ئازادی بۆ شێروان شێروانی و ھاوڕێیانی، کە لەلایەن پارتی دیموکرات لە دھۆک سهرهتا له بازگهوە رفێندران و دواتر بۆ زیندان براون.
پارتی بەم رەفتارانەی دەیسەلمێنێت پاشناوی “دیموکرات” درۆیەکی گەورەیە لە ژیانی دەسەڵاتدارێتی سیاسی وحوکمڕانی ئهو و، نەک ھەر خۆی ناتوانێت دیموکراتیخواز بێت بەڵکو دژایەتی ئەو دەنگ و كهسایهتیانهش دەکات کە بەرگری لە پرەنسیپەکانی دیموکراسی دەکەن.
فۆبیای ئازادیخوازان و کردە سیاسی و ئەمنییە نائەخلاقییەکانی پارتی له دھۆک، رۆژانە تاوانی نوێی خستۆتەوە. بەڵام شێروان شێروانی وھاوڕێیانی ئەو سیاسەتە چەپەڵه نائهخلاقیی و نامرۆییهیان رتكردۆتهوه.
بۆیه ههركهسێك دژ به تورکیای فاشێست لە ھەرێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه جێناكۆكهكان وەستابێتەوە، نوێنەرەکانی ئەردۆغان لە ناو پارتی وحكومهتی ھەرێم دژایەتییانکردوە. دەستگیرکردنی شێروان شێروانی و هاوڕێیانیشی لەو چوارچێوەیەدایە.
شێروان و ھاوڕێکانی كە ئێستا له زیندان مانیان لە خواردن گرتووە دژ بەو رەفتارە نائەخلاقییەی پارتی، پێویستە دەستبەجێ ئازادبکرێن.
ئهوانهی شایهنی دادگاییكردن و زیندان و خاك فرۆشان و تاڵانچی و نیشتیمان فرۆشانن نهك شێروانی ئهخلاق و دڵسۆزی دڵسۆزی نیشتیمان.