دیدار: كاشما قەرەداخی
غالب محمەد، ڕایگەیاند: هەرێم هەرگیز نەوت ڕادەست ناكات و دەیەوێت لەڕێی ڕادەستكردنی داهاتی نەوت درێژە بە گەندەڵیەكانی بدات.
غالب محمەد – ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دیدارێكی تایبەت لەگەڵ ”ئاژانسی وڵات” ڕایگەیاند: شاندەكەی هەرێم لەبەغدا بەهیچ شێوەیەك باسی رادەستكردنی نەوتی نەكردووە بەڵكو گفتوگۆ و قسەیان لەسەر یاسای قەرزی ٢٠٢١ كردووە و وتویانە ئیلتیزامات بە یاسایی قەرز دەكەین، چونكە یاسای قەرزەكە كە شاندەكە گفتوگۆی لەبارەوە كردووە فەقەرەكەی باس لە تەسلیم كردنی داهات دەكات، بۆیە ئەوانیش گفتوگۆیان لەسەر ئەوە دەكرد و دەیانەوێت لەڕێی یاسای قەرزەوە داهاتی نەوت تەسلیم بەبەغدا بكەن لە بەرامبەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلاین بەغداوە، بەڵام عێراق داوای نەوت دەكات نەك داهاتی نەوت چونكە ئەو داهاتەی كە هەرێم دەڵێت ڕادەستی دەكەین زۆر كەم و ژمارەی راستەقینەی داهاتی فرۆشتنی نەوت نییە، كە دەیانەوێت ٥٠ ملیۆن و ٧٠ ملیۆن بدەن و بڵین تەواو بوو، بەڵام عێراق و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەمە ڕازی نابێت و هۆكاری ڕێكنەوتنیش تەنها ئەمەیە.
غالب محەمەد، ڕاشیگەیاند: هەرێم نایەوێت بەهیچ شێوەیەك نەوت تەسلیم بكات وە دەوێت تەنها داهاتی نەوت بە برێكی كەم ڕادەستی بەغدای بكات و وە دەشیەوێت لەبەرامبەر ئەو برە كەمەی داهاتی نەوت كە ڕادەستی بەغدای كردووە دەیەوێت بەغداش بەشێكی كەم لە بودجە بنرێت و هەرێمیش موچەی فەرمانبەرانی بەلێبرینەوە دابەش بكات بەبیانوی نەهاتنی بودجەی تەواو لە بەغداوە و ئیتر بەوشێوەیە هەرێم درێژە بە دزینی نەوت دەدات و بەمەش تەنها بەرپرسە دزەكانی هەرێم قازانج دەكەن و برێكی باشی داهاتی نەوتیش دەدزن بۆ خۆیان.
لەبارەی هەوڵەكانیان بۆ ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، غالب محمەد، وتی: ئێمە وەك پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا هەمووكات وتومانە كە دەبێت هەرێم پابەند بێت بە ڕێكەوتن لەگەڵ بەغدا و وە پابەند بێت بە تەسلیم كردنی نەوت و بەشێك لە داهاتی خاڵە سنووریەكان بۆ ئەوە بتوانێت بەشە بودجەی فەرمانبەرانی لە بەغداوە بێنێت و دابەشی بكات و مووچەی فەرمانبەرانی لەكاتی خۆیدا بدات بەبێ دواكەوتن لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانێت خزمەت گوزاریش دابین بكات، بەڵام هەرێم بۆ بەردەوام بوون بە دزینی نەوت ڕازی نابێت.
هاوكات، ئەو ئەندام پەرلەمانا ئەوەشی ئاشكرا كرد: بۆ ٢٠٢١ ڕێكەوتنی هەرێم و بەغدا بكرێت یان نەكرێت بەلایەنگری شیعەكان ڕاستەوخۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبەغدا دەدرێت.
باسی لەوەشكرد: زۆرێك لەلایەنە شیعەكان پشتیوانیمان دەكەن و بەلایەنگری ئەوان بۆ ساڵی ٢٠٢١ كەبێتەوە، دەنگ لەسەر ناردنی ڕاستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە دەدرێت و بەبێ ئەوەی ئەوەی ڕێكەوتن لەنێوان هەرێم و بەغدا بكرێت یان نەكرێت.
وتیشی: مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی پڕۆژەیەكیان هەبوو لەمانگی ڕەمەزانی پێشوو باسیان كرد لەگەڵ چوار ئەندام پەرلەمانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە مووچەكانیان ڕاستەوخۆ لە بەغداوە پێیان بدرێت، پاشان ئێمەش سەرەتا بەشێك لە واژۆمان كۆكردەوە و دواتر مامۆستایان خۆیان هاتن بۆ بەغدا بۆ ئەوەی داوای كە موچەكانیان ڕاستەوخۆ لە بەغداوە پێیان بدرێت، دواتر ئێمەش لەگەڵ لایەنە شیعەكان بەپڕۆژەیەك كە تەقدیمان كردووە بە واژۆی ١٤٠ پەرلەمانتار، واداوامان لەلایەنە شیعەكان كردووە لە بودجەی ئەم جارەدا ئەو بابەتە داخڵ بكرێت ئیتر بەو جۆرە لەو كێشەیە نەجاتمان دەبێت واتا ئەگەر بەغدا لەگەڵ هەرێم ڕێك بكەوێت یان ڕێك نەكەوێت موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوور دەكەوێتەوە لە ململانێكی سیاسی.