مەکى ئامێدى، چالاکوانى ئۆپۆزسیۆن:
ئەم کۆنگرە کۆتایى بە نچێرڤان دەهێنێت

  • August 28, 2022
  • 520 Views
مەکى ئامێدى، چالاکوانى ئۆپۆزسیۆن:<br>ئەم کۆنگرە کۆتایى بە نچێرڤان دەهێنێت

مەکى ئامێدى_وڵات میدیا:

مەکى ئامێدى چالاکوانى ئۆپۆزسیۆن لەبارەى کۆنگرەى پارتیەوە چەند زانیارییەکى گرنگ ئاشکرا دەکات، پێیى وایە: کۆنگرەى پارتى دوادەکەوێت.

بەگورەی زانیاریەكانی ئەو چالاکوانە لەسەر، نیازێکى جدى هەیە كونگرەی پارتی ئەم ساڵ نەكرێت و لە نەوروزی ٢٠٢٣ بكرێت، بۆیە تائێستا ئەو پرسە یەکلایى نەکراوە.

سەبارەت بە پۆستەکان کە پێشینى بۆ ئەنجامى کۆنگرەکە کراوە:

  • مسعود بارزانی دەبیتە سەروك و دوو جێگری دەبێت، جێگرى یەکەم نێچیرڤان بارزانى و جێگرى دووەم بابۆ مەسعود بارزانى.

“نێچیرڤان بارزانى لەسەر پرسى زیادکردنى جێگیریک بۆ مەسعود بارزانى ناکۆکى نیگەرانە و هەوڵەکانى چڕکردووەتەوە تاوەکو ئەوە ڕوونەدان، بەڵام هەوڵەکانى ئەگەر نیە سەربگرێت، بۆیە بابۆ دەچێتە جێگرى دووەم”.

هاوکات پێشبینى دەکرێت، ٥ ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى لەدەرەوەى بنەماڵەى بارزانى ببنەوە بە ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى، کە پێکهاتوون لەمانە:

  • جعفر ئێمینكی
  • زەعیم علی
  • ئازاد بەرواری
  • عمر عوسمان شێروانی
  • كریم شنگالی

هاوکات لە بنەماڵەى بارزانیش ئەم کەسانە زۆترین چانسیان هەیە ببنەوە بەئەندامى مەکتەبىا سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان:

  • نێچیرڤان بارزانى
  • مەسرور بارزانى
  • بابۆ بارزانى
  • سیدا بارزانى

پێشبینى ناکرێت لەباڵى نێچیرڤان بارزانى هیچ کەس بۆ سەرکردایەتى و مەکتەبى سیاسى سەربکەوێت، مەسرور بارزانى لەم کۆنگرەیەدا بەتەواوى دەست بەسەر پارتیدا دەگرێت، بەوپێیەیى تائێستا نەخشەى کۆنگرە بەسودى مەسرور بارزانى ڕۆشتووە، زۆرینەى مەکتەب سیاسیەکان لەلایەن مەسرور بارزانیەوە دەستنیشان دەکرێن، بۆیە پێشبینى دەکرێن دواى کۆنگرەش کۆتایى مەعنەوەى نێچیرڤان بارزانى دەبێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو