دیدارى: کاشما قەرەداغى
د.موسەننا ئەمین ئەندامى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامى سەرکردایەتى یەکگرتووى ئیسلامى، لەدیدارێکى تایبەت بە “ئاژانسی وڵات”، وەڵامى چەند پرسێکى گرنگ دەداتەوە و دەڵێت: “بەغدا لەئێستاوە هیچ بڕە بووجەیەك بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت هەتاوەكو هەرێم پابەندی ئەو ڕێكەوتنە نەبێت كە بەپێی دەستوور بریاری لەسەر دراوە”.
د.موسەننا ئەمین، تایبەت بە ئاژانسی وڵات، ڕایگەیاند: ”پێویست بەو شین و شەپۆڕە ناكات كە ئێستا لە ئەنجومەنی عێراق هەیە، ئەم بڕیارە لایەنێكی ئیجابی هەیە و ئەویش ئەوەیە مەلەفی كێشەی نەوت لە نێوان هەرێم و بەغدا كۆتای پێدێت ئەمەش وادەكات هەرێم كۆمەڵێك ڕێكەوتنی كۆنكرێتی لەگەڵ بەغدا ئەنجامبدات و شەفافی لە داهاتی نەوتی هەرێم هەبێت، ئەمەش كێشەیی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە عێراق ناھێڵێت”.
د.موسەننا ئەمین، ئاماژەی بەوەدا:” باشترە هەرێم بە زوترین كات بەو مەرجانەی كە حكومەتی ئیتحادی دیاری كردووە لەبەرامبەر ناردنی مووچە فەرمانبەرانی هەرێم ڕازی بێت، چونكە عێراق مانگانە زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت لە بەرامبەر ناردنی ئەو بڕە نەوتەی كە كۆمپانیایی سۆمۆ دیاری دەكات و لەگەڵ ڕادەست كردنی نیوەی داهاتی خاڵە سنوری و گومرگەكانی هەرێم”.

دموسەننا ئەمین، وتی: كشانەوەی كورد لە پڕۆسەی سیاسی شتێكی نامەنتەقی و هیچ كاریگەریەكی نابێت و شتێك دروست ناكات شایەنی باس بێت چونكە عێراق شتیك داوا ناكات نادەستووری بێت چۆن هەرێم بەپێی دەستوور داوای پارە لە بەغدا دەكات بەغداش هەقی بەسەر هەرێمەوە هەیە و بەپێی دەستوور داوای نەوت و داهاتەكان دەكات”.
د.موسەننا ئەمین، باسی لەوەشكرد،: ئەونەی كورد نەیاری خۆیەتی شیعە و سوننە نەیاری نییە، ئەوەتا پارەی هەرێم پێش ئەوەی لایی شیعە و سوننەكان بێت لەگیرفانیی حكومەتی هەرێمدایە، كە ئەویش دەیدات بە كۆمپانیا حزبیەكان و دەسەڵات و بەرپرسەكان و بنەماڵە حكومڕانەكان، پێش ئەوەی بیدات بە میللەت، ئەو هەموو گەندەڵیەی دەیان ساڵە دەكرێت و كەسیش جورئەتێكی دەستبردنی بۆ چاكسازی ڕاستەقینە نییە، هەموو ئەمە كورد بەخۆی دەیكات، ئەوەش بزانین خۆمان نەیاری خۆمان نەبین كەسیش نەیاری ئێمە نابێت”.
لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەڵوێستی سیاسیەكانی كورد، د.موسەننا ئەمین، دەڵێت: سیاسیەكانی كورد فیزیان نایەت بێن بۆ عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان و بەبێڕێزی تەماشایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن، و پەڕلەمانتارەكانیان لەڕێی تەلەفونەوە لە پەڕلەمانی عێراق بڕیاریان لێ
وەردەگرن”.
ئەونەی كورد نەیاری خۆیەتی شیعە و سوننە نەیاری نییە، ئەوەتا پارەی هەرێم پێش ئەوەی لایی شیعە و سوننەكان بێت لەگیرفانیی حكومەتی هەرێمدایە
د.موسەننا دەشڵێت: ساسیەكانی كورد بەتایبەتی و پاشان عەرەبەكان وەك تەلەبەی تەمەڵن لەئاخیر سەعاتەكانی شەو و لەكۆتای زەنگی ئیمتیحان سەعی دەكەن بۆیە دەرەنجامەكانیان بەو شێوەیەیە”.
د.موسەننا ئەمین، وتیشی: ”مستەفا كازمی نەیاری كورد نییە و دەسەڵاتی تەنفیزی بەدەست ئەوە، وە ئێمە لەو بڕوایەداین ئەگەر شەفافیەت و پاكێت و بەڕێوبردنێكی تەندروست لەداهاتەكانی هەرێمی كوردستان هەبێت و ڕێگە بە قاچاغچێتی نەدرێت و داهاتی ئەم وڵاتە نەخرێتە دەست كۆمپانیا حزبیەكان، ئێمە لەو بڕوایەداین ئەم داهاتەی هەرێم بەشی مووچە فەرمانبەرانی هەرێم دەكات و پێوستی بە پارەی بەغدا نابێت”.