دیدار/ كاشما قەرەداخی
سیروان بابان – پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی كوردستان، لە دیدارێكی تایبەت لەگەڵ ”ئاژانسی وڵات”، ڕایگەیاند: هیچ ڕەوا نییە منداڵێكی كورد لەسەر شەقام تەقەی لێبكرێت و ئێمەی پەرلەمانتارانیش لە پەرلەمان بین، ئەبێت پەرلەمانتار لەناو خەڵك بێت وەك چۆن كاتی خۆی لەسەر شەقام سواڵی دەنگمان لێدەكردن.
سیروان بابان، لەدیدارێكی تایبەت لەگەڵ ”ئاژانسی وڵات” وڵامی چەند پرسیارێكی گرنگی دایەوە و ڕایگەیاند: بوونی پەرلەمانتاران لەسەر شەقام لە ناو پەرلەمان گرنگترە، چوونكە شوێنی پەرلەمانتار سەر شەقام و ناو خەڵكە، من وەك خۆم بەهۆی بەشداریم لە خۆپیشاندانەكان گولەم تێگیرا غازی عەسابم تێگیرا ٢ بۆ ٣٠ جەردەی دەسەڵات پەلاماریاندام ئێستاش بەو هۆیەوە گورچیلەیەكەم لاواز بووە ئەوەندە بە پۆستاڵ لێیان دام، بەڵام ئەوە ئەركی منە وەك پەرلەمانتار كە لەسەر شەقام ببمە قەڵغانێك بۆ خەڵكی ناڕازی.
سەبارەت بە ناڕازی و خۆپیشاندانەكان، سیروان بابان وتی: ئەوەتا لە هەولێر خەڵك یارمەتی یەكتر دەدەن ئەوەندە حاڵیان خراپە، خەڵكی پیرەمەگرون و بازیان و سلێمانی و دەڤەرەكانی تری كوردستان ئەڵێت لەم سەردەمەیا ناژین ئەونە بارودۆخیان خراپە، شەقامی كوردی ئێستا گڕی گرتووە لەبەر ئەوەی ئەبینن بەرپرسەكان چەندین ساڵە دزی دەكەن و نەوت بۆخۆیان دەبەن و داهاتی ئەم وڵاتە لەنێوان خۆیاندا دابەش دەكەن، بۆیە ئەم نارەزایەتی و خۆپیشاندانە ڕێگایەكە بۆ ئەوەی دەسەڵات بەخۆیا بچێتەوە یان خوا حافیزی بكات.
شەقامی كوردی ئێستا گڕی گرتووە لەبەر ئەوەی ئەبینن بەرپرسەكان چەندین ساڵە دزی دەكەن و نەوت بۆخۆیان دەبەن و داهاتی ئەم وڵاتە لەنێوان خۆیاندا دابەش دەكەن
سیروان بابان، وەك پەرلەمانتارێكی ناڕازی لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی ئەدای دەستیە سەرۆكایەتی ئاماژەی بەوەدا: بەداخەوە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كەوتۆتە ژێر ڕكێفی حیزبەوە و حیزبیش دەستەمۆی حكومەتە و حكومەتیش دەستەمۆی حیزبە كەواتە ئەم دەستەی سەرۆكایەتیە ئەجندای حیزبی و حكومەت جێ بەجێ دەكات، خۆی دەبوو ئێمەی پەرلەمانتاران و دەستەی سەرۆكایەتی چاودێر بووینایە بەسەر سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لاوازن بۆیە ئەم ڕۆڵەیان نەگێڕاوە.
لەبارەی پەكخستنی پەرلەمانی كوردستان، ناوبراو باسی لەوەكرد: وەك ٣٧ پەرلەمانتارانی ناڕازی، بەپێی مادەی ٨ لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان هەر كاتێك پەرلەمان بۆ ماوەیەكی درێژ پەكی كەوت یان دەرگای پەرلەمان داخرا یان سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ ماوەیەكیی زۆر بانگێشتی دانیشتنی نەكردین، ئەوا واژۆ كۆ دەكەینەوە بۆ ئەوەی پەرلەمانی كوردستان لەسەر مادەیەك وەك مووچە یان ڕێكەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغدا، كۆبونەوە ئەنجامبدات ئەگەر چی دەستەی سەرۆكایەتیش لەگەڵ ئەمە نەبن.
هاوكات سیروان بابان، باسی كار وچالاكیەكانی ئێستای پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانتاران كرد و وتیشی: ئێمە لە پەرلەمانی كوردستان بەردەوامین لەكار و چالاكیەكانمان و ئەمڕۆ ٧ی دیسەمبەر كۆبونەوەی نوێنەرایەتی ٣٧ پەرلەمانتارە