وڵات: تەندروستى
تا ئەم ساتە لە جیهاندا، ٦۰۰ هەزار و ٣٢٣ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) چاکبوونەتەوە.
ماڵپەڕی “worldometers.info” دوایین ئامارەکانی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکان لە جیهاندا، ٦۰۰ هەزار و ٣٢٣ کەس چاکبوونەتەوە.
زۆرترینی ئەو کەسانەش لە چین بوون کە ژمارەیان ۷۷ هەزار و ٦۲ کەسە.
دوای چین هەریەکە لە وڵاتانی ئەڵمانیا بە ٨٨ هەزار کەس، ئیسپانیا بە ۷٤ هەزار و ۷۹۷، ئەمریکا بە ٦٨ هەزار و ۲٨٥ کەس، ئێران بە ٥٥ هەزار و ۹٨۷ کەس، ئیتاڵیا بە ٤٤ هەزار و ۹۲۷ کەس و فەڕەنسا بە ۳٥ هەزار و ۹٨۳ کەس دێن.