سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ وڵات؛لەقەزای سۆران دەستکراوەبە برینی کارەبای ئەوشوێنانەی کە قەرزاری حکومەتن

  • August 24, 2022
  • 66 Views
سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ وڵات؛لەقەزای سۆران دەستکراوەبە برینی کارەبای ئەوشوێنانەی کە قەرزاری حکومەتن

سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ وڵات؛لەقەزای سۆران دەستکراوەبە برینی کارەبای ئەوشوێنانەی کە قەرزاری حکومەتن

#وڵات_میدیا#کوردستان

ئەمەدوای ئەوە دێت سەرۆکی حکومەت بەر لەچەند رۆژێک سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە خەڵک ئەو برەقەرزەی لایەتی بیداتەوە بە حکومەت بۆئەوەی بتوانین دۆخی کارەبای ھەرێم باشتربکەین؛ ئەمەی لەقەزای سۆران دەبینرێت وەک یەکەم ھەنگاوی حکومەت دەژمێردرێت کەناراستەخۆ بەھاوڵاتیان دەڵێت پارەی کارەبا نەدەن کارەباتان لێ دەبرین.

سەرچاوەکەی وڵات ئەوەشی پشتراست کردۆتەوە کە ئێوارەی ئەمرۆ لەناو بازاری سۆران کارەبای چەند شوێنێکی گەشتیار و ھۆتێل براوە کەپارەیان لایە ؛ھاوکات سەرچاوەکەی وڵات وتیشی؛ کە خاوەنی ھۆتێلەکان ئامادەبوون برێک پارە بدەن بۆ ئەوەی کارەباکەیان پێ بدەنەوە بەڵام ئەو لێژنەیەی کەھاتبوون بۆ برینی کارەبای ئەو شوێنانە ئامادەنەبوو ھیچ برپاەیەک وەربگرن و پیان راگەیاندوون کە دەبێت سەردانی بەرێوەبەرایەتی کارەبا بکەن.

ھاوکات لەقەزای سۆران ترس لای ھاوڵاتیان دروست بووەکە دوای ناوەندە بازرگانی و ھۆتێلەکان ئەم بریارە ماڵانیش بگرێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە ھەرھاوڵاتیەک ئەگەر فەرمانبەری حکومەت بێت برەپارەیەکی زۆری لای حکومەتە ؛کەلەپاشەکەوت ولێبرینی مووچە حکومەت گێراویەتەوە .

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو