جیهانى دوای كۆرۆنا.. چی ده‌گۆڕێت و چی ده‌مێنێته‌وه‌ ؟

جیهانى دوای كۆرۆنا.. چی ده‌گۆڕێت و چی ده‌مێنێته‌وه‌ ؟

باڵانسی ئابوریی لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵات

وڵات: د.سەنگەر سەید قادر

كاریگەریی كۆرۆنا لەسەر جیهان و سیستەمە نێودەوڵەتییەكان، هیچی كەمتر نابێت لە جەنگی جیهانیی یەكەم و دووەم و ڕووخانی دیواری بەرلین و كۆتایهاتنی  سیستەمی دوو جەمسەریی و هەڵوەشاندنەوەی یەكێتی سۆڤیەت.



بۆیە دەكرێت كاریگەرییەكانی كۆرۆنا لە چەند خاڵێكدا كۆبكەینەوە ؟


١- كۆرۆنا دەبێتە هۆی گێڕانەوەی دەوڵەتە نەتەوەییەكان و سیستەمی عەولەمەی سیاسیی كۆتای دێت.
٢- وڵاتان زیاتر گرنگی بە كێشە و پرسە ناو خۆییەكانی خۆیان دەدەن نەك كێشە نێودەوڵەتییەكان.
٣- وڵاتان زیاتر گرنگی بە ئاسایشی خۆراك و پیشەسازیی دەدەن بۆ دابینكردنی پێداویستی ناوخۆ و پشت نەبەستن بە وڵاتانی دەرەوە.
٤- ڕێكخراو و كۆمەڵە نێودەوڵەتییەكان كاریگەریی و گرنگیان نامێنێت لەوانە نەتەوە یەكگرتووەكان، كە ڕەنگە دەستكاریی میساقەكەی بكرێتەوە كە ساڵی ١٩٤٥ داڕێژراوە.

دوای كۆرۆنا جیهان بەرە و داخران دەڕوات

٥- جیهان بەرە و داخران دەڕوات و ئەو سیستەمە عەولەمەیەی جیهانی كرد بوو بە گوندێكی بچوك  كۆتای دێت، وڵاتان سنوری دەسەڵات و سەروەرییان زیاتر دەپارێزن.
٦- ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی چەند ڕێكخراو و كۆمەڵە و بلۆكی ئابوریی سیاسی هەیە، یەكێك لەوانە یەكێتی ئەوروپایە كە ڕەنگە ئەگەر هەڵیشنەوەشێتەوە پێكەوە بوونیان سنوردار بكرێت.
٧- كاریگەرییەكی تری كۆرۆنا كەمكردنەوەی هاوكارییە بۆ وڵاتانی جیهانی سێیەم و جێهیشتنیانە بۆ ئەوەی خۆیان ڕووبەڕووی قەدەری خۆیان ببنەوە.
٨- كۆرۆنا بەها مرۆڤایەتییەكانی میساقی شۆڕشی فەرەنسی ١٧٨٩ خستە ژێر پرسیارە، بۆیە چیتر گرنگی بەو بەها مرۆڤایەتییە هاوبەشانە نادرێت.

دوای كۆرۆنا ئەمریكا وەك پۆلیس و سەركردەی جیهان دەمێنتەوە لە بەرگێكی نوێدا

٩- یەكێكی تر لە كاریگەرییە گرنگەكانی كۆرۆنا گەرمبوونی شەڕە ئابورییەكانە، بە تایبەت چین و ئەمەریكا و ڕوسیا و هیند و ژاپۆن.
١٠-  لە كۆتایدا ڕەنگە كۆرۆنا باڵانسی ئابوریی جیهان لە ڕۆژئاواوە بگۆڕێت بۆ ڕۆژهەڵات، بەتایبەت چین و ژاپۆن و كۆریای باشور و سەنگافورە و هیندستان. 
١١- جیهانی دوای كۆرۆنا لە ڕووی سەربازییەوە جیاواز دەبێت، وەك چۆن دوای جەنگی جیهانی دووەم چەكی ئەتۆمی بوو بە جێگای گرنگی بەهەمان شێوە دوای كۆرۆنا جەنگی بایەلۆژیی و ڤایرۆسەكان دەبێتە جێگای گرنگی.
ئەمانە بەشێكن لە ئەگەرەكانی دوای كۆرۆنا بەڵام ئەوەی ناگۆڕێت هەیمەنەی ئەمەریكایە بەسەر جیهاندا، ڕەنگە كێشەی بۆ دروست بێت بەڵام هەروەك پۆلیس و سەركردەی جیهان دەمێنتەوە لە بەرگێكی نوێدا.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو