دیدار: كاشما قەرەداغی

شیرین ئەمین – ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە دیدارێكی تایبەت لەگەڵ ”ئاژانسی وڵات”، وەڵامی چەند پرسیارێكی لەبارەی ناڕەزایەتى پەرلەمانتارانی كوردستان لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، دایەوە و ڕایگەیاند: دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەیانەوێت ئەو ژمارە پەرلەمانتارانەی كە دەنگیان بڵندە و دژی نادادی و گەندەڵین و باسی دۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیان و پرسی مووچە دەكەن، لەنێوهۆڵى پەرلەمان كۆت وبەند بكەن و لەكاتی قسەكردن مایكەكانیان لێ دەکوژێننەوە .

شیرین ئەمین، تایبەت بە ”ئاژانسی وڵات”، ڕایگەیاند: پە‌رلە‌مان لە‌ ڕێڕە‌وی یاسای و چاودێری كردن و دە‌رچواندی یاسای بووجە‌ لایداوە،‌ كە‌ پە‌رلە‌مان ئە‌م سێ ئە‌ركە‌ سە‌رە‌كییە‌ی ھە‌یە‌ بەڵام نە‌یتوانیوە‌ پە‌رلە‌مان وە‌ك باڵاترین دە‌سە‌ڵاتی تە‌شریعی ڕۆڵ ببینێت وە‌ ڕوونە‌ دە‌ستی حزب و حكومە‌ت لە‌سە‌روی دە‌سە‌ڵاتی پە‌رلە‌مانە‌وە‌ییە‌، وە حزبە‌ باڵاكانی نێو دە‌سە‌لات و پە‌رلە‌مان
بڕوایان بە كار و مە‌ھامی پە‌رلە‌مان نییە‌ ئە‌مانە‌ بە‌پلان و مە‌بە‌ست ڕۆڵ دە‌بین تاپە‌رلە‌مان لاواز بێ، چە‌ندین پرس ھە‌بووە‌ ئە‌ركی پە‌رلە‌مان بووە‌، بە‌ڵام لە‌بە‌ر بەرژەوەندی حكومە‌ت پە‌رلە‌مان نە‌یتوانیوە‌ ئە‌ركی ڕاستەقینە‌ی خۆی ببنێت.

لەبارەی ئەو ڕاگەیەندراوەی كە لەلایەن ٢٣ پەرلەمانتاری ناڕازی لەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكرایەوە، شیرین ئەمین وەك یەكێك لەو پەرلەمانتارە ناڕازیانە، وتی: بەهۆی مامەڵەی نایاساییە‌ی سە‌رۆكایە‌تی پە‌رلە‌مان ئێمە‌ وە‌ك ژمارە‌یە‌ك پە‌رلە‌مانتار بێ هەڵوێست نابین و ئە‌كید لە‌پاش بڵاوكردنە‌وە‌ی ئە‌و ڕاگە‌یەندراوە‌ گە‌ر بێ ئە‌نجام بێت پلان و ھە‌ڵوێستی دیکەمان دە‌بێت، وە ‌ھە‌رگیز لە‌ ئاست ئە‌و بێدادیەی بە‌رامبە‌ر بە‌ هاونیشتیمانانمان پە‌یڕە‌و دە‌كرێت بێكردار و بێدە‌نگ نابین.

شیرین ئەمین، ئاماژەی بەوەشکردووە: پەرلەمان‌ لە‌ دە‌سە‌ڵاتێكی پۆلیسی دە‌چێت، وە‌سە‌رۆكایە‌تی پە‌رلە‌مان لە‌چوارچێوە‌ی دە‌سە‌ڵاتیان نە‌یانتوانیوە‌ لە‌بڕیاری حزب و بە‌رگی نادادی خۆیان دابماڵن لە‌كاتێكدا لە‌ زۆربە‌ی وڵاتانی دونیادا دە‌بێت سە‌رۆكی پە‌رلە‌مان و جێگرە‌كە‌ی حزبی نە‌بن، تا ئە‌م ئان و ساتە‌ پە‌رلە‌مان نە‌یتوانیوە‌ چاودێرێكی جدی بێت بە‌سە‌ر حكومە‌تەوە، توانیووە‌ لە‌و هەموو نادادی گە‌ندە‌ڵییە‌ و قاچاغچێتییە‌ی لە‌خاڵە‌ سنورییە‌كان دە‌گوزە‌رێت،‌ بڕینی مووچە ‌بە‌نایاسای، دواكە‌وتنی مووچە‌، پێشێلكردنی مافە‌كانی مرۆڤ ئە‌و ڕە‌شگبگیرییە‌ی ئە‌م كابینە‌یە‌ پە‌یڕە‌وی دە‌كات نە‌ی توانیوە‌ پە‌رلە‌مان چاودێر و لێ پرسینە‌وە‌ جدی بێت.

پەرلەمانتارەکەى گۆڕان ئەوەشى ڕاگەیاندووە: چە‌ندین یاداشت ئاراستە‌ی سە‌رۆكایە‌تی پە‌رلە‌مان كراوە‌، بە‌ڵام سە‌رۆكایە‌تی‌ ئە‌و یاداشت و پێشنیازە یاساییانە‌ی بە‌پێی ژمارە‌ی یاسای پەرلە‌مانتاران پێشكە‌ش دە‌كرێت دە‌ستە‌ی سە‌رۆكایە‌تی نایانخاتە‌ ڕیزبە‌ندی بە‌رنامە‌ی كارە‌وە‌، بە‌ئاشكرا دە‌ستە‌ی سە‌رۆكایە‌تی زۆر حزبی مامە‌ڵە‌ دە‌كە‌ن وە‌ كۆنتڕۆڵی پە‌رلە‌مانیان كردوە‌ و ڕێگە‌ نادەن پە‌رلە‌مان وە‌ك دامە‌زراوە‌ییە‌كی باڵا لە‌یاسادانان چاودێری كردن ڕۆڵ بینێت.

لەبارەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانەوە، شیرین ئەمین باسی لەوەكرد: سە‌رۆكی پە‌رلە‌مان لە‌ڕیزبە‌ندی ھە‌موو سە‌رۆكە‌كانی پە‌رلە‌مان لە‌ خولە‌كانی ڕابردوو، زۆر پە‌یڕە‌و شكێنە‌ ڕێگە‌ نایات ئە‌و پە‌رلە‌مانتارانە‌ی كە‌دە‌نگیان بڵندە‌ لە‌ ناو هۆڵى پە‌رلە‌مان گفتوگۆ بكەن، ھە‌موو ھە‌وڵی كپكردنی دە‌نگی ئەو پە‌رلە‌مانتارانە‌یە‌ و كوژاندنە‌وە‌ی مایك بووە بە‌پیشە‌ی سە‌رە‌كی سە‌رۆكی پە‌رلە‌مان كە ئەمەش بە‌خاڵێكی لاوازی ئە‌م سە‌رۆكە‌ دە‌بینرێت كە‌ ڕێگە‌ نادات پە‌رلە‌مانتاران لە‌ نێو هۆڵ پە‌یامە‌كانیان بگە‌یە‌نن وە‌یە‌ك خاڵی تر میدیا و پرۆتۆكۆل جومگە‌ ئە‌ساسییە‌كانی نێو پە‌رلە‌مان لە‌لایە‌ن حزبە‌ باڵاكانی نێو پە‌رلە‌مان كۆنتڕۆڵكراوە‌، سە‌رباری ئە‌مە‌ بچوكترین كاردانە‌وە و ھە‌ڵوێست لە‌نێو ھۆڵی پە‌رلە‌مان دروست ببێت پە‌خشى پە‌رلە‌مان ڕادە‌گیرێت.

لەپاش تێپەڕبوونی یەك ڕۆژ لە كۆبوونەوەی ٢٥ی ١١ی ٢٠٢٠، ٢٣ پەرلەمانتاری كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا ناڕەزای خۆیان لە ئەدا و كاری دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەربڕی و ئاماژە بەوەدەدەن، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەدەرەوەی خواستی خەڵك و لەپێناو ڕازیكردنی دەسەڵاتی جێ بەجێ كردن پەرلەمان بەكار دەهێنن و ڕێگەش نادەن نوێنەرانی خەڵك لە هۆڵى پەرلەمان بابەتی پەیوەست بە گوزەران و مووچەی هاوڵاتیان بوروژێنن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو