆ حكومه‌تێكی ره‌ش و ڕوت زیاتر هیچ نامێنێته‌وه!

ته‌نانه‌ت خێرومه‌ندان، هه‌ر یه‌كه و له شارێك بینا و خه‌سته‌خانه‌ی تایبه‌تیان به‌خشیووه به حكومه‌ت بو هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی، كه‌چی نازانرێت حكومه‌ت چی هه‌یه و چی به‌خشیووه و توانای چی تیایه، بگره ده‌مامك و ده‌ستكێشی پێ دابین ناكرێت.
ئه‌وه‌شم زانیووه كه وه‌جبه‌یه‌ك دكتۆری تازه دامه‌زراو بۆ ماوه‌ی چوار مانگه ده‌وام ده‌كه‌ن به شه‌و و ڕوژ مقیمن، كه‌چی هێشتا حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی نه‌یتوانیووه موچه‌شیان بو دابین بكات!
له دیوێكی تر ده‌زگای روانگه‌ی كوڕه‌كه‌ی نێچیرڤان، رێك وه‌ك ئه‌وه‌ی بایكۆتی كردبێت، چالاكییه خێرخوازییه‌كانی راگرتووه!

تەنانەت نێچیرڤان بارزانی، لە کۆتا عومری حکومەتەکەی باجی کۆرەک تێلیکومی سیروانی ئامۆزای کە بە ۱۷٨ ملیار دینار دەخەمڵێنرێت، کردوویەتی بە قیستی چەندان ساڵە! تاوه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی مەسرور بارزانی نەتوانێ لێی وه‌ربگرێته‌وه.
پێشبینی ناكه‌م حكومه‌تێكی درێژخایه‌ن بێت، به‌و خۆخشاندنه ناچێته‌سه‌ر، رۆژانه نیشانه‌ی نه‌خۆشی وشهلهل بوونی حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌بینین.