چۆڵی ئەسعەد: لەبەر بن دیوارەکان مافە شایستەکانی فەرمانبەران زەوت کراوە

  • January 31, 2022
  • 163 Views
چۆڵی ئەسعەد: لەبەر بن دیوارەکان مافە شایستەکانی فەرمانبەران زەوت کراوە

کاشما قەرەداخی

چۆڵی ئەسعەد، مامۆستا، دەڵیت: لەبەر بن دیوارەکانی دەسەڵات مافە شایستەکانی فەرمانبەرانی وەک پلە بەرزکردنەوە زەوت کردووە و دەبێت بە فشار بیگەرێنینەوە.

لەلێدوانێکیدا چۆڵی ئەسعەد بە وڵات_میدیای وت: بەداخەوە مووچە خۆران خۆیان و فەرمانبەران و مامۆستایان کۆک نین لەسەر ئەوەی کە بتوانن کۆ دەنگیەک دروست بکەن و فشار لەسەر حکومەت بکەن تاوەکو کۆتای بەو سیستەمە بهێندرێت، بەڵام وەک دەزانین ئەم حکومەتە بەزەی بەکەس نایەتەوە کە رەخنەی لێ بگرێت بۆیە ئەمەش هۆکارە کە مووچە خۆران و فەرمانبەران نەتوانن کۆ دەنگ بن جگە لەمەش لەشکرێک لە بن دیواریان هەیە کە مووچەی ناشایستەیان پێ دەدەن وە ئەمانە هەمووی هۆکار و ڕێگرن لەوەی کۆ دەنگی دروست نەکرێت بۆ فشار دروست کردن

وتیشی: ئەگەر بگەرێینەوە بۆ سەرەتایی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی سەرجەم فەرمانبەران، کۆمەڵێک پاساو هەبوو کە حکومەتی هەرێم بەکاری هێنا بەبیانووی شەڕی داعش و کێشەی دارایی و نەهاتنی بوودجە و ئەو پاساوانەی ئەوان هەیان بوو هەرچەندە پاساواکان هیچیان یاسایی نەبوون بەڵام لەدوای چەند ساڵێک لەوە کە دەیبینین قەیرانەکان وردە وردە بەرەو نەمان دەچێت و شوێنەواری داعش نامنێت بەتایبەتیش نرخی نەوت کە لەبەرزبوونەوەدایە کە سەرچاوەی یەکەمی داهاتە لە کوردستان و هەروەها داهاتە ناوخۆیەکانیش لەزیادبوندایە، کە دەتوانین بڵێین حکومەت ئەونە داهاتی لەبەردەستدایە کە لەئێستادا بتوانێت کۆتایی بە راگرتنی پلە بەرزکردنەوە بێنێت

باسی لەوەشکرد: راگرتنی پلەبەرزکردنەوە نایاساییە و وە کاتێک حکومەت خۆی یاسا شکێنی بکات چۆن دەتوانێت پێت بڵێ تۆ یاسات شکاندووە وە پلە بەرزکردنەوە مافی گشتی و یاسایی مامۆستایان و مووچە خۆرانە، هەڵمەتی گەرانەوەی پلە بەرزکردنەوە لەئێستادا هەڵمەتێکی زۆر یاساییە و لەجێی خۆیەتی وە شایانەی پاڵپشتی کردنە بەڵام دەبێت بزانین ئەم راگرتنی پلەبەرزکردنەوەیە یاسا شکێنییە و دەبێت بۆ فەرمانبەران بگەرێندرێتە و هەرچی زووە دەبێت کۆتایی بەم زوڵمە بهێندرێت چونکە وەک دەزانین باشترین مووچە خۆر ناتوانێت بەبێ کارێکی تر ژیانێکی ئاسایی تێپەرێنێیت وە راگرتنی پلە بەرزکردنەوە و پێنەدانی مووچەیەکی شایستە دوای هەوڵدانێکی زۆر و ئەزموون بێ گومان ژیانی دەخاتە مەترسیەو.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا: ئێمە لە هەرێمێکدا دەژین کە کەمترین مافی سەرەتای و یاسایی بۆ مرۆڤ دەستەبەر نەکراوە ئەوەتا تائێستا کێشەی کارەبا هەیە کێشەی نیشتەجێبوون و هاتووچۆ و غاز و ئاو هەیە کە هەموو ئەوانەی پەیوەندی بە ژیانی مرۆڤ هەبێت لە قەیران و لەکێشەدایە، حکومەتی کوردستانیش سەرەرایی هەموو ئەو قسانە و بەڵێنانەی کە دەیڵێت و دەیدات هیچی نەکردووە و ساڵ بە ساڵ دۆخی خەڵک خراپ دەبێت و بەڵێنەکانیان جێ بەجێ ناکەن و حکومەت خۆی لە قەیراندایە بەجۆرێک سیفەتێکی باش لەم حکومەتەدا نییە سەرباری ئەمانەش چی بوێت بە نایاسایی دەیکات کە کاردانەوەی نەرێنی بەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست کردووە وە خەڵکی ئێمە لەبەر ئەوەی هەڵوێستی نییە و فشار لەسەر حکومەت بکات کە کۆتایی بەم زوڵم و ستەمە بهێنیت وە بێگومان کە حکومەتیش دەبینێت کە فشاری لێ ناکرێت و خەڵک و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای نێودەڵەتی و چین و توێژەکان بێ دەنگن بێ گومان حکومەت هەرچی بیەوێت دەیکات و هەمیشە بیانوش دەدۆزێتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو