حکومەت کەى هەڵدەوەشێتەوە؟

حکومەت کەى هەڵدەوەشێتەوە؟

بەگوێرەى چەند زانیارییەکى نهێنى بەهۆى زیادبوونى ناڕەزاییە سیاسى و جەماوەرییەکان لەناوخۆ و دەرەوەى پارتى دژى کابینەکەى مەسرور بارزانى بەتایبەت ووتارى کۆتایى مەسرور بارزانى، ستافى مەسرور بارزانى پێشبینى ئەوەیان کردوو دواى جەژن شەپۆلێکى توندى ناڕەزاییەتى سەرتاسەرى کوردستان بگرێتەوە.

بۆیە ستافى مەسرور بارزانى پلانى ئەوەیان هەیە، ئەگەر ناڕەزایەتیەکان لەکۆنترۆڵ دەربچن، ئەوا مەسرور بارزانى هاوشێوەى عادل عەبدولمەهدى دەستلەکارکێشانەوە ڕابگەیەنێت و داواى هەڵبژاردنى پێشوەختە بکات.

هەر لەسەرەتاى دەستبەکاربوونیشیەوە مەسرور بارزانى، وەکو خراپترین حاڵەت پێشبینى ئەوەى کردووە کە بۆ دۆخێکى لەم جۆرە چی بکات، بۆیە ڕێگربوو لەوەى براکەى وەیسى بارزانى بڕواتە شوێنەکەى وەکو سەرۆکى ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێم دەستبەکاربێت.

بۆیە بەگوێرەى سەرچاوەکان، هۆکاری پرنەکردنەوەی پۆستی راوێژکاری ئەنجومەن ئاسایش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە ‌ لە ئەگەری دەستلەکارکێشانەوەی مەسرور بارزانی لە حکومەت لە ژێر فشاری لایەنگرەکانیان و فشاری جەماوەردا، دواتر بگەرێتەوە ئەنجومەنی ئاسایش، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەرێننەوە کە ئەنجومەنی ئاسایش بێ مەسرور بارزانی بەرێوەناچێت.

نێچیرڤان بارزانى چى دەکات؟

پێشتر وڵات_ لەزارى چەند سەرچاوەیەکى ناو میدیاى نێچیرڤان بارزانى ئەوەى بڵاوکردەوە، بەهەموو شێوەیەک مەسرور بارزانى فشارى دارایى و سیاسى خستووتە سەر نێچیرڤان بارزانى، لەپاکتاوکردنى لایەنگرانى لەدەسەڵات و لەبنکۆڵکردنى سەرچاوەکانى دارایى، تاوەکو لەکەدارکردنى کەسى، بۆیە ئێستا سەرچاوە داراییەکانى نێچیرڤان بارزانى بەتەواوەتى لاوازبوون تەنانەت نزیکەى دوو مانگە ڕوودا مووچەى وەرنەگرتووە بەهۆى ئەوەى کۆمپانیا سپۆنسەرەکانى ناتوانن مووچەى بۆ دابین بکەن، لەگەڵ ئەوەش هەموو هێلکە بازرگانیەکانى نێچیرڤان بارزانى لەم ماوەیەدا کە لەسەبەتەى نەوت و بازرگانى بوون، تائاستى سفر لاوازکراون.

نێچرڤان بارزانى دەیەوێت لەسەرخۆ مەسرور بارزانى بکوژێت

نێچیرڤان بارزانى لەڕێگەى تەها بەروارى و ئاکۆ محمەدەوە پلانێکیان داناوە بۆ قۆستنەوە هەلى لاوازى کابینەکەى مەسرور بارزانى و ناچارکردنى بەدەستلەکارکێشانەوە، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمان بەڕووداو کراوە، بەشێوەیەکى زۆر لەسەرخۆ دوور لەدژایەتى ڕاستەوخۆ بەخستەڕووى دۆخى خراپى خەڵک، کابینەکەى مەسرور بارزانى لاوازبکەن ناڕەزایەتیەکان درێژە بکێشن، تاوەکو مەسرور بارزانى ناچار بەبڕیارى کشانەوە لەحکومەتى بکەن.

بەگوێرەى زانیارییەکانى وڵات_ لەیەکێک لەکۆبونەوەکان، خاڵى لاوازى مەسرور بارزانى بەوە لێکدراوەتەوە کە کەسێکى ئیسفنجى نیە تواناى هەڵمژینى ناڕەزایەتیەکانى نیە و ناتوانێت کۆنترۆڵى توڕەیى خۆیى بکات، بۆیە ئەگەر فشارى جەماوەرى بخرێتە سەر ئەگەرى هەیە بەزوویى بڕیارى کشانەوە لە حکومەت بدات.

دوولەتى ناو پارتى، گەیشتووتە لوتکە؟

بەگوێرەى زانیارییەکان، لەئاستى سەرۆکایەتى هەرێم و حکومەت هیچ پەیوەندییەکى تەندروست نەماوە و ستافەکانیان بوونە ناوەندى بڵاوکردنەوەى هێرش و پلان داڕشتن و کۆبونەوە دژى یەکترى.

هاوکات لەئاستى پەرلەمانیش ئەو پەرلەمانتارانەى سەربە نێچیرڤان بارزانى ین، نەک پشتگیرى مەسرور بارزانى ناکەن، بەڵکو بێدەنگن لەبەرامبەر ئەو هێرشانەى دەکرێتە سەرى تەنانەت ئامادەنین بەنوسینێک بەرگرى لە مەسرور بارزانى بکەن، بەپێچەوانەى ئەوانەى ئەوانەى کە رۆژانە بەنووسین هێرش دەکەنە سەر مامۆستایان و خۆپیشاندەران یان ڕکابەرەکانى مەسرور بارزانى.

مەسرور بارزانى چى دەکات؟

پێگەى میللەت پرێس بڵاویکردەوە، مه‌سرور بارزانی بەنیازە دوای جەژن چەند وەزیرێکی پارتی و پارێزگارێک بگۆڕێت، ئەوەش بۆ پیشاندانی دەستپێکردنی قۆناغێکی دیکەی بەرێوەبردن لە کابینەکەی، سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ئەو کارەی مەسرور بارزانی بۆ ئەوەیە کە بە هەموو لایەک بڵێت چاکسازی تەنها بۆ رابردوو نییە بەڵکو هەر وەزیرێک لە ئاست پۆستەکەی نەبێت کەسان شایستەتر شوێنیان دەگرێتەوە، ئەوەش پیشاندەدات کە دەست واڵا دەبێت وەزیرەکانی دیکەش بگۆرێت بە تایبەت وەزیرەکان یەکێتی و گۆران کە لە بەشێکیان نارازییە هەموو ئەوانەش بۆ ئەوەیە شکستی کابینەکە داپۆشێت و کابینەکە لە هەڵوەشانەوە رزگار بکات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو