شیکارى: سەرتیپ قەشقەیی
له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى شه‌ممه، 2ى ئایارى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی حکومەتی هەرێم بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا به ناچارى بڕیاردرا لەم هەفتەیەدا و دوای کۆتاییهاتنی مۆڵەتی دیاریکراو بۆ ئاگادارکردنەوەی ئەو کۆمپانیا و لایەنانەی قەرزداری حکومەتن. رێوشوێنی وەرگرتنەوەی قەرزەکانی حکومەت دەست پێ‌بکات، به‌ڵام به‌هۆى گه‌نده‌ڵى و نا شه‌فافى له كاتى پێدانى ئه‌و قه‌رزانه له‌كاتى خۆیدا، وه‌رگرتنه‌وه‌ى به‌شێكى زۆر له‌و قه‌رزانه كێشه‌ى یاسایى دروست ده‌كات و ناتوانرێت ئه‌و قه‌رزانه وه‌ربگیرێته‌وه، جگه له‌وه‌ى هه‌ندێك له وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانانیش رووبه‌ڕووى كێشه‌ى ئیفلاس بوون و ئاسته‌نگى یاسایى ده‌كاته‌وه، به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌ى پێویست بۆ دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌زرانه و فیڵكردن له‌كاتى وه‌رگرتنى ئه‌و قه‌رزانه.
به‌پێى ماده‌ى 13 و بڕگه‌ى سێهه‌مى یاسایى چاكسازى پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى رێككارى یاسایى پێویست بگرێته به‌ر بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه بازرگانییه‌كان و پێداچوونه‌وه به‌و مولك و ماڵانه بكرێت وه‌ك گه‌ره‌نتى بۆ دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه‌ى دانراوه.
هه‌ر به‌پێى بڕیارێكى پێشووترى حكومه‌ت پێویسته ئه‌و قه‌رزدارانه به‌شێوازى چه‌كى بانكى بگێردرێته‌وه به‌پێى رێنمایى په‌یڕه‌كراو له بانكه بازرگانییه‌كان و له حاڵه‌تى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانیش پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ماهه‌نگ بۆ جێبه‌جێكردنى فرۆشتنى مولكه‌كان به تایبه‌ت وه‌زاره‌تى داد.
حکومەت ٧٤١ ملیار دۆلار قەرزى لاى کۆمپانیاکانە
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ى رووبه‌رووى حكومه‌ت ده‌بێته‌وه له وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى له وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگان ئه‌وه‌یه، زۆرێك لەوانەی كە قەرزەكانیان لە حكومەت وەرگرتووە، ئەو موڵكانەیان بە خەڵكانی تر فرۆشتوەتەوە كە وەكو بارمتە لای حكومەت دایانناوە، هەندێك لەوانە یەكەی نیشتەجێبوونی خەڵكیان وەكو بارمتە داناوە، سەرباری ئەمە هەندێك لەوانەی كە قەرزەكەیان وەرگرتووە، بەهای ئەو موڵكانەی كە وەكو بارمتە لای حكومەت دایانناوە كەمترە لە بڕی ئەو قەرزەی كە وەریانگرتووە.
به‌پێى داتاكانى وه‌زاره‌تى دارایى زۆرترین بڕی قەرزەكە سەرمایەدارێكی هەولێره كە بڕەكەی (240 ملیار) دیناربووه. به‌شێك له‌و قه‌رزانه‌ش به ناوێك وه‌رگیراوه، كه ئه‌و كه‌سه هیچ په‌یوه‌ندى به‌و كۆمپانیایه‌وه نه‌بووه و ته‌نها ناوه‌كه له كاتى مامه‌ڵه‌كان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه به‌كارهاتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه بازرگان یاخود وه‌به‌رهێنه‌رو به‌ڵێنده‌ر بێت.
كه‌واته به‌پێى بڕیاره‌كه حكومه‌ت زیاتر له 150 كۆمپانیا و 2 هه‌زار حه‌فت سه‌د وه‌به‌رهێنه‌ر و به‌ڵێنده‌رو بازرگان هه‌رێمى كوردستان ناچار به پێدانه‌وه‌ى قه‌رز ده‌كات.
به پێى داتا‌و ئاماره‌كان، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕى (741 ) ملیار دینار قه‌رزى داوه‌ته بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ران و به‌ڵێنده‌ران به‌شێوه‌ى قه‌رزى مه‌كشوف و خصم (كۆمپیاله) و قه‌رزى نه‌قدى، ئه‌وانه‌شى سوودمه‌ندبوون (2.774) دوو هه‌زارو حه‌وت سه‌دو حه‌فتاوچوار كه‌س و 150 كۆمپانیان . قه‌رزه‌كانیش له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه دابه‌شبووه: 447 ملیار دینار له هه‌ولێر وه‌رگیراوه به فائیده‌ى 11%. 267 ملیار له سلێمانى وه‌گیراوه به فائیده‌ى 3% بۆ 8% به شێوه‌ى قه‌رزى نه‌قدى، حه‌وت ملیار دیناریش له دهۆك وه‌رگیراوه به فائیده‌ى 11%.