دواهەمین پەیامى مالکى بۆ هێزە ئەمنیەکان ئەوەبووە، ئەگەر خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر بیناى ئەنجومەنى وەزیران و سەرۆکایەتى کۆمار لێیان بێنە دەست و تائێستاش قائانى لەبەغدایە.
سەرچاوەنهێنیەکان لەناوچەى سەوزى بەغدادا ئاشکراى دەکەن، دۆخى عێراق زۆر ئاڵۆزبووە و پەرەسەندنى خۆپیشاندانەکان وایکردووە، باڵوێز و قونسوڵخانەکان بکێشنەوە و دۆخەکە بەئاڕاستەى شەڕ بڕوات.
“فەرماندەکانى هەماهەنگى شیعە لەسەرویانەوە (غەزغەلى و مالکى) هێشتا لە ناوچەى سەوزن و فەرمانیان کردووە بە هێزەکانى حەشدى شەعبى ئەگەر هات و هێرشکرایە سەر حکومەت و کۆشکى سەلام، بەدڵنیایەوە دەبێت بڵاوە بەخۆپیشاندەران بکرێت”.
هەر بەگوێرەى زانیارییەکان، غەزعەلى پەیوەندى موستەفا کازمیەوە کردووە و ئاماژەى بۆ ئەوەکردووە، ئەگەر بێت و لایەنگرانى سەدر لە شەقامەکانى زۆنى سەوز نەکاتە دەرەوە بەدڵنیایەوە بەئامانجى دەگرن، ئەو کارە بە کارى ئەو دەزانن، ئەوەش لێدانە لەستراتیژى چوارچێوەى هەماهەنگى.
ئێستا لە شەقامەکانى بەغداد، هێزە ئەمنیەکان هیچ جوڵەیەکیان دژى خۆپیشاندان نیە، پەرلەمان کەوتووە و ئەنجومەنى وەزیران و ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى و سەرۆکایەتى کۆمار بەئامانج نەگیراون لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە.
سەدر پەیوەندى بەموستەفا کازمیەوە کردووە و داواى ئەوەیکردووە حکومەتى کاربەڕێکەر ڕابگەیەنێت بەڵام موستەفا کازمى ئەو نەچووەتە ژێر بارى داواکارییەکەى، لەترسى کاردانەوەى چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان
https://twitter.com/SufianSamarrai/status/1553314315909971968?s=20.
دواهەمین پەیامى یونامى لەعێراق ئەوەیە، کە هەموویان دان بەخۆیاندان بگرن گوێ لەدەنگى عەقڵیان بگرن، ناوەڕۆکى پەیامەکە دەڵێت: “پەرەسەندنی بەردەوام نیگەرانییەکی قووڵە. دەنگی عەقڵ و حیکمەت گرینگن بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی زیاتر. هەموو هانتان دەدەین کە لە بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکان گرژى کەم بکەنەوە”.
“بڕیارە کاتژمێر ٧ى ئێوارى ئەمڕۆ یادى #ئیمان حسین لە بیناى پەرلەمانى عێراق بکرێتەوە دواى ئەوەش دەرگاى ئەگەرەکان بەڕووى عێراقدا دەکرێتەوە، شەڕ یان هەڵوەشانەوەى حکومەت و حکومەتى کاربەڕێکەر و هەڵبژاردنى پێشوەختە”.
ئێران تائێستا لایەنگرى هیچ کام لەلایەنە شیعیەکان ناکات، بەڵام ئەگەر دۆخەکە زیاتر پەرە بستێنێت، لایەنگرى چوارچێوەى هەماهەنگى دەکات، بۆیە لایەنە شیعیەکان دوا پەیامى ئەبو عەلى عەسکەری ووتەبێژى باڵى سەربازى حیزبوڵاى عێراقە دەڵێت: ئەوانەى ئاگریان کردووەتەوە پێش ئەوانە دەسوتێن کە دەگلێن لەئاگرەکەوە.