ئابوور گروپ، ئیمپراتۆرییەتى وون

ئابوور گروپ، ئیمپراتۆرییەتى وون

ئابوور گروپ ناوى لەگەڵ بڕە پارەیەکى گەورە کە لەڕێگەى ئەو کۆمپانیایە براوەتە دەرەوە و بەگوێرەى ووتەى پەرلەمانتارەکانى لیژنەى دارایى پەرلەمانى کوردستان، بردنە دەرەوەى ئەو پارەیە، سپیکردنەوەى پارەیە، ئابوور گروپ تووشى سکانداڵى دارایى بووە.

 ئابوور گروپ، گروپێکى کۆمپانیایە بارەگاى سەرەکى لەشارى هەولێر پێکهاتووە لە ١٠ کۆمپانیاى جۆراوجۆر کە لەناوخۆى هەرێمى کوردستان و ئەوروپا چەند وڵاتێکى ئەفەریقى کاردەکات، ئەم کۆمپانیایە خاوەنى تۆڕى بەرفروانى خەڵک و بازرگان و کۆمپانیایە، کە پێکهاتەکەى ١٠ کۆمپانیا و ٥ گرێبەستى گەورە و چوار کارگە و ٩ پرۆژەى جۆراوجۆرە.

کۆمپانیاکە سەرەتا لە ئەڵمانیا کاریکردووە و دامەزراوە، ساڵى ٢٠١٠ لە ژورى بازرگانى هەولێر بەناوى بزنسمانێکى وون، کەناوى “شیروان کەمال عەزیز” لەگەڵ هاوبەشێکى بەناوى (بیلال عەلى فەقێ) دامەزراوە ئەم دوو کەسە سەرەتا لەبوارى بەلێندەرایەتى کاریان کردووە، بەڵام بەشێوەیەکى چاوەڕواننەکراوە کرانەوەیان لەگەڵ کۆمپانیا تورکى ئەوروپیەکان بەخۆوە بینووە.

پشووڵەیەکى بانکى ئێچ ئێس بیى کە ناوى ئابوور گروپى لەسەرە

سەرەتا ئابوور گروپ ڕووى لەتورکیا کردووە، لەگەڵ کۆمپانیایەکى تورکى، کۆمپانیاى (دووغروس)یان دامەزراندووە کە لەبوارى بیناسازى و بازرگانى گشتى کاریکردووە، دواتر کۆمپانیایەکى بۆ بەرهەمهێنانى کاڵاى بنەڕەتى بەناوى (ژیاندن) دروستکردووە، دواتر چونەتە ناو بوارى بازرگانى نەوتەوە کۆمپانیایەکى تایبەت بەنەوت غازى سروشتیان بەناوى (Abor Petrol and Gas) دامەزراندووە.

گروپى ئابوور جگە لەوانە، خاوەنى کۆمپانیەکى خانووبەرەیە لەئەوروپا و چەندین پڕۆژەکەى هەیە، هاوکات کۆمپانیایەکى تایبەتى لە ئەرمینیا هەیە بەناوى (Abor LLC Armenia) لەیەریڤان چالاکى بازرگانى ئەنجام دەدات، لە غاناش کۆمپانیایەکى تایبەت بەخۆى چالاکى بیناسازى ئەنجام دەدات، لەهەولێریش کە نیشتمانى کۆمپانیاکەیە مۆڵێکى لەسەر رێگاى بەحرەکە بنیاتناوە کە پێکهاتووە لەشەش هەزار یەکەى جۆراوجۆرو  مۆلێکى گەورە.

شیروان کەمال عەزیز کێیە؟

بەڕێوەبەر و دامەزرێنەرى ئابوور گروپە، پیاوێکى نادیارە و ناڕوونە، لەپەڕاوى فەرمى گروپەکەدا بەڕوونى دەرناکەوێت بەڵام لەپشت چالاکیەکانى ئابوور گروپە هەر خۆشى دامەزرێنەرى گروپەکەیە، هیچ ئەکاونت و ئەدرەسێکى فەرمى نیە، تەنانەت لە سۆشیاڵ میدیا و پەڕاوە ئینتەرنێتیەکان کە پەیوەستن بەچالاکى بازرگانى ناونیشانى خۆى نانوسێت، لەتۆڕى لینکدئین کە تۆرێکى کۆمەڵایەتیە و بەشێکى زۆرى بازرگان و کۆمپانیاکان چالاکیەکانیان لەوێن، ئەکاونێکى هەیە بەڵام وێنەى خۆى نەخستووەتە سەر، بۆ پەیوەندى بەکارى دەهێنێت.

بەڵام بەگوێرەى وێنەى پاسپۆرتەکەى، کەسێکى ئەسمەر و سمیڵ ڕەش و چوارشانەیە.

گومانەکان لەسەر ئابوور گروپ چین؟

هەرچەندە بەڵگەى بەهێز هەیە ئابوور گروپ گلاوە لەبردنە دەرەوەى ٥ ملیۆن یۆرۆ لەهەرێمى کوردستانەوە بۆ بەریتانیا لەرێگەى (پەى ماستەرێکى بەریتانى بەناوى (ماتیۆ سالیسترۆ)، خەڵکى ئیتاڵیایە تەمەنى ٣٦ ساڵە، بەڵام بەرێوەبەرانى کۆمپانیاکە ڕەتى دەکەنەوە.

بەگوێرەى بەدواوادچوونى تیمێکى وڵات _ بۆ سروشتى کۆمپانیا زۆر گومان هەن وادەکات کە ئابوور گروپ گلابێت لە سپیکردنەوەى پارەى نەوتى هەرێمى کوردستان.

سروشتى کۆمپانیاى ئابوور گروپ، لەسروشتى ئەو کۆمپانیانەوە نزیکە کە کارى سپیکردنەوەى پارە دەکەن

یەکەم: ئەم گرووپە ساڵى ٢٠١٠ دەستپێدەکات، بەڵام بەشێوەیەکى لەناکاو کۆمپانیاکانى فروان دەکات، جگە لەبوارى بیناسازى هاوکات دەچێتە بوارى پیشەسازى نەوتەوە، تەنانەت زانیارى زۆر کەم هەن لەبارەى ئەو گروپانەى کە لەگەڵ ئابوور گرووپ هەیەن.

دووەم: سروشتى کارى کۆمپانیاکە و هەڵبژاردنى چالاکییە بازرگانیەکانى جێگەى گومانان بۆ نمونەى لەئەڵمانیا دامەزراوە، لە یەریڤان و غاناو ئەفەریقا پڕۆژەى هەیە، پڕۆژەکان بیناسازین، گومان دەکرێت ئەو پڕۆژانەى باسدەکرێت تەنها بۆ سپیکردنەوەى پارەبن، لەبنەڕەتدا کارى وەبەرهێنان نەبێت، چونکە هەڵبژاردنى کارکردن لەو وڵاتانە کە یاسایەکى بەهێزى نیە بۆ کۆنترۆڵکردنى جوڵەى پارە، سپیکردنەوەى پارە زۆر ئاسانە ئەو وڵاتانە سەرچاوەى ئەم جۆرە کارەن.

سێهەم: ئابوور گروپ کۆمپانیایەکى لەبوارى دارایى هەیە لەبوارى کارى بانکى حەواڵە و قەرز کاردەکات، ئەم کۆمپانیایە هیچ بانک دامەزراوەیەکى فەرمى بەناوەوە نیە، سەرچاوەى جوڵاندنى پارەى نادیارە، تەنانەت لەوێب سایتى فەرمى کۆمپانیاکەش ئاماژە بەچاکلاییەکانى نەدراوە.

گومانەکە چیە؟

تۆڕەکانى سپیکردنەوەى پارە، هەمیشە ناتوانن پارە بەتایبەت پارەى نەقدى بەبێ سەرچاوە بجوڵێن، واتە کاتێک تۆ دەتەوێت پارە لە هەولیرەوە ببیتە ئەڵمانیا دەبێت لەئەڵمانیا پرۆژەکەیت هەبێت پارەکە لەو پڕۆژەیەدا بەگەڕ بخەیت.

کۆمپانیاى (ئابوور گروپ، بەناوى پڕۆژە بازرگانى و بیناسازییەوە، ئەو پارەیەى لەنەوتى کوردستان دەستکەوتووە، بەناوى پڕۆژەکانى لەئەڵمانیا و غانا و یەریڤان (ئەرمینیا)، پارەکانیان بردووەتە دەرەوە و سەرچاوەیان بۆ دروستکردووە لەرێگەى ئەو کۆمپانیا و کەسایەتیانەى کە ئەپۆینت مێنت و هاوبەشى ئابوور گروپن، هەروەکو لەدۆسیەى ٥ ملیار یۆرکەدا بەڕوونى دیارە لەڕێگەى (پەى ماستەرێکەوە) کە بازرگانێکى ئیتاڵیە پارەکەیان داخڵى بانکى نێودەوڵەتى (ئێچ ئێس بى سى ) بەریتانى لەوارف کردووە.

ئەمە سێهەم دۆسیەیە لەماوەى دوو ساڵى ڕابردوودا رووبەڕوى هەرێمى کوردستان دەبێتەوە کە دۆسیەى سپیکردنەوەى پارەکەن، ساڵى ڕابردووش دۆسیەیەکى ئاشتى هەورامى کۆمپانیاى شەمران بڵاوکرایەوە کە تێیدا ٣ ملیار دۆلار سپیکراوەتەوە.

ئابوور گروپ نزیکە لەکێ وە؟

هیچ ئاماژەیەکى فەرمى نیە ئابوور گروپ نزیکە لەکێوە، ئەوەى تائێستا ڕوونە ڕاگەیاندنى پارتى زۆر پشگیرى لە کۆمپانیاکە دەکات، هاوکات یەکێک بووە لەبەشدارانى ڕوانگە فورەس کە پڕۆژەى ئیدریس نێچیرڤان بارزانیە، چالاکیەکانى لەسەردەمى ئەودابوون، ئەوەى ڕوونە ئەم کۆمپانیایە لەسودى وەبەرهێنانى پارتى کاردەکات، بەڵام نازانرێت ڕادەى نزیکى لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى یان مەسرور بارزانى چەندە، بەهۆى ناڕوونى چالاکیەکانى.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو