ڤیان سەبری: تا ئێستا دیار نیە كەی دەنگ لەسەر بودجە دەدرێت

  • February 28, 2021
  • 535 Views
ڤیان سەبری: تا ئێستا دیار نیە كەی دەنگ لەسەر بودجە دەدرێت

دیدار/ کاشما قەرەداخی

ڤیان سەبری، ڕایگەیاند: لەم هەفتەیەدا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بوودجەی هەرێم لە پڕۆژە یاسایی ٢٠٢١ عێراق، یەكلای نابێتەوە و دیاریش نییە كەی دەنگی لەسەر دەدرێت.

ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەدیدارێكی تایبەت بە ئاژانسی وڵات، ڕایگەیاند: هەموو هەوڵەكانمان بۆ تێپەڕاندی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق ئەنجامداوە و لەماوەی دوومانگدا، و بەبەردەوامی لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان جەخت لەسەر ئەو نەصە دەكەین كە لەمادەیی ١٠ و ١١ دایە و كە هەموو شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی کوردستانی تێدا دیاری كراوە.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، وتی: لەم هەفتەیەدا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هیچ دانیشتنێك لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق ئەنجامنادرێت و تەنها دانشتنێك لە ١ی ئەم مانگە بەڕێووە دەچێت كە سەبارەت بە بوودجە نییە.

ڤیان سەبری، لەبارەی دەنگە ناڕازیەكان لەدژی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر بودجەی ٢٠٢١، ئاماژەی بەوەدا: لەناو پەرلەمانی عێراق دەنگی ناڕازی لایەنە سیاسیەكان و ئەندامانی پەرلەمان هەیە كە بۆ ئەوەی رێككەوتن نەكرێت و بەشە بودجەی هەرێم تێنەپەڕێت، بەڵام هیچ كام لەو لایەنانە بە فەرمی دژایەتی خۆیان ڕانەگەیاندووە.

هەروەها وتیشی: لەئێستادا هیچ رێككەوتنێك نەكراوە و گفتوگۆكان بەردەوامە، بەڵام بۆ گەیشتن بە لێكتیگەشتن و رێككەوتن باشترە هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی كورد لە عێراق یەك دەنگ بین.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو