زانا عەبدولڕەحمان: خۆتان فرۆشتوە ئەتانەوێت قەندیلش بفرۆشن؟

  • April 25, 2020
  • 373 Views
زانا عەبدولڕەحمان: خۆتان فرۆشتوە ئەتانەوێت قەندیلش بفرۆشن؟

“قەندیل گەلێك خاوەنداری لێ ئەكات چونكە بووەتە ڕەمزی بەرگریی”


پەرلەمانتاری پێشووى یەکیتى لە نووسینێکدا لەسەر ئاڵۆزییەکانی زینی وەرتێ و ئەگەری ئەنجامدانی هێرش بۆسەر قەندیل ئاماژەبەوە دەکات : شەرمدەکەم دەڵێن بریا کوردی ڕۆژهەڵات و باکور ئێرەیان چۆڵکردایە، مەگەر ئێرە کوردستان نییە؟، هەروەها دەڵێت: نەوتەكەت پارە ناكات خۆتان فرۆشتوە دەتانەوێت قەندیلش بفرۆشن، ئاخر ناتوانن نەوت خاوەنی نییە، بەڵام قەندیل گەلێك خاوەندارێتى دەكات.

زانا عەبدولڕەحمان لە نووسینەکەیدا لەپێگەى خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک لەسەر ئاڵۆزییەکانی زینی وەرتێ و پلانی هێرش بۆسەر قەندیل درێژەى بەنوسینەکەیداوە.

لە سەرەتای بابەتەکەیدا دەڵێت: لەهەندێك قسه‌ هه‌م شه‌رم ده‌كه‌م و هه‌م توڕه‌م، دڵم توندتر و توندتر لێده‌دات، هه‌رخۆمی لێ گێل ده‌كه‌م باهیچ نه‌ڵێم، بەڵام خۆم ‎پێناگیرێت كە گوێم لێدەبێت ده‌ڵێن: بریا كوردی ئێران و توركیا كارێكیان بۆ خۆیان بكردایە ئیرەیان چۆڵبكردایە، ” كاكە گیان خۆ ئێمه مه‌ڕو ماڵات نین، هین ئێران و عێراق هی توركیا بین”، ئێمە یەك گەلین، دەی ئیرە كوردستان نییە؟ دەی ئێمە چەند ساڵە دەهۆڵی دەوڵەتی كوردستان ناكوتین؟.

زانا باس لەوەدەکات دەڵێت: خۆ ئێرە پاكستان نییە تۆ بە كوردی ڕۆژهەڵات و باكور بڵێت میوانی، من بیردەكەمەوە كاتێك كوردێكی پارچەیەكیتر گوێیان لەم قسانە ئەبێت دڵی چیان بە باشور خۆش بێت، دەی جیاوازی ئێمە و تورك و فارس چیە؟

لەکۆتاى نوسینەکەیدا پەیامێک بۆ دەسەڵاتدارانى هەرێم دەنێرێت ودەلێت : تۆ ئیفلاسیت كردووە لە حكومرانی و نەوتەكەت پارە ناكات خۆتان فرۆشتووە، ئەتانەوێت قەندیلش بفرۆشن، ئاخر ناتوانن نەوت خاوەنی نییە بەڵام قەندیل خاوەنی هەیە، قەندیل گەلێك خاوەنداری لێ ئەكات چونكە بووەتە ڕەمزی بەرگریی.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو