کاشما فاروق
شڤان ئازاد مستەفا، ئەو گەنجەی شاری هەولێر لەپشت كار و چالاكیەكانی چیرۆكێكی جیاوازی هەیە و بۆتە مۆتەكەی پارتی و دوای بەجێ هێشتنی كوردستانیش چەندین ئامانج و پلانی هەیە كە وڵات_میدیا ئاشكرایان دەكات
شڤان ئازاد لەشاری هەولێر لە گەڕەكی سەیداوە لەساڵی ١٩٨٧ لەدایك بووە، لەساڵی ٢٠٠٤ پێوەندی دەكات بە وەزارەتی ناوخۆ بەشی ئاگر كوژێنەوە و ماوەی ١٢ لەسەر پیشەكەی بەردەوام دەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی باوكیشی هەمان پیشەی دەبێت
دۆخی ئابووری شڤان ئازاد زۆرباشە و سەرباری پیشەكەی خۆی تەكسی پێ بووە و هاتووچۆی بە خەڵك دەكرد، لە ڕۆژێکی ساڵی ٢٠١٧ پیاوێكی بەساڵاچوو سواری تەكسیەكەی دەبێت و چیرۆكی ژیانی خۆی بۆ شڤان باس دەكات و دەڵێت كە كچەكەی لەهاوسەرەكەی جیابۆتەوە و منداڵێكی هەیە و ناتوانن شیر و دایبی بۆ منداڵەكە بكڕن ئەمەش بەهۆی ئەو قەیران و دۆخە خراپەی لەكوردستان هەیە سەرباری بوونی نەوتێكی زۆر و فرۆشتنی، ئەمە زۆر كاریگەری لەسەر شڤان دروست دەكات، هەر بۆ شەوەكەی لە سۆشیاڵ میدیای خۆی لە فەیسبووك لە ڤیدیۆیەكدا و پڕاو پڕ لە تورەیی و بەدەنگێكی بەرز و هاوارەوە نەفرەت لە دەسەڵاتی كوردی دەكات و داوا دەكات گوزەرانی خەڵك چاك بكرێت و بەپێی قسەكانی خۆی ئازار و دۆخی هاوڵاتیانی كوردستان و گەندەڵی یەك لەدوا یەكی دەسەڵات تینی بۆ هێناوە و چیدیكە قبوڵی ئەم دۆخەی نییە
شڤان ئازاد ڤیدیۆكە بڵاودەكات و پاشان دەگەڕێتەوە ماڵەوە و بۆ سبەی لەگەڵ باوكی دەچێت بۆ سەركارەكەی خۆیی، لەشوێنی كارەكەی باوكی شڤان بانگ دەكرێت و لەسەر ئەو ڤیدیۆی كە كردی قسەی لەگەڵ دەكرێت كە ڤیدیۆكەی دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبووە و دواتر ڤیدیۆكەش نیشانی باوكی دەدرێت، پاشان باوكی شڤان بانگ دەكات و وەك یەكەم کەس لەسەر ڤیدیۆكەی لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكات و دوایی روونكردنەوەی لێ دەكات، شڤان دەڵێت: باوكە خۆت دەزانی من كێشەی مادیم نییە و خۆت خاوەنی چەند پاسەوانێكی، بەڵام ئەو ناهەقیەی دەبینم لە خەڵك دەكرێت ناتوانم قبوڵی بكەم
دوای ئەمانە، لیژنەیەك لەسەر شڤان ئازاد دروست دەكرێت و بانگ دەكرێتە ئاسایش و دوای تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ بەسەر ڤیدیۆكەی لەسەر كارەكەی لادەبرێت و دووردەخرێتەوە و پێی دەلێن دەبێت بەدەستی خۆت ئیستیقالە بكەیت و داوایی دەست لەكاركێشانەوە بكەیت
هەرەشەیەكی زۆر لە شڤان دەكرێت و دەستگیر دەكرێت دواتر ئازاد دەكرێت و لە شارۆچكەی عەنكاوە تەقەی لێ دەكرێت سەرباری ئەوەی سكاڵا دەكات بەڵام سكاڵاكەی رەت دەكرێتەوە و بە ئاژاوەگێڕ ناوی دەبەن، بەردەوامی هەرەشەكان لەسەر ژیانی و ئەو پێوەندیە تەلەفونانەی كەبۆی دێت وای لێ دەكات بیر لەبەجێ هێشتی كوردستان بكاتەوە چونكە شڤان خێزاندارە و خاوەنی چەند منداڵێكە، بەپێی زانیاریەكانی وڵات، لەكاتی نان خواردنی ئێوارە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە لەلایەن كەسێكی ناسراوو هاوکار لەپیشەکەی شڤان پێوەندی پێوە دەكرێت و پێی ڕادەگەیەنێت كە بەزوترین كات دەستگیر دەكرێتەوە و بەبڕیای پارتی كە لەسەری رەشەوە بریارەكە دەرچووە بۆ ئەوەی جارێكی تر نەتوانێت كاری وابكات و خەڵك بترسێت و چاو لە شڤان نەكەن
لەڕێی قاچاخەوە شڤان كوردستان بەجێ دەهڵێت و دەچێتە توركیا شەوی دووەم كە لە توركیا دەمێنێتەوە هێرش دەكرێتە سەری و لەو ئۆتێلەی كە دەمێنێتەوە بەتوندی لێی دەدرێت، دواتر دەچێتە یۆنا و پاشان دەچێتە فەرەنسا و لەجەنگەڵ دەمێنێتەوە و لەوێش چەند كەسێك هێرش دەكەنە سەری و بەناچاری ڕادەكات و هانا دەبات بۆ هۆڵەندا و لەناو پەنابەرانی هۆڵەندا چەند كەسێكی دیكە هێرش دەكەنە سەری و چەند چەقۆیەكی لێ دەدەن و لەپێش چاوی هەموو پەنابەرەكان بەخراپ لێی دەدرێت، شڤان ئەوێش بەجێ دەێڵێت و لەجەنگەلەكان دەمێنێتەوە و بەهۆی ئەو هەرەشانەی لێی دەكرێت ناتوانێت لەگەڵ پەنابەرەكان بمێنێتەوە و ماوەی ٩ مانگ دوور لە خەڵك و پەنابەرەكان دەژیت چونكە بەردەوام هەرەشەی لێ دەكرا
ڕێگای سەختی شڤان بەم جۆرە بەردەوام دەبێت تا دەگاتە بەریتانیا، هەر لەبەریتانیا ١٢ كەس هێرش دەكەن سەر شڤان ئازاد و بەتووندی لەلایەن چەند كەسێكەوە بریندار دەكرێت و بەشێوەیەكی نامرۆڤانە موبایل دەخەنە سەر سەری و پێی دەلێن لەبەرامبەر ئەو ڤیدیۆیە كەكردت داوای لێ بووردن لە پارتی بكە و سێ جار بڵێ گوم خوارد باسی پارتی ناكەم و جارێكیش داوای لێ بووردن لە یەكێتی بكە
سەرباری هەموو ئەمانە شڤان لەكەس و كار و خزمەكانی دادەبڕێندرێت و ناتوانێت هیچ پێوەندیەك ڵەگەڵ دایك و باوكی بكات تەنانەت هاوڕێیەكی پیشەكەشی بەهۆی نزیكی لێوەی سزادراوە و شوێنی كارەكەی دورخراوەتە بۆ دەرەوەی شار
بەپێی زانیاری و بەڵگەكان شڤان ئازاد حكومی ٥ ساڵ زیندانی بۆ براوەتە لەگەڵ هەركات هاتنەوەی بۆ كوردستان لەسەر ئەو ڤیدیۆیەی كەكردی ٥ ساڵ زیندانی دەكرێت و واژۆ لەسەر زیندانییەكەی كراوە
چیرۆكی شڤان بەردەوامی هەیە و سەرباری ئەم رووداوانە بەردەوام لە بەریتانیا بانگەوازی دژایەتی دەسەڵاتی كوردی دەكات و لەوێش واز ناهێنێت و بەردەوام دەبێت لەسەر چالاكی و دەنگی ناڕازی لەوێش بەرزدەكاتەوە
لەبەریتانیا سەرباری بوونی دیموكراسی و ئازادی بەڵام پلان و هێرشەكان بۆسەرشڤان بەردەوامی دەبێت
شڤان خۆی و هاوسەرەكەی خاوەنی جنسیەی بەریتانین و لەگەڵ هاوسەر و منداڵەكەی لە بەریتانیا دەژیت و جگە لەسۆشیاڵ میدیا خۆی كە بەردەوام رەخنە دەگرێت و سەرباری بوونی پێوەندیەكانی لەگەڵ چالاكوانان و هونەرمەندان و وەرزشكاران و رۆژنامەنوسان و ڕێكخراوە خێرخوازیەكان، ئەنجومەنێكی بەهاوكاری چەند كەسێك دروست كردووە بە ناوی ”ئەنجومەنی چالاكیەكانی كوردانی بەریتانیا”، كە ماوەی دامەزراندنەكەی چەند مانگێكە و دووساڵ كاری بۆكراوە و چەند چالاكیەكەیان ئەنجام داوە، یەكێك لەو چالاكیانەی كە عەرشی پارتی پێ لەرزا هێلكە باران كردنی ئۆتۆمبێلەكەی مەسرور بارزانی بوو لە بەریتانیا لە ٢٠/٤/٢٠٢٢ كە ئەمەش بە سەرپەرشتی شڤان ئازاد بوو
بەپێی زانیاریەكانی وڵات شڤان ئازاد هەوڵی گەورەكردنی ئەنجونەكە دەدات و كاریش دەكات بۆ زیاد بوونی دەنگی ئازاد لە كوردستان و زوو ئازاد كردنی دەستگیر كراوانی بادینان، وڵات زانیاریشی هەیە كە كاردەكرێت بۆ بەیاسایی كردنی ئەنجومەنی چالاكیەكانی كوردانی بەریتانیا و ژمارەی ئەندامەكانی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەزیادبووندایە و لەماوەی داهاتووشدا كەنالێكی تایبەت بە ئەنجومەنەكە دادەمەزرێندرێت و پەیامنێری تایبەتی بۆ دادەنرێت.
وڵات زانیاری هەیە كە لەگەڵ بەیاسایی كردنی ئەنجومەنەكە بەرنامە و دەستووری ئەنجومەنەكە پێشكەشی پەرلەمان دەكرێت تاوەكو نوێنەریان هەبێت لە كوردستان و هەوڵ دەدرێت بێنەوە ناو كوردستان چونكە لەئێستادا شڤان ئازاد و ئەندامەكانی ئەنجومەنەكە بەهۆی ئەو كەیسە سیاسیانە كە هەیانە ناتوانن بگەڕێنەوە كوردستان و ڕێگریان لێ دەكرێت