دیدار:كاشما قەرەداخی
مونا قەهوەچی، ڕایگەیاند: ئەوەی عێراق دەیەوێت بۆ گەیشتن بە ڕێكەوتن، كوردستان بە زیادەوە پێیداوە، لەئێستادا چاوەڕێی ئەوەین كە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشە بودجەی ٢٠٢١ی هەرێم وەكو خۆی جێ بەجێ بكرێت، ئەوكات بێ گومان كێشەی ئابووری و دارایمان نامنێت.
مونا قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان، لەدیدارێكی تایبەت لەگەڵ ”ئاژانسی وڵات”، ڕایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ بیانویەكی نەهشێتووە بۆ بەغدا هەتا وەكو ڕێكنەكەون، وە هەرێم پابەندە بە هەموو ئەو ڕێكەوتنانەی لە ئایندەدا جێ بەجێ بكرێت، وە ئێمە پشت دەبەستین بە دەستووری هەمیشەی عێراق، كە ئەگەر دەستوور و هەموو مادەكان وەك خۆی جێ بەجێ بكرێت، كێشەی هەرێمی كوردستان چارەسەر دەبێت.
مونا قەهوەچی، وتی: ”لەپاش پەسەند كردنی یاسایی چاكسازی، حكومەتی هەرێم ئەوەی لەتوانایدایە خستۆتەگەر، بۆ ئەوەی بتوانێت گەندەڵی و فرە مووچەی و وە ئەوەی بەنایاسای خانەنشین كراوە، چ پلە تایبەت بێت یان پلە باڵابێت، بنبڕبكات”.هەروەها وتیشی:
”وە گرنگە پەرلەمانی كوردستان پاڵپشتی لە حكومەتی هەرێم بكات بۆ جێ بەجێ كردنی یاسایی چاكسازی لەبەر ئەوەی هەماهەنگن”.
سكتێری پەرلەمانی كوردستان، ئاماژەی بەوەدا: لە ٢٠١٤وە پارەیەكی زۆری هەرێم لەلایەن عێراقەوە خوراوە، هەركاتێك ئەو پارەیە گەڕێندرایەوە، موچە پاشەكەوتكراوەكان دەدرێتەوە بە فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام لەئێستادا باردۆخی عێراق زۆر خراپە، بەڵام ئەوەی لای ئێمە گرنگە ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان پارێزراوبێت، بەپێی ئەو داهاتانەی كە لەبەردەستیدایە موچە دابەش بكات.
لەبارەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان لە پشوی ئێستایدا، مونا قەهوەچی وتی: هەركاتێك، پڕۆژە یاسایەك ئامادە ببێت لەلایەن لیژنە تایبەت مەندەكانەوە، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدەدات بەپێی پێویست و بەپێی بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان.
هەروەها باسی لەوەشكرد: حكومەت ڕۆژ بە ڕۆژ بەكردار هەنگاوەكانی چاكسازی جێ بەجێ دەكات بۆیە چاوەڕێ دەكەین بەپێی داهات موچەكان بەشێوەیەكی شایستە بدرێت.
سەبارەت بەیاسای چاكسازی، مونا قەهوەچی وتی: كۆكردنەوە داهات بەپێی یاسایی چاكسازی، داهاتێكی زۆر بۆ خەزێنەی حكومەت دەگەڕێنێتەوە بەتایبەتی داهاتی خاڵە سنووریەكان وە هەروەها لەگەڵ بنبركردنی گەندەڵی و نەهێشتنی بندیوارەكان، وە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام هەوڵی ئەوەی داوە مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشبكرێت بەڵام كە ڕێگری و ئەستمە دێتە بەردەمی ئەوكات حكومەت ناچار دەبێت بە پشت بەستن بەو داهاتە ناوخۆیەی و لەگەڵ فرۆشتنی ئەو برە نەوتەی كە لەئەستۆی كوردستانە خۆی بگونجێنێت تاوەكو بتوانێت موچە دابین بكات