مامۆستا عادل حەسەن: ٢٠١٨ کاتێک ناڕەزایەتیەکان گەیشتە هەولێر فشار لەسەر دەسەڵات دروستبوو

مامۆستا عادل حەسەن: ٢٠١٨ کاتێک ناڕەزایەتیەکان گەیشتە هەولێر فشار لەسەر دەسەڵات دروستبوو

دیداری/ كاشما قەرەداخی

مامۆستا عادل حەسەن – ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی شاری سلێمانی، لەدیدارێكی تایبەت لەگەڵ ”ئاژانسی وڵات” وڵامی چەند پرسیارێكی لەبارەی خۆپیشاندانی مامۆستایان و بەردەوامیان، دایەوە و ڕایگەیاند: مامۆستایانی هەولێری پایتەخت، وەك مامۆستایانی سلێمانی خاوەنی یەك هەڵوێستن لە دژی ئەم دەسەڵاتە و نیەتی خۆپیشاندانیشیان هەبووە، بەڵام بەهۆی ئەو ئاژاوە گێرانە و ئەو دەسەڵاتەی لە هەولێر هەیە ناتوانن خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و ئازارەكانی خۆیان دەرببڕن.

مامۆستا عادل حەسەن، تایبەت بە ”ئاژانسی وڵات” ڕایگەیاند: بەشداری نەكردنی مامۆستایانی هەولێری پایتەخت لە خۆپیشاندانەكاندا، بەهۆی جۆرێك لە سەركوت كردنی دەنگی ئازادی و ناڕەزایەتیە لەهەولێر، تائەم ساتەش چەندین خەڵك دەستگیركراون لە هەولێر كە تەنها لەبەر ئەوەی نییەتیان هەبووە خۆپیشاندان بكەن، یەك لەوانەش مامۆستا (بەدل بەرواری)ەكە تائەم ساتەش كە تەنها نیەتی خۆپیشاندانی هەبووە لەدهۆك دەستگیركراوە.

لەبارەی بەشداری مامۆستایان هەولێر، لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەكان، عادل حەسەن، ئاماژەی بەوەدا،: فشار و ناڕەزایەتی لە هەولێر كاریگەری خۆی هەیە، ساڵی ٢٠١٨ ئێمە كە لەگەڵ مامۆستایانی هەولێر ڕێكخستنمان كرد بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان دواتر ناڕەزایەتیەكان گەشتنە هەولێر وكاریگەری و فشارێكی باشی لەسەر دەسەڵات دروست كرد.

لەڕێی ”ئاژانسی وڵات” وە داوا دەكەم سبەی سەرجەم چین و توێژەكان بەشدای

خۆپیشاندانەكە بن.

م.عادل حەسەن، باسی لەوە كرد: بەداخەوە بەشداری سەرجەم چین و توێژەكان لە خۆپیشاندانەكاندا لەئاستی پێویستدا نییە، هیوادارین ناڕەزایەتیەكان پەرەبسەنێت و سەرجەم چین و توێژەكان بەشداربن گەر ئەم جۆرە لەحكومرانی بەردەوام بێت هەموومان باجی گەورەتر دەدەین وە ئێستاش باجمان داوە كە كاریگەریەكەی لەسەر ژیانمان و هەموو سێكتەرەكاندا دیارە.

ئەمڕۆ، لەسلێمانی و دەربەندیخان و قەڵادزێ خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی و بەشێك لە چین و توێژەكان بەرێوە چوو، لەبارەی كاریگەری و بەردەوامی ناڕەزایەتیەكان، عادل حەسەن وتی: سبەینێش كاتژمێر ١٠:٠٠ سەرلەبەیانی لە بەردەم سەرای ئازادی درێژە بەناڕەزایەتیەكانمان دەدەین، ڕێژەی بەشداری مامۆستایان و چینە و توێژە جیاوازەكان لە خۆپیشاندانی سبەنێدا بڕیار لەسەر بەردەوامی ناڕەزایەتیەكانمان دەدات و لەڕێی ”ئاژانسی وڵات” وە داوا دەكەم سبەی سەرجەم چین و توێژەكان بەشدای
خۆپیشاندانەكە بن.

هەولێر.. ٢ تشرینى دووەمى ٢٠٢٠

هەر لەبارەی كاریگەری خۆپیشاندانەكانیشەوە، ناوبراو وتیشی: ئەم دەسەڵاتە شكستی هێناوە لەهەموو سێكتەرەكانی حكومڕانیدا، ئەم دەسەڵاتە سەلماندی كە توانای بەڕێوەبردنی نییە، نەشارەزان كەم ئەزمونن لێنەزانن لە بەڕێوەبردنی ئیدارەدانی هەرێمی كوردستان بۆیە پێمان وایە ئەم حكومەتە شكستی هێناوە، پێویستە حكومەتێك دروست بكرێت و توانای گوێ گرتن و چارەسەركردنی كێشەكانی هەبێت، فشار و خۆپیشاندان و دژایەتی گەندەڵی كاریگەری باشی هەیە بەڵام تەنها ئەركی مامۆستایان نییە بەڵكو بەهاوكاری سەرجەم چین و توێژەكان گەر یەكگرتوو یەك دەنگ بین، دەتوانین هەموو دەسەڵاتێكی ستەم كاری بەچۆكدا بێنین وەك چۆن هاوڵاتیان لە ڕاپەرینی ١٩٩١ یەكێك لە زاڵمترین دەسەڵاتدارەكانی سەدەی ٢٠ بەچۆكدا بێنن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو