شەوى ڕابردوو محمەد حەلبووسى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق زۆر بەتوندى لەپشت ئەو یاسایەوەبوو کە لەلایەن شیعەو سوننەوە پاڵپشتى دەکرا، بەبێ ڕەزامەندى کورد تێپەڕکرا.بەگوێرەى زانیارییەکان، محمەد حەلبووسى زۆر نیگەران بووە لەو هەڵوێستەى پارتى کە لەماوەى چەند هەفتەى ڕابردوودا هەیبوو، دەیووست ئەو لەسەرکردایەتیکردنى سوننەکان دووربخاتەوە و پشتگیرى ئوسامە نوجەیفى بکات.شەوى ڕابردوو، پارتى هەوڵى زۆریدا نیساب تەواو نەبێت و تەنها شیعە دەنگ بەیاساکە بدات، بەڵام بەفەرمانى حەلبووسى سونەکان نیسابیان تەواوکردووە و لەگەڵ شیعەکان پێکەوە یاساى قەرزیان تێپەڕکردووە؟
کێ سوونە و شیعەى یەک خست؟
لەماوەى ئەمساڵدا پارتى بەهۆى پاڵپشتیکردنى ئەمریکا و پشتکردن لە ئێران، شیعەکانى زۆر نیگەران کردووە لەخۆى و بەجۆرێک ئێستا شیعە هیچ هەلێک لەدەست نادەن بۆ دژایەتى پارتى و بڕوایان وایە، ئەوە دژایەتیکردنى کابینەکەى مەسرور بارزانیە، بۆیە بەڕوونى شەوى ڕابردوودا سەقفى داواکارییەکانیان بەرزکردبوویەوە داویان دەکرد، هەرێمى کوردستان ٤٨٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست بکات، لەبەرامبەردا بەشە بوودجەى خۆى وەربگرێت، ئەوەش لەکاتێکدابوو دەیانزانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئامادەنیە ئەو کارە بکات، بۆیە سەرەئەنجام مەسرور بارزانى بەتەلەفۆن داواکەى ڕەتکردووەتەوەو ئامادەنەبوو نەوت ڕادەست بکات.لەهەمانکاتدا پارتى بەهۆى دەستوەردان لەناوماڵى سوننەکان و هەوڵى لادانى محمەد حەلبووسى لەسەرکردایەتى سوونە و گۆڕینى بە ئوسامە نوجەیفى وایکرد، محمەد حەلبووسى بەهەمان شێوەى شیعەکان بەتوندى لەپشتى یاساى قەرز بێت “لەناو هێزە سونییەکان” لۆبى بکات و دەنگ بەو یاسایە بدرێت.بۆیە شەوى ڕابردوودا لەسەرەتادا شیعەکان نیسابیان پێتەواونەدەکرا بەڵام بەفەرمانى حەلبووسى نیسابیان تەواوکرد و دەنگیان بە پڕۆژە یاساى “قەرز”دا