وڵات: سۆشیال میدیا وەرگیراوە لە د.شێرکۆعەبدوڵا
* مرۆڤ بۆ ئەوەی زیاتر بترسێت پێویستە كەمتر بزانێت -گابریڵ گارسیا ماكیز-
* زەلام بۆ ئەوەی زیاتر تەحەمولی پارتی بكات ئەبێ كەمتر یەكێتی بێت -گابریڵ كۆمەڵەی كۆن-
* كۆرۆنا بۆ ئەوەی زیاتر بڵاوببێتەوە پێویستە كەمتر ھاتوچۆ قەدەغە بكرێ -گابریڵی خەستەخانەی شیرەكە-
* پیاو بۆ ئەوەی زیاتر شیرین بێت مەفروزە كەمتر بكەوێتە ماڵەوە -گابریڵ ماركیزی شەرقی-
* مەكتەب سیاسی بۆ ئەوەی سامی زیاتر ھەبێت ھەقە كەمتر بەیاننامە بڵاو بكاتەوە -گابریڵی ئیعلام-
* بۆ ئەوەی زیاتر شانازی بە كوەردەوە بكەیت غەصبە لەسەرت كەمتر مێژووی میللەتان بخوێنیتەوە -گابریڵی مێژوونووس-
* بۆ ئەوەی زیاتر ئەقڵت گەشە پێ بدەیت كەمتر تەماشای تەلەفزیۆنە كوردییەكان بكە -گابریڵ گارسیا دڵسۆز-
* بۆ ئەوەی زیاتر سەرنجت لێ بدەن كەمتر تەنوورەكەت دادەرەوە بۆ خوارێ -چاوباشقاڵ گارسیا ماركیز-
* بۆ ئەوەی زیاتر بچیتە دڵی حكومەتەوە كەمتر باسی شەفافیەت بكە -گابریڵ گارسیای لێزان-
* ترەمپ بۆ ئەوەی زیاتر پارە لە سعودییە بكێشێتەوە كەمتر باسی خاشقچی دەكات -گابریل گارسیای واشنگتۆن پۆست-
* بەو پەڕلەمانتارە بڵێن ئەگەر ئەیەوێت زیاتر حەیامان نەبات با كەمتر بە عەرەبی قسە بكات -گابریڵ گارسیای كۆلیژی زمان
* ئەوی بیەوێ زیاتر بەختی بكرێتەوە پێویستە كەمتر گوێ بە ئەخلاق بدات -گابریلی پەیوەندییە گشتییەكان