سەوسەن سندی: گرنگە لیستی هاوپەیمانی كوردستان زۆرترین دەنگ بەدەست بێنێت

  • September 18, 2021
  • 300 Views
سەوسەن سندی: گرنگە لیستی هاوپەیمانی كوردستان زۆرترین دەنگ بەدەست بێنێت

سەوسەن سندی، ڕایگەیاند: پارتی هۆكاری هەموو ئەم نەهامەتیانەیە بۆیە ئێمە دەمانەوێت لەڕێی چونمان بۆ بەغدا كۆتای بەم بێنین.

سەوسەن شاهین محمود سندی، كاندیدی ژمارە ٢٤ بازنەی ٢ی دهۆك لەسەر لیستی هاوپەیمانی كوردستان، لە لێدوانێكی بۆ وڵات_میدیا، ڕایگەیاند: گرنگە لیستی هاوپەیمانی كوردستان زۆرترین دەنگ بەدەست بێنێت چونكە پڕۆژەی زۆر باشی پێیە كە پێكدێت لە چوار خاڵی گرنگ كە ئەو چوار خاڵەش بریتیە لە (سەقامگیری، یەكڕیزی، خزمەت گوزاری، مووچە) یە، وە گەر ئێمە سەركەوین زیاتر كار لەسەر ئەم چوار خاڵە دەكەین و ژیانی خەڵك باشتر دەبێت.

سەوسەن سندی، لەبارەی بەدەم هاتنی خەڵك بۆ بانگەشەكانیان، ڕایگەیاند: خەڵك پشتیوانی ئێمە دەكەن بەڵام خەڵكی ناوچەی دهۆك بەشێوەیەكی نهێنی پشتیوانی خۆیان بۆ ئێمە دەردەبڕن، چونكە ئەوان ناتوانن بە ئاشكرا خۆیان نیشان بدەن و پشتیوانیمان بكەن ئەمەش بەهۆی ئەوەی دەسەڵات داریی ئەم ناوچەیە خەڵكی سەركووت كردووە و ترساندویانن، وە بەو شێوەیەش هەر خەڵك پشتیوانیمان دەكەن، باسی لەوەشكرد: ئێمە لەڕێی سەردان كردنی ماڵان و لەڕێی تەلەفون كردن و سۆشیاڵ میدیا بانگەشە بۆ خۆمان دەكەین و ناتوانن بە ئاشكرا و ئازادانە بانگەشە بكەین.

وتیشی: گرنگە خەڵك دەنگ بە ئێمە بدات بەتایبەت لەم ناوچیە (دهۆك)، چونكە بە تەواوی ئێرە پشتگوێ خراوە بەتایبەت ناوچەی زاخۆ، وە ڕۆژانە لێرە دەنگی تۆپ و تەیارە دێت و كەسیش هەڵوێستی نییە لەسەری و خاوەنی ئەم ناوچانەش بێ دەنگ، ئەوەتا دەبینین دەڵێن زاخۆ دڵی ئێمەیە و زاخۆ گرنگە لای ئێمە بەڵام ئەوانەی وا دەڵێن لەبەرامبەر ئەو رووداوانەی روودەدات بێ هەڵوێستن، لێرە ناهڵێن خەڵك بەدڵی خۆی قسە بكات و ئازاد بێت یان خۆپیشاندان بكات، بۆیە ئەگەر خەڵكی ئەم ناوچانە لایەنێكی تر هەڵبژێرن بەدڵنیایەوە باشتر دەبێت.

سەوسەن سندی جەخت لەسەر جێ بەجێ كردنی بەڵێنەكانی دەكاتەوە و دەڵێت:
من بەڵێن دەدەم بە خەڵك كە پشتیوانی دەنگی ڕاست بكەم و پشتیوانی خەڵكی هەژار بكەم و پشتیوانی كەسی زوڵم لێكراو بكەم كە بەڕاستی لەم ناوچەیەدا دەنگی ئازادی بەتەواوی كپكراوە ئەوەتا لەسەر كۆمێنتێك خەڵك زیندانی دەكرێت، وە پارتی هۆكاری هەموو ئەم نەهامەتیانەیە، بۆیە ئێمە دەمانەوێت لەڕێی چونمان بۆ بەغدا بەیەك دەنگ و بەیەك هەڵوێست بەرگی لە خەڵك بكەین.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو