بەڵێن ئیسماعیل: دەبێت گۆڕان بەكردار وەڵامی هەڵسوڕا و دەنگدەرانی بداتەوە

بەڵێن ئیسماعیل: دەبێت گۆڕان بەكردار وەڵامی هەڵسوڕا و دەنگدەرانی بداتەوە

دیدار/ كاشما قەرەداخی

بەڵێن ئیسماعیل، ڕایگەیاند: ئێمە پێمان وایە، قوڵایی چارەسەری کێشە داراییەکان لە هەرێمی کوردستانە، ئەگەر پێداچوونەوە بە مەلەفی نەوت و قاچاخچێتیەكان بكرێت.

بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، لەدایدارێكی تایبەت لەگەڵ ”ئاژانسی وڵات” باسی كێشەی مووچە و ڕۆڵی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ چاكسازی لە حكومەت كردوو و ڕایگەیاند: مووچە یەكێكە لە مافە سەرەتاییەکانی فەرمانبەران و ئەرکی سەرەکی حکومەتیش دابین کردنیەتی.

سەبارەت بە كێشە دارایەكانی ئێستای هەرێم، ڕایگەیاند: ئەگەر پێداچوونەوە بە مەلەفی نەوت و رێگری لە بەهەدەردان و قاچاخچێتی خاڵە سنوریەکان و کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ دوور لەدەستی هێزە باڵادەستەکان و رێکخستنەوەی باج و رسومات بكرێت، بێگومان داهاتی هەرێمی کوردستان بەشی مووچە و بەگەرخستنەوەی پرۆژەکانیش دەکات.

بەڵێن ئیسماعیل، لەبارەی رەخنە و نارەزای هەڵسوڕاوانی گۆڕان وتی: دەبێت گۆڕان بەكردار وەڵامی هەڵسوراو دەنگدەرەکانی بداتەوە و چاكسازی و شەفافیەت لە حكومڕانی هەرێمی كوردستان بكات. هەروەها وتیشی: ڕۆڵی بزوتنەوەی گۆڕان وەک بزوتنەوەیەکی سیاسی بۆ چاکسازی و شەفافیەت و سیستەمێکی حکومرانی رەشیدە لە هەرێم، بەڵام بێگومان لەبەرئەوەی هێزەچەکدارەکان و سامان و پارە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەت نییە و دامەزراوەکانمان نیشتیمانی نین، ئەرکێکی قورس و رێگایەکی سەختمان لەبەردەمە بۆ چارەسەری کێشەکان.

بەڵێن ئیسماعیل، باسی لە هەنگاوەكانی ئێستای حكومەتی هەرێم لەبارەی چاكسازیەوە دەكات و دەڵێت: بریارەکانی چاکسازی و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی زۆر هێواش بەڕێوەدەچن ئەمەش زیاتر پەیوەندی بەنەبوونی ئیرادەیەکی بەهێزی چاکسازی هەیە لە لایەن حیزبەکانەوە.

ناوبراو وتیشی: هەوڵەکانی ئێمە لە لیژنەی دارایی و بەدواداچون و راسپاردەکانمان بۆ حکومەتی هەرێم بۆ چاکسازی بووە، لەو سەرچاوانەی داهات کە باسمکرد بە نەوتی و نانەوتیەوە
لەوروەوە کۆمەڵ هەنگا و بڕیار دراوە بەڵام بە داخەوە تائێستا ئەنجامەکانی بەدەست نەهاتوە، بۆیە لەفشار و بەدواداچونەکانمان بەردەوام دەبین بە ئاڕاستەی جێبەجێکردنی ئەو بریارانە، بەتایبەت پێداچوونەوە بە گرێبەستی کۆمپانیا نەوتیەکان و رێگریکردن لە قاچاخچێتی خاڵە سنوریەکان بۆ دابینکردنی مووچە بەبێ لێبرین و لەکاتی خۆیدا دابەشکردنی.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو