یاریدەدەرکانى سەرۆکى حکومەت سەرقاڵى چین؟

  • August 9, 2020
  • 527 Views
یاریدەدەرکانى سەرۆکى حکومەت سەرقاڵى چین؟

ئەو یاریدەدرانەى لەسەرەتاى ئەمساڵدا خەریکبوو قەیرانێکى گەورە بۆ هەرێمى کوردستان درووست بکەن، ئێستا هیچ کامیان لەکاردان نین و هەرچەندە بەپلەى وەزیر مووچە وەردەگرن.

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان مەسرور بارزانى مانگى ئابى ساڵى ٢٠١٩ سێ یاریدەدەرى لەژێر ناونیشانى (یاریدەدەرى کاروبارى ووزە، کاروبارى وەبەرهێنان و ڕاژەى گشتى، کاروبارى چاکسازى) دامەزراند کە پێگهاتبوون لە (ئاشتى هەورامى، ڕێباز حەملان، محمەد حاجى).

بەگوێرەى زانیارییەکانى وڵات، ئەم یاریدەدەرانە، هەرچەندە ناویان یاریدەدەرە بەڵام پلەى وەزیریان هەیە لە حکومەتى هەرێمى کوردستان و مەسرور بارزانى جگە لەوەى کەمترین ڕاوێژیان پێدەکات، هاوشانى ئەوەش خۆیان هیچ بەرهەمێکیان نەبووە و پارەى مانگانەش وەردەگرن.

ئاشتى هەورامى؟

ماوەى کەمتر لە ساڵێکە کوردستانى بەتەواوى بەجێهێشتووە و ڕوویکردووەتە لەندەن و لەوێ لەشوێنى مانەوەى دەژیت و هیچ ئاگاى لەحکومەتى هەرێمى کوردستان نەماوە هاوکات وەزارەتى سامانە سروشتیەکانیشى بەتەواوى ئیفلیج بووە هەربۆیە باس بارزانى پاش ماوەیەکى کەم لەدەستبەکاربوون نەیتوانى ئەو کارە بکات و وازى لەو پۆستە هێنا، مەسرور بارزانى تەنها هۆکارى هێشتەوەى ئاشتى هەورامى لەم کابینەیە بۆ ئە پاساوە گەڕاندووەتەوە، گرێبەستەکان بەناوى ئاشتى هەورامیەوەن و هەر ئەویش دەتوانێت تەحەکمویان پێوەبکات، بۆیە ئاشتى هەورامى جگە لەو وەزیفەیە هیچ وەزیفیەکى دیکەى لەحکومەت نەماوە و مانگانەش مووچەى خۆى وەردەگرێت.

رێباز حەملان

یاریدەدەرى سەرۆکى حکومەتە  بۆ کاروبارى وەبەرهێنان و ڕاژەى گشتى، تائێستا هیچ پرۆژە و گەڵاڵە نامەیەکى ئاڕاستەى حکومەت نەکردووە، تەنها ئەوە هەیە مەسرور بارزانى لەچەند پرسێکى کەمدا ڕاوێژى پێدەکات وەکو ڕاوێژکارێک کەسێکى نزیک لەخۆى کە ئێستاش چەند حساب بانکیەکى بەناوەوەیە و ئەو هەڵیان دەسوڕێنێت لەگەڵ چەند پرۆژەیەکى بازرگانى، ڕێباز حەملان تائێستا هیچ پرۆژەیەکى گرنگى نەچووەتە ئەنجومەنى دوا دەرکەوتنیشى لە تورکیا بوو ئاهەنگى بۆ خێزانەکەى دەگێڕا.

محمەد حاجى

محمەد حاجى، کە پێشتر ڕاوێژکارى مەسعود بارزانى بوو بەکاتى، دواتر مەسرور بارزانى کاندیدى کرد بۆ یاریدەدەرى سەرۆکى حکومەت بۆ کاروبارى چاکسازى، تائێستا محمەد حاجى بەهۆى نیگەرانى گۆڕانەوە دەستبەکارنەبووە، بەڵام مووچەى خۆى لە حکومەت وەردەگرێت.

ئەم یاریدەدەرانەى سەرۆکى حکومەت ژمارەیان ٥ یاریدەدەر تائێستا سیانیان دەستبەکاربوون، بەڵام بریارە دوو کەسى دیکەش دەستبەکاربن، بەهۆى نیگەرانى یەکێتى و گۆڕانەوە تائێستا دەستبەکارنەبوون،  مانگانە هاوشێوەى وەزیرێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان مووچە و ئیمتیازى مانگانەیان هەیە، بەبێ ئەوەى بەرهەمیان هەبێت.

مووچەى یاریدەدەرەکانى سەرۆکى حکومەت، مانگانە ٨ ملیۆن دینار مووچە و چەند ملیۆن دینارێکى پارەى بەردەستە، ئەمە جگە لەوەى مەسروفات کرێى خانوو و بەنزین و سەفەریان لەسەر خۆیان نیە و بەلاشە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو