بەهمەن كاكە عەبدوڵا: ئەوانەی دەڵێن پارتی لەدوای ریفراندۆم لاواز بووە، ئەوا هیچ لە سیاسەت نازانن

  • February 12, 2021
  • 391 Views
بەهمەن كاكە عەبدوڵا: ئەوانەی دەڵێن پارتی لەدوای ریفراندۆم لاواز بووە، ئەوا هیچ لە سیاسەت نازانن

دیدار/ کاشما قەرەداخی

بەهمەن کاكە عەبدوڵا، ڕایگەیاند: ئەوانەی دەڵێن، خەڵكی لەدوای ریفراندۆمەوە لە پارتی كشاوەتەوە یان بەهۆی ریفراندۆمەوە پارتی لاواز بووە، ئەوا هیچیان لەسیاسەت نەزانیووە

بەهمەن كاكە عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی، لە دیدارێكی تایبەت لەگەڵ ”ئاژانسی وڵات” وڵامی چەند پرسیارێكی گرنگی دایەوە لەبارەی كۆنگرەی ١٤ی پارتی و پێگەی ئێستا پارتی و ڕایگەیاند: پارتی تاكە حیزبێكە كە تاوەكو ئێستا هیچ ململانێیەكی تێدا نەبوبێت و باوەڕی تەواوی بە دیموكراتی هەیە و یەك ڕابەر و یەك پێشەواشی هەیە، كە ئەویش مەسعود بارزانیە

وڵات/ كۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموكراتی كوردستان كەی دەبەسترێت؟

بەهمەن كەكە عەبدوڵا/ كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەم ساڵدا واتا پێش ساڵی ٢٠٢٢ ئەنجام دەدرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا نازانین و دیار نییە لەچی ڕۆژ و مانگێكی ئەم ساڵ ئەنجام دەدرێت

وڵات/ شکڵى کۆنگرە چۆن دەبێت، ئۆنلاین دەبێت یان جۆرێکى دیکە؟

بەهمەن كەكە عەبدوڵا/ گۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەم ساڵ بەشێوازێكی جیاواز تر ئەنجام دەدرێت، و تایبەت مەندیەكی تری دەبێت، ئەمەش بەهۆی بوونی ڤایرۆسی كۆڕۆناوەیە كە بەم هۆیەوە ڕێگای جیاواز بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەكە دەگیرێتە بەر، بەڵام لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرە بڕیار دەدەن كە ئایە بەشێوازی ئۆنلاین بێت یاخود بە ڕاستەوخۆ، كە تاوەكو ئێستاش بڕیار لەسەر ئەمە نەدراوە

وڵات/ ئێستا ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەكە گەیشتوون بەچى؟

بەهمەن كاكە عەبدوڵا/ لەئێستادا لەلایەن ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتیەوە، لیژنەیەكیان پێكهێناوە كە ئەوانیش لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستانن، كە ئامادەكاریەكان ئەنجامدراوە و بەردەوامیشن، لەماوەیەكی نزیكشدا كات و ئەنجامدانی كۆنگرەكە ڕادەگەیەندرێت

وڵات/ ئایە مەسعود بارزانی، كاندیدێكی بەهێز دەبێت بۆ پۆستی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان؟

بەهمەن كاكە عەبدوڵا/ سەرۆك مەسعود بارزانی ڕابەرێكی مێژووی ئێمەیە و وە مەرجەعی باڵای زۆرینەی خەڵكی كوردستانە بۆیە ئەو بڕیارە لای جەنابیانە و وە پارتی هەمیشە لەگەڵ ئەوەیە كەوا مەسعود بارزانی پێشەوای بێت و وە هیچ كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان نابێت

وڵات/ ئەم کۆنگرەیە وەکو ئەوەى پێشبینى کراوە چ گۆڕانکارییەکى گرنگ بۆ ناو پارتى دروست دەکات؟

بەهمەن كاكە عەبدوڵا/ پارتی بەتەمەنترین حیزبی كوردستانە، و زۆرترین كۆنگرەشی ئەنجامداوە وە لەهەموو كۆنگرەیەكیشدا گۆڕانكاری كردووە و جیلی نوێ و كەسانی نوێی هێناوەتە كایەوە و وە بەرنامەكانیشی هەمیشە بۆ دروست كردنی گۆرانكاری و خزمەت كردنی خەڵكی كوردستان بووە و پارتی حیزبێكی باڵادەست و حكومڕان بووە لە هەرێمی كوردستان، بەدڵنیایەوە كۆنگرەكانی كاریگەری دەبێت لەسەر كوردستان و خەڵكی كوردستان و بۆ دەرەوەش، بۆیە لەئێستادا هەموو دونیا و خەڵكی كوردستانیش چاویان لە ئەنجامدانی كۆنگرەیە و وە تائێستاش ١٣ كۆنگرەی كردووە و كە هەموو نوێ بوونەوە و بەرەو پێش چون بووە

وڵات/هۆكار چییە لەئێستادا كاتی ئەنجامدانی كۆنگرەی ١٤ی پارتی دواكەوتووە؟ هەندێك دەڵێن بەهۆی دروست بوونی ململانێوەیە لەناو پارتی، ئەمە تاچەند ڕاستە؟

بەهمەن كاكە عەبدوڵا/ پارتی تاكە حیزبێكە كە تاوەكو ئێستا هیچ ململانێیەكی تێدا نەبوبێت و ئەوەی لە ساڵانی ٦٤رەوە دەوترێت لەسەر ململانێ كانی ناو پارتی، بەهیچ شێوەیەك ڕاست نییە وە تاوەكو ئێستاش هیچ كێشەیەك و ململانێ نییە، و نەبیندراوە و باوەڕی تەواوی بە دیموكراتی هەیە و یەك ڕابەر و یەك پێشەواشی هەیە، وە سەبارەت بە دواكەوتنی كاتی ئەنجامدانی كۆنگرەی ١٤ی پارتی بەهۆی ڕووداو و پێشهاتەكانی كوردستان وای كورد كە دوابكەوێت، چونكە پارتی حیزبێكی كاریگەری سەر ئاستی عێراقە، كە لەدوای هەڵبژاردنی عێراق دەركەوت یەكەم حیزبی عێراقە وە یەكەمین حیزبی كوردستانیشە، بۆیە هەموو گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسیەكانی عێراق و كوردستان كاریگەریان هەبووە لەسەر دواكەوتنی ئەو كۆنگرەیە و كە ئەنجامیش درا كاریگەری باشی دەبێت و وە جێگەی ئومێدی خەڵكیشە

وڵات/ تێڕوانینێك هەیە، كە پارتى لەدواى ڕیفراندۆمەوە بێ هێز بووە، قەیرانەکان هەستی جەماوەرییان هێناوەتە خوارەوە، ئەمە تەكید دەکەنەوە یان دژین؟

بەهمەن كاكە عەبدوڵا/ ئەوانەی دەڵێن خەڵك لەدوای ریفراندۆمەوە لە پارتی كشاوەتەوە یان بەهۆی ریفراندۆمەوە پارتی لاواز بووە، ئەوا هیچی لەسیاسەت نەزانیووە، وە ریفراندۆم تاكە شتێك بووە كە مەسعود بارزانی شانازی پێوە دەكات و لێشی پەشیمان نابێتەوە، وە هیچ كاتێكیش لێی پەشیمان نین و وە پێشمان وایە گەورەترین دەستكەوتی نەتەوەی بووە بۆ كورد، وە لەدوای ریفراندۆمەوە پارتی بوو بە بەهێزترین حیزبی عێراق، چونكە لەدوای ریفراندۆم هەڵبژاردنی عێراق كرا، وە ئێمە بووین بە حیزبی یەكەمی عێراق وە هەر لەدوای ریفراندۆمەوە بوو هەڵبژاردنی كوردستان كرا ئێمە زۆرترین كورسیمان بەدەست هێنا، كە ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە نەك جەماوەری كوردستان پاشەكشەی لە پارتی نەكرد بەڵكو جەماوەری پارتی زیادی كردووە و بەردەوامیش لە زیادبووندایە، وە پارتی نەك لە كۆنگرە ناترسێت بەڵكو لە هیچ هەڵبژاردنێكیش نەترساوە چونكە بەردەوام بڕوای بە دیموكراتی و بەدەنگی خەڵك و باوەڕی بەوە هەبووە كە كاریگەرترین و ڕەسەن ترین حیزبی كوردستانە

وڵات/ بۆچى دەتانەوێت یەك لیستی دروست بكەن لەگەڵ حیزبەكانی تری كوردستان، بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق؟

بەهمەن كاكە عەبدوڵا/ هەر شتێك ببێتە هۆی بەهزكردنی كوردستان و بەهێزكردنی كورد بەرامبەر بە نەیارانی كوردستان، پارتی ئەنجامی دەدات و هەوڵی بۆ دەدات، ئیتر بە یەك لیستی بێت یان فرە لیستی بێت، وە هەوڵ دان بۆ دروست كردنی هاوپەیمانێتیەك بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق ترس نییە لە كەم كردنەوەی كورسیەكانیان، بەڵكو بۆ ئەوەیە كە كورد بە پرش و بڵاوی نەچێتە بەغدا و كورسیەكانی كورد كەم نەكات، وە هەمیشە باوەڕمان بە یەك ڕیزی هەبووە، وە پارتی لەكابینەكانی پێشوتریش لە هەقی خۆی پۆستە حكومیەكانی كە لەبەغدا دەستی كەوتووە داویەتی بەحیزبەكانی تر، وە دروست كردنی ئەو یەك لیستیە هیچ لەبەرژوەندی خۆی نیە و تەنها بۆ ئەوەیە ناوماڵی كورد و حیزبەكانی تر یەك بن بەرامبەر بە بەغدا

وڵات/ پێتان وایە لە هەڵبژاردنى داهاتووی پەرلە‌مانی عێراق، پارتى کورسییەکانى خۆى بنهێنیتەوە؟

بەهمەن كاك عەبدوڵا/ بەدڵنیاوە ئەگەر پارتی كورسیەكانی زیاد نەكات وەك خۆی دەمنێتەوە

وڵات/ پارتی چی كردووە بۆ ئەوەی ئەو ناوەی كە پێوەیەتی ”دیموكراتی” بیپارێزێت؟

بەهمەن كاكە عەبدوڵا/ پارتی لە ڕۆژگارێكدا دیموكراتی كردۆتە دروشمی خۆی، كە لە هەرێم و بەغداش شتێكی نامۆ بووە، پارتی بە مەبدەئەوە بروای بە دیموكراتی هەبووە و یەكێكیش بووە لەو حیزبانەی كە لە پڕۆسەی دیموكراتی نەترساوە و هەمیشە لە پڕۆسە دیموكراتیەكانیش بەشدار بووە و سەركەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو