ئەحمەد حاجی سامی: پڕۆژەیەکی ستراتیژی لەپێناو عێڕاقێکی بەھێزدا

ئەحمەد حاجی سامی: پڕۆژەیەکی ستراتیژی لەپێناو عێڕاقێکی بەھێزدا

پڕۆژەیەکی ستراتیژی لەپێناو عێڕاقێکی بەھێزدا…

دوێنی ھەینی، وەزیرانی دەرەوەی میسر و ئوڕدن، بە سەردانێکی فەڕمی گەیشتنە بەغدا. بە مەبەستی ئامادەکاری و تەواوکردنی ڕێککارەکانی کۆبوونەوەی لووتکەی سێقۆڵیی نێوان سەرۆکی میسڕ و شای ئوڕدن و سەرۆکوەزیرانی عێڕاق.

ھەر سێ وڵاتی عەڕەبی ماوەیەکە لە کۆبوونەوەی بەردەوامدان. خەریکی داڕشتنی پڕۆژەیەکی ستراتیژیین. پلانی پڕۆژەیەکی ئابووری سیاسیی ھاوبەشیان ھەیە. پڕۆژەکە بە جۆرێکە؛ کە عێڕاق دەباتە قۆناغێکی نوێوە. مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێڕاق، ناوی لە پڕۆژەکە ناوە: شامی نوێ.

کۆبوونەوەی نێوان ھەر سێ وڵات، ماوەی زیاتر لە ساڵێکە بەردەوامی ھەیە. لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠، “لووتکەی سێقۆڵی” لەنێوان ھەر سێ وڵاتی عەڕەبی بۆ لەدایکبوونی پڕۆژەیەکی ئابووری سیاسیی، لە قاھیڕە بەڕێوەچوو. لە مانگی ئابی ھەمان ساڵ، کۆبوونەوەیەکی تری لووتکەی سێقۆڵیی لە عەممان ئەنجامدرا. ھەر دوێنێش؛ سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر. ئەیمەن ئەلسەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوڕدن، بۆ کۆتاییھێنان بە ئامادەکاری و ڕێککارەکانی لووتکەی سێقۆڵی و جێبەجێکردنی پلانە ھاوبەشەکەی نێوان ھەر سێ وڵات، گەیشتنە بەغدا.

بە پێی ڕاگەیێندراوی دوایین کۆبوونەوەی لووتکەی سێقۆڵی کە لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو لە عەممان بەڕێوەچوو، ھەر سێ وڵات، ھەوڵی فراوانکردنی ھاریکاریی و ھاوئاھەنگیی ئابووری، بازرگانی، وەبەرھێنان، لەنێوان یەکتری دەدەن.

لە بازاڕی عێڕاقدا، ئیدی ئێران بە تەنھا نییە…

چاودێران پێیانوایە: لە بازاڕی عێڕاقدا، ئێران تاکە وڵاتە کە ھەژموونی بەسەر ئابووری عێڕاق و تەواوی جومگە ھەستیارەکانی عێڕاقەوە ھەیە. بۆیە ئوڕدن و میسڕ، ڕکابەری نوێی ئێرانن لە بازاڕی عێڕاقدا. ئەوەش میلیشیا چەکدارەکانی عێڕاق، کە پێوەندییان لەگەڵ ئێران ھەیە، تووڕە کردووە. ماوەی چەند ڕۆژێکییشە دەستیان بە ھێرشێکی میدیایی کردووە بۆ سەر ئوڕدن. دوای ئەوەی دەرکەوت، ئوڕدن ڕۆلی ھەبووە لە رێکخستن و گفتوگۆی لووتکەی سێقۆڵی نێوان عێڕاق، ئوڕدن و میسڕ.

ئێران، لە ڕێگەی میلیشیا چەکدارەکانی عێڕاقەوە، ھەوڵی پەکخستنی لووتکەی سێقۆڵیی دەدات. بە ئومێدی لەنێوبردنی شامی نوێ، کە مستەفا کازمی فەخری پێوە دەکات.

ھەڕەشەی میلیشیا چەکدارەکان دوای ئەوە دێت، کە کۆبوونەوەکانی لووتکەی سێقۆڵیی بووەتە ھۆی لێکتێگەییشتن و ڕێککەوتنی نێوان ھەر سێ وڵات. کە زۆرینەیان

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو