دواى ٤٥ ساڵ، یەکێتى دووبارە جڵەوى شەقام دەگرێتەوە دەست

  • June 1, 2020
  • 787 Views
دواى ٤٥ ساڵ، یەکێتى دووبارە جڵەوى شەقام دەگرێتەوە دەست

دەواى نزیکەى نیوسەدە لە خەباتى پارتیزانى و سیاسى، یەکێتى لە بەهێزترین قۆناغى خۆیدا، خۆى نمایش دەکات، ئەوەش پاش ئەوەهات کۆنگرەى چوارەمى حیزبەکە توانى سەرکردایەتى حیزبەکە بداتە دەست دوو گەنج و نەوەى شاخى حیزبەکەى پەراوێزخست.

 لە یەکى حوزەیرانى ١٩٧٥ دواى ئاشبەتاڵى شۆرش لە دیمەشقەوە یەکەم ڕاگەیەنراوى دروستبوونى حیزبێکى نوێ بەناوى یەکێتى نیشتمانى بڵاوکرایەوە، ئەوەش پاش ئەوەهات لە ١٢ى ئازارى ١٩٧٥ مەلا موستەفاى بارزانى چاووى بە ڕەزا شاى ئێران دەکەوێت، شا دەپرسێن من لەگەڵ سەددامم رێکەوتووم بەواتاى ئەوەى ناتوانم ئیتر هاوکاریتان بکەم، لەوەڵامدا مەلا موستەفا دەلێت: “ئێمەش وەکو گەلەکەت لەسەر رێکەوتنەکە ڕازین و  وڵاتى دایکمانە، هیچ ناڕەزایەتیەکمان نیە دژایەتى ناکەین لەژێر فەرمانى بەرێزتین ئەگەر بڵێت: بمرە دەمرین، بڵێ بژی دەژین”.

ئیتر لێرەوە شۆرش دەستى پێکرد، پێشمەرگە دووبارە ڕوویان لەشاخ دەکردەوە، شاخەکان بە بوونى پێشمەرگە دەستیان بەجوڵە کردەوە.

یەکێتى مێژوویەکى پڕ درک و داڵ

یەکێتى پێچەوانەى پارتى، هەر لەسەرەتاوە بە مێژوویەکى خوێناوى دەستپێدەکات، یەکێتى تەنها دواى دوو سێ ساڵ دواى دامەزراندنى کارەساتى هەکارى بەسەرهات کە تێیدا ٧٠٠ پێشمەرگە و سەرکردەى بەدەستى هێزەکانى قیادە موەقەتەى پارتى و چەکدارە عەشیرەتەکانى باکورى کوردستان کوژران، ئەمە وەکو کورزێک بەر یەکێتى کەوت، بەڵام یەکێتى نەکەوت دواى ئەوەش توانى هەستێتەوە.

لەماوەى ٤٥ ساڵى ڕابردوودا، یەکێتى تووشى چەند شکستى سەربازى و سیاسى هاتووە دواجاریان ساڵى ٢٠٠٩ بوو دواتریش ساڵى ٢٠١٧ بوو، کە دوو سەرکردەکى کاریگەرى لێ جیابوویەوە لەوانەش نەوشیروان موستەفا و بەرهەم ساڵح چەندین سەرکردەى گرنگیان لەگەڵ خۆیان بردە دەرەوە، بەڵام یەکێتى دووبارە هەستایەوە و نەکەوت.

یەکێتى و پارتى؟

یەکێتى و پارتى درێژکراوەى ململانێیەکى قوڵى مێژووین کە سەرەتاکەى بۆ شەشتەکانى ڕابردوو دەگەرێتەوە کە تائیستا باشترە، ئەم ململانێیە لە شەڕى جەلالى و مەلاییەوە دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە ٣١ ئاب و پێشتریش شەڕى ناوخۆ، زۆرجار یەکێتى پارتى تائاستى سڕین کۆتایى پێهێناوە پارتیش بەهەمان شێوە یەکێتى تائاستى سفربردووە، بەڵام هیچ کات نەیەکێتى کۆتایى هاتووە و نەپارتى ڕووخاوە، بۆیە دواجار دوو ئیدارەیى ڕاگەیەنرا پاش ئەوەش لە ساڵى ٢٠٠٦ کرایەوە ئیدارەى یەکگرتوو بەڵام بەشکڵى.

پارتى یەکێتى ناناسێتەوە و نازانێن چۆن کەلێنى یەکێتى نوێ بدۆزێتەوە

ئێستاش ڕکابەرى پارتى و یەکێتى بەردەوامە، تاپێش کۆنگرەى چوارەمى یەکێتى، بەهۆى تێکەڵابوونى بەرژوەندیى سەرکردەکانى یەکێتى لەگەڵ پارتى، مینەکانى پارتى زۆر بەئاسانى لەناو یەکێتى چێنرابوون، بۆیە پارتى زۆر بەئاسانى کۆنترۆڵى دۆخى سیاسى یەکێتى کردبوو، دەنگێک لەدەرەوەى سەرکردایەتى یەکێتى هەبوو، کە دەنگێکى گەنجانە بوو هەمیشە ڕەخنەى لەسەرکردەکانیان دەگرت، پارتى زۆر حەزى لەو دەنگە نەبوو، بەڵام دواجار ئەو دەنگە کە (لاهوور شێخ جەنگى بوو چووە تۆپى هەڕەمى دەسەڵاتى یەکێتى) ئەوەش باڵانسى هێزى نەک یەکسان کردەوە بەڵکو وایکرد ئیستا یەکێتى توانجە کۆنەکانى سەرخۆى ئاڕاستەى پارتى بکات.

هاوسەرۆکانى یەکێتى

یەکێتى نوێ چیە؟

یەکێتى لەکۆنگرەى چوارەم دوو سەرکردەى گەنجى کردە هاوسەرۆکى حیزب ئەویش (لاهور شێخ جەنگى و بافڵ تاڵەبانى)ین ئەم دوو سەرکردەیە ڕەنگدانەوەى هەناوى پەنگخواردووى نزیکەى ١٠ نەوەى تازە یەکێتى بوون کە هاتبوونە پێشەوە و ئەندامى حیزبەکە بوون بەڵام بەهۆى قۆرخکردنى سەرکردایەتى و ناوەندى ئەو حیزبەکە نەیانتوانیبوو بێنە پێشەوە، بەڵام لەکۆنگرەدا ئەم بورکانە تەقییەوە سەرکردە کۆنەکان نەک نەیانتوانى رێگەى لێبگرن بەڵکو بەناچارى ملیان بۆ ئەنجامى کۆنگرەدا، بەجۆرێک لەکۆى١٢٤ ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى نزیکەى 30 کەسیان پیشتر ئەندامى سەرکردایەتى و مەکتەبى سیاسى بوون و ئەوانى دیکە هەموویان نوێن و ئەوانەشى کۆنەکان کەمیان هەیە تانەى نەوەى نوێی یەکێتى لەسەربێت، ئەم نەوە تازەیە هاتووەتە پێشەوە تەنها لەسەرکردایەتى نیە بەڵکو لەئاستى مەڵبەندەکانیش ئێستا ئەو نەوە تازەیە دەیەوێت لەهەموو ئاستەکان ڕکابەرى بکات پارتەکانى دیکە بکات.

هێڵى یەکێتى نوێ و پارتى کۆن؟

یەکێتى نوێ هەموو ئەو کونج و کونانەى بڕى پارتى لێیەوە دەهاتە ناو حیزبەکەوە، بۆیە ئێستا ڕکابەرى یەکێتى نوێ بۆ پارتى لەسەر هێڵێکى نوێیە، لەچەندین جەولەدا لەوانەش لە زینى وەرتى لە پەرلەمان و ملدان بۆ هاوسەنگى هێز و تەنها پرسى لامەرکەزیەت، پارتى هەرچەندە ملى بۆ یەکێتى نەداوە بەڵام لەکۆتایدا ناچاربووە مل بۆ خواستەکەى یەکێتى شل بکات، چونکە هیچ کارتێکى فشارى بەدەستەوەنەبووە یەکێتى پاشەکشە پێبکات.

لەوەش زیاتر ئەوەى پارتى و تەنانەت هێزەکانى دیکەى تووشى شۆک کردووە، ئەو هێڵە نوێیە یەکێتى لەگەڵ شەقام کێشاوییەتى، یەکێتى نوێ هیچ بەیاننامە و ڕاگەیەنراوێکى نیە باسى خەمى خەڵک و بژێوى هاوڵاتیان بکات، کادیرەکانى یەکێتى وەکو هەموو خەڵکانى دیکە دەچنە ناو خۆپیشاندان و ڕابەرایەتى شەقام دەکەن، ئەمەش یەکێتى لەهێزى دەسەڵاتەوە بەرەو شەقام کەمەنکێش کردووە، بۆیە ئێستا شەقام جیاوازتر لەجاران کەمترین گلەیى لەیەکێتى هەیە، تەنانەت جڵەى شەقام زۆرجار بەئاڕاستەو خواستى یەکێتى دەسوڕێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو