بۆچى پارتى بەهەموو هێزیەوە دژى لاهور شێخ جەنگیە؟

بۆچى پارتى بەهەموو هێزیەوە دژى لاهور شێخ جەنگیە؟

بەگوێرەى توێژینەوەیەکى دەزگاى توێژنەوەى پارتى، لاهوور شێخ جەنگى مەترسیدارترین کەسە لەسەر ئایندەى پارتى، بۆیە پارتى بەبەرنامە هەموو ڕێگاکان دژى لاهور شێخ جەنگى بەکاردەهێنیت.

بەگوێرەى توێژینەوەکە، هەموو هەنگاوەکانى لاهوورى شێخ جەنگى لەهەنگاوەکانى مام جەلال سەرکردەى یەکەمى کۆچکردوو و سکرتێرى یەکێتى دەچێت، بۆیە لەتوێژینەوەکەدا توێژەرەکان کەسایەتى سیاسى ئەویان بەمەترسیدارترین زانیووە لەسەر ئایندەى پارتى، ێشنیاریان کردووە، هەموو هەوڵێک بدرێت تاوەکو کەسایەتى لاهور شێخ جەنگى ئامرازەکانى بەردەستى نەهێڵدریت و لەگەشەکردن بوەستێنرێت.

لاهور شێخ جەنگى لەکۆنگرەى چوارەمى یەکێتى لەکۆى دەنگەکانى کۆنگرە توانى دەنگى یەکەمى کۆنگرەبێت، بەوپێیەیى لاهور شێخ جەنگى ٩٠٢ دەنگى گۆنگرەى بەدەستهێنا و بووە یەکەمى کۆنگرەى یەکێتى نیشتمانى کوردستان، ئەوەش لەکاتێکدایە هیچ پاڵێوراوێکى کۆنگرە نەیتوانى سەرو ٨٠٠ دەنگ لەکۆى هەزار و ١٠ دەنگ بەدەست بهێنت

پارتى بۆچى کەسایەتى لاهور شێخ جەنگى بەئامانج دەگرێت؟

ئەو وڕکەى پارتى و جەماوەرەکەى لەبۆنەو کاتە جیاوازەکاندا لە لاهورى شێخ جەنگی دەیگرن و بەردەوام هێرش دەکەنە سەرى، هەمان کارە پارتى لە شەشتەکانى سەدەى ڕابردوودا بەرامبەر کەسایەتى مام جەلال ئەنجامیاندا، چونکە پارتى هەمان وێناى کەسایەتى مام جەلال دەکات بەبەرگێکى نوێوە لە کەسایەتى لاهور شێخ جەنگیدا.

“پارتى وێناى کەسایەتى مام جەلال لە کەسایەتى لاهور شێخ جەنگى دەبینیت”

بۆچى پارتى کەسایەتى لاهور شێخ جەنگى بەئامانج دەگرێت؟

بەهێندەى هیچ سەرکردەیەکى یەکێتى جگە لەمام جەلال، پارتى و جەماوەرەکەى لە کەسایەتى لاهور شێخ جەنگى نادەن ئەوەش چەندین هۆکارى هەیە، ئەوەش جێگەى پرسیارى زۆرێک لەهاوڵاتیان و تەنانەت سیاسیەکانە، بەڵام ڕازى ئەم پرسیارە تەنها لاى پارتى دەستدەکەوێت.

بەگوێرەى چەندین بەداوداچوون کراون، پارتى هۆکارى یەکەمى ئەو هێرشانەى دەیکات، لەڕوانگەى ستراتیژیەوەیە چونکە لەماوەى ڕابردوودا یەکێک لەو سەرکردە بەهێزانەى کە پارتى بەهیچ شێوەیەک نەیتوانیوە ڕامى بکات تەنانەت بیهێزى بکات لەناو یەکێتیدا لاهور شێخ جەنگى بووە سەبارى وە مەترسى هەڵکشان و پێگەکەشى، لەناو پارتى ئەو وێنایە ڕۆژ بەڕۆژ تۆخدەکاتەوە کە مامەڵەکردنى پارتى لاهورى شێخ جەنگى وەکو هیچ سەرکردەیەکى یەکێتى نیە چونکە:

  • چونکە لەماوەى ڕابردوودا هەر ئۆپراسیۆنێکى سەربازى و هەواڵگرى سەرپەرشتى کردبێت گرنتى سەرکەوتنى بووە، ئەوەش بەلاى هەواڵگرى وڵاتانەوە زۆر سەرنجڕاکێشە، چەندین ڕاپۆرتى هەواڵگرى و نهێنى لەوبارەیەوە لە سى ئاى ئەى و ناوەندى هەواڵگرى بەریتانى هەن و ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن. تەنانەت توانى لەشەڕى داعش و پاشانیش ئێستا فۆکەسى ئەمریکا و ڕۆژئاوا و عێراق بەلاى سلێمانیدا ڕابکیشێت، کەمەنکێشیان بکات بۆ ئەو زانیارییە گرنگانەى لە ئاژانسى زانیارى هەن لەبارەى داعش و جموجوڵەکانیەوە، کە ئەمە مەترسیدارترین خاڵە بەلاى پارتیەوە.
  • عەقڵى هەستانەوەى یەکێتى و یاریکردنە لەگەڵ پارتى، دواى ئەوەى پارتى بەڕوونى مەلەفى یەکێتى پێچابوویەوە بڕواى وابوو کۆتایى هاتووە، بەڵام یەکێتى و سەرکردەکانى و لەناوخۆشدا پارتى لەهەمووکەس باشتر دەزانێت لاهور شێخ جەنگى یەکێتى لەبەرامبەر هەموو پلانە هەواڵگرییەکان ڕاگرت نەیهێشت زریانە هەواڵگرى و سیاسیەکان بیخەن، تەنانەت لەهەستانەوەش یەکێتى “لەبەغداد و لەکەرکوک و تەنانەت لە پێکهێنانى حکومەتیش” توانى پارتى توشى گلان بکات و مەرجى یەکێتى بەسەردا بسەپێنێت، هەروەکو ڕێبوار کەریم وەلى ڕۆژنامەنوسى پارتى ئەو پاشەکشەیەى نەشاردەوە ووتى: “پارتى بەرامبەر یەکێتى لەم کەیسانەدا دۆڕاوە”.
  • عەرابى پێکهێنانەوەى زۆنى سەوز و بوژاندنەوەى ئابورییەکەى، لاهور شێخ جەنگى دواى ئەوەى بەفعلى زۆنى سەوزى لەڕووى هەواڵگریی و سیاسیەوە پێکهێنایەوە و وایکرد گۆڕان و یەکێتى و کۆى هێزەکانى تر پێکەوە مامەڵە بکەن سلێمانى لە شڵەژانى سیاسى ڕزگاربکات، ئێستا لاهور شێخ جەنگى سەرقاڵى بنیاتنانەوە ئابورى سلێمانیەو کە پارتى بە پلان وێرانیکردووە، ئەمە بۆ پارتى واتاى کۆتایهێنان بە دەسەڵاتى فعلى پارتى و گەڕانەوەى هاوبەشى سیاسى کە ماوەى ١٠ ساڵە نەماوە و پارتى بووەتە حاکمى کوردستان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو