وڵات_تایبەت
بەگوێرەى زانیارییەکان هەڕەشەى وەزیرەکانى یەکێتى مەترسى زۆرى لاى مەسرور بارزانى دروستکردووە، چونکە حکومەتى تائاستى ڕووخان نزیک کردووتەوە
شەوى ڕابردوو چەندین نامە و تەلەفۆن لەنێوان سەرکردەکانى پارتى و یەکێتى ئەنجام دراوە، بەهۆى ئەوەى وەزیرەکانى یەکێتى ئامادەنەبوون بەگوێى مەسرور بارزانى بکەن و بچنە بەردەم پەرلەمان.
سەرچاوەیەکى تایبەت بە وڵات_ڕاگەیاند: “پارتى پشتى کردبوویە تەوافوق، بەڵام یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، سنورێكی بۆ ئه‌م شێوازه له كاری سیاسی دانا، و له‌دوا رووداویشدا، یه‌كێتی شكستی به بنه‌مای زۆرینه‌ی سیاسی هێنا”.
سەربارى سووربونى پارتى بۆ کۆبونەوەى پەرلەمان بەڵام پارتی نه‌یتوانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجام بدات، و هه‌رچه‌نده پێشتر هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و موناقه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان و ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان وایان به‌خه‌ڵك راگه‌یاندبوو كه “به هیچ جۆرێك كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه دواناخرێت، و ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و حزبه‌كانی تریش به‌شداری نه‌كه‌ن، ئه‌وا پارتی ده‌توانێت له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی خۆی، زۆرینه مسۆگه‌ر بكات و به هه‌ر نرخێك بێت كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كات”، به‌ڵام هه‌ڵوێستی تووند و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی تیمی یه‌كێتی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بارودۆخه‌كه‌ی به‌سه‌ر پارتی دا قڵپ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، فراكسیۆنی یه‌كێتی و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتی به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان هه‌ڵپه‌سارد، ئێواره‌ی دوێنێ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریاندا كه تا دروستكردنی هاوسه‌نگی و كاركردن به ته‌وافوقی سیاسی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان زه‌مانه‌ت نه‌كرێت، یه‌كێتی ناچێته ژێر باری هیچ دانیشتنێكی په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی.
له‌م بارودۆخه‌دا و شه‌وی رابردوو، وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی له ناو حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریاندا كه ئه‌گه‌ر پارتی بیه‌وێت به تاكڕه‌وی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان رێكبخات و گوێ له داواكانی خه‌ڵك نه‌کرێت، كه داوای چاكسازیی ریشه‌یی ده‌كه‌ن له بواری شه‌فافییه‌تی نه‌وت و كۆمپانیا بیانییه‌كان و ده‌روازه سنورییه‌كان، ئه‌وا وه‌زیره‌كانی یه‌كێتییش ناچنه په‌رله‌مان و به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر ناكه‌ن.
مەسرور بارزانى: حكومه‌ته‌كه‌م شكست ده‌هێنێت
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته توند و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌دا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌ران بووه و ئه‌م بارودۆخه‌ی به “رووخانی كابینه‌ی ٩” ناوبردووه و رایگه‌یاندووه ” حكومه‌ته‌كه‌م شكست ده‌هێنێت”.
بۆ رێگرتن له‌و داڕمانه‌ش، به‌ره‌به‌یانی ئەمرۆ، پارتی نه‌رمیی نواندووه و ئاماده‌یی نیشانداوه كه ئاماده‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوا بخات و به‌بێ یه‌كێتی و لایه‌نه‌كای تر نه‌یكات، “به‌و مه‌رجه‌ی وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی، له نێوان بڕیاری یه‌كێتی و بڕیاری حكومه‌تدا، حكومه‌ت بێ ئیعتبار نه‌كه‌ن”.
پارتی پێشوازیشی كردووه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵای نێوان یه‌كێتی و پارتی و به‌ڵێنی داوه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر بنه‌مای سه‌ره‌كی پێكهێنانی حكومه‌ت له په‌یڕه‌وكردنی ته‌وافوقی سیاسی، و پابه‌ند بوون به باڵانسی هێز، و ئاماده‌یی نیشانداوه كه كراوه بێت له گوێگرتن له داواكارییه گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه داوای چاكسازی و شه‌فافییه‌ت و هاوسه‌نگیین له بڕیار و به‌ڕێوه‌بردنی كوردستاندا.