دیدار: كاشما قەرەداخی
ئەحمەد سەفار، ڕایگەیاند: ماوەی پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ درێژتر دەبێت و پەسەندكردنی پرۆژەكە قورستر دەبێت، چونكە
نزیك بووینەتەوە لە هەڵبژاردنەكانی عێراق و ململانێكان زیاتر بوون، بەڵام ئەگەر هەیە لە %٧٠ لە مانگی ٢، تەواو ببین و پڕۆژەكە بەهەر جۆرێك بێت پەسەند بكرێت.
ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڵە فراكسیۆنی پارتی، لەدیدارێكی تایبەت لەگەڵ ”ئاژانسی وڵات” ڕایگەیاند: تاوەكو ئێستا ئێمە لە لیژنەی مالی لەبارەی پڕۆژە یاسایی بودجەی ٢٠٢١وە لەكۆبوونەوەداین و گەنگەشەی لەسەر
دەكەین.
ئەحمەد سەفار وتی: ”ئەگەر پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ بەو پشكەی كە بۆ هەرێم دیاری كراوە پەسەندبكرێت، كێشەی موچە و هەرێم و بەغداش چارەسەر دەبن”. هەروەها دەشڵێت: بەداخەوە یەكگروتوی فراكسیۆنە كوردیەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەك ساڵی ٢٠١٩ نییە، ئێستا بونەتە چەند لایەنێك، بەڵام لەسەر مافەكانی هەرێم دەبێت هەموومان كۆدەنگ بین.
هاوكات، باسی لەوەشكرد: لەئێستادا وەفدێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبەغدایە و سەردانی هەموو لایەنێك دەكەن، كە هەوڵی ئەوە دەدەن كە هاوپەیمانێتیەك دروست بكەن بۆ ئەوەی لەبەرژەوەندی كورد و حزبە كوردیەكاندا بێت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بتوانن كورسی خۆیان بەدەست بێنن و زیاتری بكەن
وە ئەم كارانەش دەكەن تاوەكو زیان بە كورسیەكانیان نەگات.