د.صدیق عومەر: تەنها یەك بەڵێن دەدەم كە بەهەموو هێزم كار بكەم بۆ كورد و كوردستان

  • September 30, 2021
  • 403 Views
د.صدیق عومەر: تەنها یەك بەڵێن دەدەم كە بەهەموو هێزم كار بكەم بۆ كورد و كوردستان

کاشما قەرەداخی

د.صدیق عومەر، ڕایگەیاند: من یەك بەڵێنم داوە، كە كار بكەم بەهەموو هێزێكم لەپەرلەمانی عێراق بۆ كورد و كوردستان و شارەكەم و بۆ هەموو عێراقیش، ئێمە ڕێبازی مام جەلال پەیڕە و دەكەین و بەیەكەوە هاوكاری یەك دەكەین و كار بۆ بەهێزكردنی كورد بكەین لە كەركوك چونكە میللەتی كورد لەم شارە زۆر ئازار دراوە.

د.صدیق عومەر، كاندیدی ژمارە ٥٢ لە بازنەیی ١ی شاری كەركوك لەسەر لیستی هاوپەیمانی كوردستان، لە لێدوانێكی بۆ وڵات_میدیا، ڕایگەیاند: من وەك خۆم ماڵ بەماڵ و بازاڕ بە بازاڕم بەسەر كردۆتەوە، ئەوانەی كە نیگەرانن و دەڵێن دەنگ نادەین بەتایبەت چەند گەنجێك كە من قسەم لەگەڵ كردن و تێم گەیاندن كە ئەم پڕۆسەیە زۆر گرنگە و لەڕێی گفتوگۆكردنەو و وروژاندنی هەستی نیشتیمانیان دەیان وت دێین و دەنگ دەدەین، مەبەستیشم لەوەیە هەتا نزیك دەبینەوە لە دەنگدان خەڵك بیر و ڕایی دەگۆڕێت و بەرەو ئەوە دەچێت كە دەنگ بدات ئەمەش هەستە نەتەوایەتیەكەی وای لێ دەكات وە بەتایبەتی كە دەبینن كە تیمەكانی خۆمان و كۆمیتەكانی خۆمان باسی گرنگی ئەم پرۆسەیەیان بۆ دەكەن، زیاتر دێنە سەر ئەو باوەرەی كە دەنگ بدەن، وە من گەشبینم خەڵكێكی باش بەشداری هەڵبژاردن دەكەن و وە دەنگیش دەدەن بە هاوپەیمانی كوردستان.

وتیشی: گرنگە لیستی هاوپەیمانی كوردستان لەم هەڵبژاردنەدا زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنێت، چونكە ئەم هاوپەیمانیە درێژە پێدەری رێككەوتنی نێوان مام جەلال و رەوان شار كاك نەوشیروانە، ئەمەش بەمەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچە دابڕێندراوەكان و شاری كەركوك، بەتایبەتی بۆ هەموو كوردستان و عێراق، خزمەتگوزاریەكانیش لەبواری ئاو و كارەبا و ئاوەڕۆ و شارەوانی بەڵام لەوانە گرنگ تر یەك ڕیزی هێزە كوردستانیەكانە بەتایبەت لەناوچە دابڕێندراوەكان بۆ ئەوەی بە هێزێكی یەكگرتوو و یەك ڕەنگ و یەك دەنگ بچینە بەغدا و تاوەكو بتوانین باشتر دانوستاندن بكەین لەگەڵ هێزەكانی بەغدایە لەگەڵ حكومەتی بەغدایە بۆ ئەوەی بوودجەیەكی باش دابین بكرێت بەتایبەتی بۆ ناوچە دابڕێندراوەكان و بۆ كوردستانیش، هاوپەیمانی پێگەی كورد بەهێزتر دەكات لە بەغدا ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانین كاریگەر بین لەسەر سیاسەتی عێراق.

د.صدیق عومەر، باسی لەوەشکرد: من ئەزمونێكی باشم هەیە لەبواری تەندروستی و كارگێڕی و وە لەشاری كەركوك كارم كردووە، لەساڵی ١٩٧٨ وە وەك دكتۆرێكی پزیشكی پسپۆڕ كارم كردووە و بەرێوبەری گشتی بووم لە شارەی كەركوك و وە لای خەڵكی ئاشكرایە كە ئەو كاتەی من بەڕێوبەر بووم چیم كردووە بۆ خەڵكی ئەم شارە، بۆ نموونە لەفەرمانگەی تەندروستی كەركوك كە زۆرترین ڕێژەی كوردە كە ئەوەش لەكاتی مندا بوو كە زۆرترین كوردم دامەزراند، وە خەڵك بە ئەزموون منی ناسیووە نەك بە قسەكردن، وە چەندین بنكەی تەندروستیم لە گەڕەكە كورد نشینەكان و دێیەكان و شارۆچكەكان دروست كردووە، وە كاریشم كردووە بۆ ئەوەی لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك پێگەی كورد بەهێز بكەم.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو