بڕیار ڕشید شەریف: خەڵك هیوای بە هاوپەیمانی كوردستانە، چونكە لە بەغدا بەپێكەوەی توانی چارەسەری كێشەی مووچە بكات

  • October 1, 2021
  • 289 Views
بڕیار ڕشید شەریف: خەڵك هیوای بە هاوپەیمانی كوردستانە، چونكە لە بەغدا بەپێكەوەی توانی چارەسەری كێشەی مووچە بكات

کاشما قەرەداخی

بڕیار ڕشید شەریف, ڕایگەیاند: خەڵك داوای چاكسازی لە هاوپەیمانی كوردستان دەكات بەهۆی ئەوەی توانی كێشەی مووچە لە بەغدا چارەسەر بكات بەو هۆیەشەوە بەهیواوەوە سێری دەكەن بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی دیكە.

بڕیار ڕشید شەریف، كاندیدی ژمارە ٣٢، بازنەیی ٢ لە شاری سلێمانی لەسەر لیستی هاوپەیمانی كوردستان، لە لێدوانێكی بۆ وڵات_میدیا، ڕایگەیاند: ئەوەی كە خەڵک دەیانەوێت سەقامگیریەكی ئابووری و سیاسی و هەموو بوارەكانی ترە، بۆیە كە دەڵێن هاوپەیمانی كوردستان بەتایبەتی لەنێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و گۆڕان كە لەماوەی رابردوو ئەم دوو لایەنە زۆر ركابرەی بەهێزی یەكتر بوون لەرابردوودا، وە بۆیە ئێستا ئەم هاوپەیمانیەتیان ڕاگەیاندووە تا ئەو گرژیانەی هەبووە كەم ببێتەوە وە ئەنجامی پێكەوە كاركردنیان بینیووە لەماوەی رابردوو وەك چڕكردنەوەی سەردانەكانی بەغدا بەیەكەوە كە ئەنجامی هەبوو، بۆیە ئەمەیان كرد بەو هیوایەی كە لەداهاتووشدا بەم شێوەیە كێشەكان چارەسەر بكەن پێكەوە.

لەبارەی بەدەمهاتنی خەڵک بۆ بانگەشەکانیان وتی: گەرم و گوری خەڵكی شاری سلێمانی بۆ بانگەشەكانی هەڵبژاردنەدا زۆرباشە، وە ئەوەی كە ئەوان داوایی دەكەن چارەسەر كردنی كێشەی مووچە و خزمەتگوزارییە بە رادەی یەكەم، وە كۆمەڵێك بابەتی نیشتیمانی و مادەیی دەستووری كە هەیە كە ئەمانە زیاتر خۆمان لەبەغدا كاری لەسەر دەكەین.
بەدەم هاتنی خەڵك بۆ بانگەشەكانی هەڵبژاردن و بەتایبەت لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە ئاستێكی بەرزدایە.

باسی لەوەشکرد: هەموو كاندیدێك دەبێت لەو روئیایەوە خۆی كاندید بكات كە تاچەند خزمەتی كۆمەڵگایی پێدەكرێت وە تاچەندێك دەتوانێت نوێنەرایەتیەكی راستەقینە بكات لەو ناوچەیەیی كە تێیدا خۆی كاندید كردووە، وە من لە ماوەی ڕابردوودا ئەزموونێكی باشی نوێنەرایەتیم هەبووە لە نوێنەرایەتی كردنی كۆمەڵەی خوێندكاران و زانكۆكانی سلێمانی كە توانیومانە خزمەتێكی باش بە خوێندكاران و زانكۆكان بكەین وە بۆ نمونە كەمپینێكمان ڕاگەیاند لە سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی كە پێشنیار و ڕاو و سەرنجمان خستە بەردەم وەزیری خوێندنی باڵا بۆ چارەسەركردنی كێشەی بارودۆخی ئابوری خوێندكار، بەڵام كە ئەنجامی نەبوو وازمان نەهێنا بۆ ئەوەش كەمپینێكمان ڕاگەیاند كە ٢ هەزار خوێندكاران سودمەند بوون لەم كەمپینە، كە ئەمەش خۆی بۆخۆی ئەم ئەزموونە وادەكات بتوانین متمانەیەكی وا بەخۆمان هەبێت كە نوێنەرایەتیەكی ڕاستەقینەی خەڵك بكەین، وە من وەكو پزیشكێك لەداهاتوودا لە لیژنە تەندروستیەكان خزمەت دەكەم وە دەزانم لەوێ كەم و كوڕیەكی زۆر هەیە بەو هیوایەی ئەو كەم و كوڕیانە بەشێوەیەكی گشتی چارەسەر بكەین، چونكە لەرابردوو و تاوەكو ئێستا تێبینی و سەرنجەكانی خۆم وتووە.

بڕیار ڕشید شەریف، لەڕێی وڵاتەوە بەڵینەکانی دووبارە دەکاتەوە و دەڵێت: گرنگترین ئەو بەڵێنانەی كەمن دەیدەم لەچوارچێوەی ئەو بەرنامانەی هاوپەیمانی كوردستانیە، هەموو هەوڵ و توانامان دەخەینە كار بۆ چارەسەر كردنی مووچە و خزمەتگوزاریەكانی هاوڵاتیان كە ئەمانە دروشمی هاوپەیمانی كوردستانین و داكۆكی كارێكی ڕاستەقینەی خەڵك دەبین.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو