لیزا فەلەكەدین كاكەیی: ئەگەر هەرێم لەگەڵ بەغدا ڕێكنەكەوێت پێویستە حكومەت بەپشت بەستن بەداهاتی ناوخۆی بودجە دابین بكات

لیزا فەلەكەدین كاكەیی: ئەگەر هەرێم لەگەڵ بەغدا ڕێكنەكەوێت پێویستە حكومەت بەپشت بەستن بەداهاتی ناوخۆی بودجە دابین بكات

دیدار: کاشما قەرەداغى

لیزا فەلەكەدین كاكەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی كوردستان،ڕایگەیاند: ئەگەر هەرێم لەگەڵ بەغداد نەگەیشتە رێککەوتن ئەوکات پێویستە حکومەتی هەرێم خۆی لەگەل داهاتی ناوخۆ و داهاتی فرۆشی نەوت بگونجێنێت و بە پشت بەستن بەم دوو داهاتە پرۆژە یاسای بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ۲٠۲۱ دابرێژێت.

لیزا فەلەكەدین كاكەیی، تایبەت بە ”ئاژانسی وڵات” ڕایگەیاند: پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق یەکێکە لە سەرچاوەکانی داهاتی هەرێم بۆیە پێویستە ئێمە چاوەڕێی پەسەند کردنی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ۲٠۲۱ بین و بزانین قەبارەی پشکی هەرێم چەند دەبێت ئەوکات بەرچاومان روونتر دەبێت کە کۆی گشتی داهاتی کوردستان بۆ ساڵی ۲٠۲۱ چەند دەبێت، لەئەنجامی ڕێكنەكەوتن هەرێم دەبێت بەپشت بەستن بەداهاتی ناوخۆی بودجە دابین بكات.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی، باسی لەوەشكرد: حکومەت دەیەوێت هەنگاو بەهەنگاو ماددەکانی یاسای چاکسازی جێبەجێ بکات. هەروەها وتیشی: هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی باڵای ئابووری هەرێم كۆدەبنەوە بۆ پەسەند کردنی

ڕەشنوسی یەکەمی بودجە، بۆیە هێشتا پرۆژەکە لەسەرەتایدایە و دوای ئامادەکردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند دەکرێت ئینجا دەنێردرێتە پەرلەمان.

لیزا فەلەكەدین، لەبارەی بریارەكانی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە قاچاخی سنوورەكان، ئاماژەی بەوەدا: ئەو بریارەی لە ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی قاچاغەوە دراوە، ئێمە پێمان وایە سەرکەوتوو دەبێت چونکە هەموو ئەو فەرمان و بریارانەی لەلایەن سەرۆکی حكومەتەوە دەردەچن دەڕۆنە بواری جێبەجێکرن.

وتیشی: من دڵنیام ئەو بریارەش لەم کاتەدا دراوە لەخۆرا نیە و دیراسەی کراوە چونکە ماوەیەکی زۆرە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک دەدرێت بۆ نەهێشتنی قاچاغ لە خاڵە سنووریەكان، ئێمەش متمانەی تەواومان پێیەتی و دڵنیاین جێ بەجێ دەکرێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو