وڵات:سۆشیاڵ میدیا وەرگیراوە لەئەکاونتى رۆژنامەنوس بەڵێن عیزەت میکە
بڕینی بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە ئەگەرێکی کەمێک لاوازە، چونکە چەند مانگی داهاتوو ڕێککەوتنی نوێ دەکرێت، بەڵام گریمان ئەم بڕیارە جێبەجێدەکرێت، چی ڕوودەدات؟
کوردستان تووشی قەیرانێکی قوڵی دارایی ئیداری حوکمڕانیی دەبێت، بەمەش سێ ئەگەر لەبەردەمماندا کراوە دەبن:
یەکەم: سەربەخۆیی و بوون بە دەوڵەتی هەرێم بێ ناوچە جێناکۆکەکان – کە ئەمە دەبێت نوخبەی سیاسی بڕیاری لێبدات.
دووەم: ئیدارەدانی قەیران و هەنگاو هەنگاو کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی تا ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ – ئەمەیان ئەبێ “حکومەت” بیکات.
سێیەم: ئەگەر هیچ یەک لەوانەی سەرەوە ڕووینەدا ئەگەری گۆڕینی دەسەڵات دێتە ئاراوە – ئەمەیان بە خەڵک و لایەنی سیاسی نوێ دەکرێت.
لە هەموو ئەمانەشدا ئەوەی بەهێزترینە ئەوەیە کە بڕیارەکە هەڵوەشێتەوە و ڕێککەوتنی نوێ بکرێت، ئەگەر نەشکرا سیناریۆی دووەم بەهێزترە، چوونکە نە نوخبەی سیاسی سەربەخۆچیمان هەیە بۆ سیناریۆی یەکەم، نە خەڵکی هۆشیارمان هەیە بۆ سیناریۆی سێیەم.
بمێنن