ڕووداو، ئامانجى لەبڵاوکردنەوەى وێنە فۆتۆشۆپەکە چى بوو؟

  • December 27, 2020
  • 838 Views
ڕووداو، ئامانجى لەبڵاوکردنەوەى وێنە فۆتۆشۆپەکە چى بوو؟

وڵات_میدیا

چڵ ڕۆژ بەسەر کۆچى دوایى فرسەت سۆفى تێپەڕى، میدیاى نزیک لە نێچیرڤان بارزانى وێنەیەکى فرسەت سۆفى لەسەر تەختى نەخۆشخانە بڵاوکردەوە، جگە لەوەى وینەکە گومانى فۆتۆشۆپى لەسەرە هاوکات، ساتى بڵاوکردنەوەى وێنەکەش بۆخۆى چەندین ئامانجى سیاسى لەپشتەوەبوو؟

چل رۆژ لەمەوبەر لەئەنکەرە، د.فرسەت سۆفى پارێزگارى پێشووى هەولێر، بەهۆى کۆرۆناوە گیانى لەدەستدا ئەوەش لەکاتێکدابوو، ماوەى ١٠ رۆژ لەنەخۆشخانەیەکى تورکى لەهەولێر “فرسەت سۆفى” چاودێرى تەندروستى چڕى بۆ دەکرا، لەو ماوەیەدا لەنەخۆش خانەبوو چ لەهەولێر و چ لە سلێمانى هیچ وێنەیەکى بڵاونەکرایەوە، ئەوەش هاوکات بوو لەگەڵ وروژانى دەیان گومان لەسەر نەخۆش کەوتن و مردنى، دەنگۆى ئەوەهەبوو “پارێزگار لەلایەن کەسێکى دەستڕۆشتووى هەولێرەوە بەندکراوە و پاشان لێدراوە و تائاستى مردن.

وەیسى بارزان، بەرپرسى دەزگاى پاراستن

بۆچى ڕووداو، لەم کاتەدا وێنەکەى بڵاوکردەوە؟

وێنەکە گومانى زۆر هەیە فۆتۆشۆپ بێت، وینەى ڕاستەقینەى فرسەت سۆفى نەبێت، لەوێنەکەدا چەندین نیشانە دەردەکەون لەسەر جەستەى پیشانى دەدات کە فرسەت سۆفى ئازاردراوە، بۆیە لەوبارەیەوە ڕوودا ئامانجى بوو بلێت:

  • ئەو گومانانەى لەسەر فرسەت سۆفى هەبوون، باسى لەئازاردانى دەکرا، گومانێکى دروست بوون، پێشتر فرسەت سۆفى ئازاردراوە، ئەوەش بۆ زیاتر لەقاودانى “وەیسى بارزانیە”یە کە گومان لەسەر ئەوەهەبوو گرفتى لەگەڵ فرسەت سۆفى هەبێت، پێشتر ئاماژە بۆ ئەوەدەکرا بەندیکردووە، ڕووداو  پاش ٤٠ ڕۆژ لەمردنى، پیشانى دا، فرسەت سۆفى بەباروودۆخێکى ئاسایى نەمردووە.

سەرچاوەیەکى تایبەت بۆ وڵات_ ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، کەسوکارەکەى تائێستاش گومانەکانیان لەبارەى مردنى لەناکاوى پارێزگارى هەولێر نەڕەویوەتەوە، زۆر نیگەرانن لە دەزگاى “پاراستن و ئاسایش” کە ئێستا بەدەست وەیسى بارزانیەوە، تەنانەت ئەو دەنگۆیە هەیە تێکچوونى تەندروستى لەنەخۆشخانە پەیوەست بوو بە لێدانى دەرزى ژەهراوى، بۆیە کەسوکاروخێزانى  ئامادەنەبوون لافیتەى ئاسایش لەسەر کڵگۆى فرسەت سۆفى بێت، لەدووەم ڕۆژى پرسەکەیدا، برازایەکى فرسەت سۆفى و کەسێکى دیکە چوونەتە سەر کڵگۆکەى و ناوى ئاسایشیان لەسەر لافینەى پرسەى فرسەت سۆفى لەسەر گڵکۆکەى بەپەمپى ڕەش کوژاندووەتەوە.

هاوکات، بەشێکى دیکەى ئامانجى بڵاوکردنەوەى وێنەکە لەلایەن ڕووداوە، پەیوەست بوو بە شوێنگرەوەى فرەسەت سۆفى، کە ئێستا ململانێیەکى بەهێز هەیە لەسەر ئەو پۆستە هەیە و تائێستا باڵى مەسرور بارزانى و نێچیرڤان بارزانى لەوبارەیەوە رێکنەکەوتوون، پێشتر ڕێکەوتنێک هەبوو کە “نەزهەت حالى دۆڵەمەڕى” کە باڵانسى نێوان مەسرور بارزانى و نێچیرڤان بارزانیە ئەو پۆستە وەردەگرێت، بەڵام ئێستا چەندین کەسی دیکەش خۆیان ئامادەکردووە بۆ ئەو پۆستەکە، لەوانەش، ساسان عەونى وەزیرى شارەوانى و ئومێدخۆشناو سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى، ڕووداو بەوێنەکە ویستى “پیشانى بدات کورسى پارێزگار کورسیەکى ئاسان نیە و ئاگرینە”.

ئامانجى لاوەکى ڕووداو ئەوەبوو، فۆکەس لەسەر ئەو سەردانەکەى مەسرور بارزانى بۆلاى کەسوکارى فرسەت سۆفى نەمێنێت، بۆ ئەوەبوو بڵابوونەوەى وێنەکە و گومانەکان لەسەرى زیاتر بێت وەکو لە سەردانەکەى مەسرور بارزانى، هەربۆیە ڕووداو وێنەکەى بڵاوکردەوە و کوردستان ٢٤ فەرامۆشى کرد.

ئەوەى دەمێنێتەوە، لەمەودوا ململانێکان لەسەر پۆستى پارێزگارى هەولێر لەنێوان مەسرور بارزانى و نێچیرڤان بارزانى قوڵ دەبێتەوە چونکە دواى ٤٠ رۆژ کاردەکرێت بۆ شوێنگرەوەى فرەست سۆفى، ئەگەرى هەرە بەهێز ئەوەیە کەسێک دابنرێت کە باڵانس بێت لەنێوان هەردوولایان، یەکێک لەکاندیدە دانپێدانراوەکانیش “نەزهەت حالى دۆڵەمەڕى” بەرپرسى پێشووى ئاژانسى پاراستن.

#وڵات_میدیا #کوردستان

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو