کاشما قەرەداخی
تایم ۆتێوزک ڕۆژنامەنوس و چالاكوانێكی پۆڵەندی بە وڵات-میدیا، ڕایگەیاند: داوایی لێبوورن دەكەین كە وادەڵێین بەڵام ئەڵمانیا بە حكومەتەكەی ئێمەیان وت كۆچبەران وەرنەگرن.
ۆتێوزك وتی: بۆ ئێمە زۆر زەحمەتە كە لەگەڵ كۆچبەران لە سنوری بێلاروسیا و پۆڵەندا قسە بكەین و هاوكاریان بكەین، چونكە سەربازانی بێلاروسیا ڕێگریمان لێ دەكەن بەڵام بەهەر جۆرێك بێت ئێمە ئاگادارین كەچی رودەدات و بێلاروسیا كۆچبەران دەكات قوربانی كێشەی سیاسی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا.
تایم ۆتێوزک ئاماژەی بەوەدا: ئەڵمانیا لەساڵی ٢٠١٥ بڕیاری داوە كۆچبەر وەرنەگرێت و وە بۆ دروست نەبوونی قەیرانی مرۆیی ئەڵمانیا بە پۆڵەندای وت ڕێگری بكەن بەهیچ شێوەیەك ڕێگا بۆ كۆچبەرەكانی سنوری بێلاروسیا و پۆڵەندا نەكەنەوە.
میدیا n-tv.de ئەڵمانی بڵاوی كردووە سەربازانی بێلاروسیا زۆر خراپ مامەڵە لەگەڵ ڕۆژنامەنوسانی پۆڵەندی و ئەڵمانی دەكەن و ڕێگا بە روماڵكردنی بارودۆخی كۆجبەران لە سنوری بێلاروسیا نادەن.
سایتی European commission بڵاوی كردەوە، لەئێستادا كار دەكرێت بۆ گەرانەوەی كۆچبەرانی سنوری بێلاروسیا و پۆڵەندا بۆ وڵاتی بنچینەی خۆیان چونكە ئەڵمانیا بەهیچ شێوەیەك ڕازیی نییە ئەو كۆچبەرانە بێنە خاكی پۆڵەندا.