پەیجەکانى یەکێتى چۆن داخران؟.. پارتى تەنها سۆشیاڵ میدیاى بەدەستەوە نیە

پەیجەکانى یەکێتى چۆن داخران؟.. پارتى تەنها سۆشیاڵ میدیاى بەدەستەوە نیە

پەیجەکانى یەکێتى چۆن داخران؟
پارتى تەنها سۆشیاڵ میدیاى بەدەستەوە نیە

نێچیرڤان بارزانى لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا بەڕوونى ئەو ڕاستیەى نەشاردەوە، ووتى: “ئەگەر سۆشیاڵ میدیا واز لە ئێمە بهێنیت ئەوا لەگەڵ یەکێتى کیشەمان نیە”، ئەم قسەیە ئاماژەیەکى ڕوون بوو بۆ ئەوەى سۆشیاڵ میدیا بەدەستى پارتیەوە نیە و ناتوانێت شەقامى پێ ئاڕاستە بکات، دەستە وەستانە بەرامبەرى.

پارتى ئێستا لەئاستى میدیاى بینراو و بیستراو لەرێگەى کوردستان ٢٤ و ڕووداو، پاشان دامەزراوە سێبەرەکانى تاڕادەیەکى زۆر ئاستى فەرمى سیاسەتى کۆنترۆڵکردووە، دەتوانێت ئاڕاستەى سیاسى لایەنەکان بکات بۆ ئەو دۆخەى خۆى دەیەوێت یان پێویستى رۆژى پارتیە، بەڵام ئەوەى تائێستا پارتى مەرەقى لێدوە و ناتوانێت کۆنترۆڵى بکات سۆشیاڵ میدیایە کە ئێستا ئامرازێکى فشارى گەورەیە بەدەست خەڵکانى ناڕەزاى و نەیارە سیاسیەکانى پارتى بۆ لێدان لە پێگەى ئەو حیزبە، پارتى بەهەر جۆرێک بێت دەیەوێت ئەو پرسە کۆتایى پێبهێنیت.

پارتى پلانى چیە؟

پێشتر پارتى لەڕێگەى ڕێکخستنەکانیەوە، گروپێکى هەزاران کەسى لەئاستى ناوچەکان دانابوو، زۆرجار لەڕێگەى ئەم گروپەوە هەر پەیجێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لایەنگرى پارتى نەبێت یان نەیارى پارتى بێت ئەوا ڕیپۆرتیان لێدەدا و دەیانخست، ئەم گرووپە ئێستا بەردەوامى هەیە و ڕۆژانە لەڕێگەى دوو کەس سەرپەرشتى دەکەن، هەرپەیجێکیان بەدڵ نەبێت دەگەڕێن ئەو لادانانە دەدۆزنەوە کە پەیجەکە هەیەتى و دژى ستانداردەکانى فەیسبووکە، بۆیە دەستبەجێ شکاتى لێدەکەن و یان لاوازى دەکەن یان هەوڵى سڕینەوەى دەدەن.

٦٤% سۆشیاڵ میدیا بەدەست یەکێتیەوەیە و لەناویدا هەوادارى لاهور شێخ جەنگین

ئێستا پلانەکەى پارتى گەورەتربووە، لەڕێگەى بازاڕى ڕەش و هۆکارە یاساییەکانەوە هەوڵى داخستنى پەیجەکان دەدات، بۆ نمونە، کاتێک دەیانەوێت پێگەیەکى ئەلیکترۆنى بخەن لەڕێگەى بازاڕى ڕەش و گروپە هاککەرەکانەوە ملیۆنان ئایپى بەپارەى خەیاڵى لەبازاڕى ڕەش دەکڕن و ئەتاکک دەخەنە سەر ئەو پێگەیە ئەگەر پێگەکە زۆر بەهێز نەبێت دەکەوێت، هەر بۆنمونە لەم چەند ڕۆژەدا دژى پێگەى ئێن ئاڕتى کرا بۆ ماوەک خاویان کردەوە بەئەستەم دەتوانرا ماڵپەرەکە بکرێتەوە و هەمان کرا بەرامبەر پێگەى میللەتى نزیک لە لاهور شێخ جەنگى کرا بۆ ماوەیەک وەستێنرا، پێشتریش پێگەى وڵات_بەوهۆیەوە داخرا بەتەواوەتى لەفەیسبووک قەدەغەکرا.

هاوکات رێگەیەکى فەرمیش هەیە، ئەویش ئەوەیە پارتى لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتەکانى سکیوریتى لە ئەمریکا و ئەوروپا ڕێکدەکەون، بۆ داخستنى ئەو پەیجانە، ئەوەش لەرێگەى دۆزینەوەى کەلینەکان و پاشان سکاڵانامەى فەرمى بۆ دەکەنەوە پێشکەشى فەیسبووکى دەکەن، بۆ ئەوەش نوێنەرایەتیەکانى حکومەتى هەرێم بەکاردەهێنن، پارەیەکى خەیاڵى خەرج دەکەن.

داخستنى پەیجەکانى یەکێتى چۆن بووە؟

هەواڵگرى پارتى بەئاسانکارى نوێنەرایەتى حکومەت لە ئەمریکا لەگەڵ کۆمپانیاى گرافیکا رێکەوتوون، کە دامەزرێنەر و بەرێوەبەرەکەى جۆن کیڵى یە یەکێکە لە ڕاوێژەکارەکانى بوارى پەرەپێدانى سۆشیاڵ میدیا و جێگۆڕکێکردنى ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ داخستنى ئەو پەیجانەى کە مارکێتینگ بۆ یەکێتى دەکەن، بۆیە توانیویانە چەند پەیجێک بسڕنەوە، بەڵام سەرکەوتوونەبوون لەئامانجە گەورەکەیان کە سڕینەوەى پەیجە گەورەکان بووە، بۆیە سەربارى پارەیەکى زۆر بەهۆى خراپى ئەداى تیمەکە و کۆمپانیاى گرافیکا و نەبوونى بەڵگەى پێویست پلانەکەیان بەناتەواوى ماوەتەوە، فەیسبووک بەشێکى زۆرى داواکەى ڕەتکردووەتەوە.

پاشان هەر لەڕێگەى پارەدان بە پەیامنێرێک بەناوى (جیف ساڵدن) کە پەیامنێرى سکیوریتیە لە ئەمریکا پارەى لەکەسایەتیەکى ناو نوێنەرایەتى حکومەت لە ئەمریکا وەرگرتووە، بازاڕسازیی بۆ هەواڵەکە کردووە تاوەکو هەواڵەکە بەدژى ( لاهور شێخ جەنگى) و دەزگاى زانیارى بەکاربهێنێت.

پارتى ئامانجى چیە؟
بەگوێرەى ئامارەکان، پارتى ڕووبەرێکى زۆر کەمى سۆشیاڵ میدیاى بەدەستەوەیە زۆرینە بەدەست یەکێتی و خەڵکى ناڕەزاییەوەیە، ئەوەش مەترسى گەورەى لەسەر حکومەتەى مەسرور بارزانى دروستکردووە، بۆیە هەموو ئامانجى پارتى ئەوەیە فۆکەسى میدیا لە میدیاى سێبەرى خۆى چڕبکاتەوە، نەهێڵێت شۆشیاڵ میدیا ببێتە هۆکارێکى فشار بۆ سەر حکومەت و حیزب، بۆیە هەوڵدەدات ئەو دەنگە ئازادەى لە فەیسبووک هەیە کپى بکات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو