جێگیرکردنى بنکەى ئەمریکا لە ڤیشخاپوور، بۆ ڕزگارکردنى ٤ ملیار دۆلارى قاچاخى نەوتەئێران باوەڕى وایە، نامەکەى مەسرور بارزانى بۆ ئەوەى ئەمریکا لەخاڵى سنورى فیشخاپور جێگیربێت، بۆ پاراستنى ئەو خاڵەیە لەدەوڵەتى عیراق، نەبادا ڕێژەى بەرفروانى قاچاخى نەوت کاڵاکانى دیکە ئاشکراببێت؟ئاژانسى هەواڵى ئێرنا_فەرمى کۆمارى ئیسلامى ئێران ڕاپۆرتێکى ووردى پڕزانیارى لەبارەى داواکەى مەسرور بارزانى بڵاوکردەوەتەوە، بەگوێرەى ناوەڕۆکى ڕاپۆرتەکە، هەرێمى کوردستان دەیەوێت بەجێگریکردنى ئەمریکیەکان لەدەرەوازەى فیشخاپوور، عێراق بخەڵەتنێت.ئاژنسەکە ئاماژەى بۆ ئەوەکردووە، گەرچى مەسرور بارزانى بەناوى هەرێمەوە داواکەى کردووە، بەڵام لەڕاستیدا داواکە هى پارتى دیموکراتى کوردستانە، ئەمریکیەکان هیچ وەڵامێکى فەرمیان لەوبارەیەوە نەداوەتەوە، عێراقیش بڕواى وایە جێگیرکردنى هەرهێزێک لەو خاڵە ستنورییە پێچەوانەى دەستوور و یاساکانە.دواى ڕێفراندۆمە شکستخواردووەکەى ٢٠١٧، نەوتى کەرکوک لەجنگى پارتى دیموکرات هاتە دەرەوە لەلایەن حەیدەر عەبادى سەرکوەزیرانەوە کۆنترۆڵکرایەوە، هەر لەوکاتەوە حکومەتى فیدراڵى سەرقاڵى ئەوەیە کۆنترۆڵى خۆى بەسەر دوو مەرزدا بسەپێنێت ئەوانیش “فیشخابور و ئیبراهیم خەلیل”ە، بۆیە لە ٢٠١٧ دا
عێراق ئاڵاى لەسەر ئیبراهیم خەلیل و فیشخاپور بەرزکردەوە.لەمانگى ١١ ى ٢٠١٧ دا هەرێمى کوردستان پێشنیارێکى ئاڕاستەى عێراق کردووە، کە دەروازەکانى هەرێمى کوردستان لەژێر چاودێرى نوێنەرانى “ئەمریکا و تورکیا” بێت، بەڵام حکومەتى فیدراڵى ئەو ڕایەى بەتوندى ڕەتکردووەتەوە. حەیدەر عەبادى وەکو سوکایەتى بە بەرپرسانى هەرێمى کوردستان، لەبارەى بەشدارى چاودێرى ئەمریکا ئەوەى بە وەفدێکى هەرێمى کوردستان ووتبوو: “ئایا ئەمریکیەکان، لەم دەروازانەدا پشکیان هەیە”، ئەوەش وەکو ئاماژەیە بۆ قاچاخى نەوت لەم سنورانەدا.بەگوێرەى ڕاپۆرتێکى دەوڵەتى تورکیا لەساڵى ٢٠١٧، پاش کۆنترۆڵکردنى دەروازە سنورییەکانى فیشڤخاپوور و ئیبراهیم خەلیل، ساڵانە زیاتر لە ٤ ملیار دۆلار داهات بۆ پارتى دەمێنێتەوەلەم دەروازانە و بەشى زۆر ئەو پارەیەش لەداهاتى ئەو دوو دەروازەیە لە قاچاخەوەیەزعەبدولکەریم خەڵەف، فەرماندەى سوپاى عێراق لەکابینەوى پێشووى حکومەت، ئەوەى بۆ ئاشکرابووە، لەمەرزەکانى هەرێمى کوردستانەوە نەوت و کاڵاى دیکە بە قاچاخ ئاڵوگۆڕیان پێدەکرێت ئەوە زیانى گەورى بەئابوورى عێراق گەیاندووە، کە پێکهاتوون لە ٤ دەروازى فەرمى و ٢٥ى نافەرمى.خاڵى سنوورى فیشخاپوور، قاچاخى نەوتئەم خاڵە سنووریە نزیک گوندێکى مەسیحى نشینە بەناوى “فیشخاپور”، لەچوار ڕەگەزى ئاووى پێهاتووە لەسەر ڕووبارى دیجلە، ئەم خاڵە سنورییە لەگەڵ ئیراهیم خەلیل ٢٥ کیلۆمەتر نێوانیان هەیە، دەکەوێتە نێوان “تورکیا و سوریا و عێراق”، لەڕووى ئابوورى و سیاسیەوە گرنگى زۆرى هەیە.ئەمریکیەکان لەم خاڵە سنورییەوە بەدرێژایى چەند ساڵى ڕابردوو توانیویانە هاوکارى مرۆیى و سەربازەى بگەیەننە دەستى هێزەکانى رۆژئاواى کوردستان، دوور لەچاووى بەرپرسانى عێراق.فیشخاپوور لەساڵى ١٩٩١ وە تا ٢٠١٧ بەشێوەیەکى گشتى لەژێر چاودێرى حکومەتى هەرێمى کوردستان و یەکەى ئیدارە و دارایى پارتى ئیدارەدراوە، هاوکات هێڵى بۆرى نەوتى هەرێمى کوردستان لەم شوێنەوە بۆتورکیا ڕۆشتووە و بڕیارە هێڵى دووەمیش کە ئێستا عێراق و تورکیا سەرقاڵین بەهەمان خاڵدا بۆ تورکیا تێپەڕێت.ئیرناى ئێران دەڵێت: “ئەگەر ئەم دەروزایە لەدەستى عێراق بوایە ساڵانى ڕابردوو، دەیتوانى نەوتى کەرکوک بەتەواوەتى بگرێتەوە وڕێگەنەدان هەرێم هەناردەى بکات”.هاوکات ئەم دەروازیە پەیوەستە بە “شەنگال”ەوە کە بەهاوکارى ئەمریکا، عێراق تورکیا و هەرێم لەسەرى ڕێکەوتن، بەڵام زۆرینەى شەنگالییەکان نیگەرانن لێى.فیڵکردن لەدەسەڵاتەکانى دەوڵەتى فیدراڵى:ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیانەى لەم دوایەدا لەکوردستان ڕوویدا کە بەهۆى نەدانى مووچە و گەندەڵى دەوڵەتدارانى هەرێمى کوردستانەوەبوو، پارتى زۆر دەترسێت بگوێزرێتەوە ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى ئەو، بەو هۆیەوە مەسرور بارزانى سەرۆکوەزیران بەنامەیەک ئامادەیى دەربڕى بۆ ڕادەستکردنى خاڵە سنورییەکان، بەڵام داواکەى مەسرور بارزانى لە مایک پەمپایۆ، جۆرێکە لەفیڵکردن بۆ رزگارکردنى ئەو دەروازانە، بۆیە گومان دەکرێت، بەهەمان هۆکار گفتوگاکانى ئەم دووایەیى نێوان هەولێر و بەغداد شکستیان هێنابێت، چوونکە داواکارییەکى لەوجۆرە بێبایەخکردنى دانوستانەکان بوو.