“سەدر سێ کارتى بەهێزى بەدەستەوەبوو”پەرلەمان، خۆپیشاندان، جوڵەى سەربازى” لەماوەى تەنها یەم مانگدا هەرسێ کارتەکەى تاقى کردەوە و تەنانەت یەک خواستیشى بەدینەهات”.
ئەم پرسیارە ئێستا لەبەردەم سەدر و شەقامى عێراق بێ وەڵام ماوەتەوە، نازانرێت ئایا ململانێى داهاتووى سەدر و هەماهەنگى شیعە چى بەسەردێت و دەگات بەچى؟، لەکاتێکدا سەدر کازم حایرى گەورە مەرجەعەکەشى لەدەستداوە.
ئێوارەى ٢٩ ئاب تا نیوەڕۆى ٣٠ ئاب، لەئەنجامى شەڕى نێوان لایەنگرانى سەدر و خۆبەخشەکانى نورى مالکى سەرکوەزیرانى پێشووى عێراق و سوپاى عێراق ٣٠ کەس کوژران و نزیکەى هەزار کەس برینداربون.
شەڕەکە، دواى پەیامێکى موقتەدا سەدر هات، کاتێک ووتى: “من وازم لە سیاسەت هێنا”، پەیامەکە وەکو کۆدێک وابوو بۆ لایەنگرانى کە بەچەکەوە بچنە سەرشەقام و تەقەى ڕەمەکى بکەن، بکوژن و بسوتێنن.
لایەنگرانى موقتەدا سەدر کە پێکهاتبوون لە “کەتیبەکانى سەرایا سەلام” و “خۆبەخشە چەکدارەکان” تەقەیان لە مزگەوت و باڵەخانە و شوێنە پیرۆزەکان و تەنانەت زیارەتکارە ئێرانیەکان دەکرد، هێزە ئەمنیەکان و لایەنگرانى مالکیش زیاتر شەڕى دیفاعیان لەگەڵ موقتەدا دەکرد.
حەشدى شەعبى بەشدارى شەڕەکەى نەکرد و ئێرانیش لەگەڵ ئەوەنەبوو: نە ڕاگەیاندنەکەى لەعێراق نە نفوزى سیاسى و سەربازیەکەى دژایەتى سەدربکات.
موقتەدا سەدر، کاتژمێر یەکى ٣٠ ئەیلوو بەتوڕیەیى و شڵەژانەوە دەرکەوت و ووتى: کوژرا و بکوژ بۆ جەهەم دەڕۆن، دواتریش هێندە توڕەو نیگەران بوو، ووتى: من خۆپیشاندانى مەدەنیم ناوێت”.
دواى پەیامەکە لایەنگرانى موقتەدا بارەگەیان لە ناوچەى سەوز پێچایەوە و چوونەوە ماڵەکانیان بەوەش ئاو بەئاگرى عێراقدا کرا و ژیان گەڕایەوە سەر شەقامەکان.
“زۆرکەس وا بیردەکەنەوە موقتەدا بەرەو دۆڕان دەڕوات و کارتەکانى دەستى سوتاون، هەندێکى دیکەش بەپێچەوانەوە دەڵێن موقتەدا سەلماندى ئەگەر پێى دروست نەکرێت بەڵکو پێى تێکدەدرێت”.
هەردوو بارەکە ڕاستە، واتە ئێستا موقتەدا هەموو کارتەکانى خۆى خستە حەوزەوە، ئیدى کارتى بەهێزى نەماوە تەنها ئەوە نەبێت ئەم کارتانە دووبارە بکاتەوە، کە بەکارهێنانەوەیان وەکو یەکەمجار هەم ئاسان نابێت هەم کاریگەر نیە، لەهەمانکاتدا تواناى ئەوەى هەیە یارى لەبەرامبەرەکانى تێک بدات.
بەرامبەرەکانى کە “چوارچێوەى هەماهەنگین” بەیارمەتى سوپاى پاسدارانى ئێران، بە مامەڵەکردنى نەرم لەگەڵ سیاسەتە ڕەقە و پڕ هەڵچوونەکانى سەدر، ماندویان کرد و خستیانە گۆشەیەکەوە، کە ئێستا قورسە لە خاڵى هێزەوە موقتەدا بتوانێت قسە بکات، بۆیە ئیستا کاتى ئەوەیە سەدر بکێشنە سەر مێزى دانوستان.
تیۆرێکى زۆر بەهێز لەناوە سیاسیەکان باسدەکرێت، “شەڕەکەى بەغداد بەپلانى ئێران بووە، ویستیان ئەو باڵۆنەى سەدر کە سەرایا سەلامە فشى بکەنەوە پیشانى بدەن، کە جەنگ چارەى دەردى ئەو ناکات، سەرایا سەلام ناتوانێت سەدر بگەیەنێتە ئەنجامى دڵخۆشکەر”.
چونکە لە بەسرە، تەنها بە چەند قەناس بەدەستێکى ئێرانى و پۆلیس و سوپاس و لایەنگرانى مالکى توانیان لایەنگرانى سەدر لەناوچەى کۆمارى بەسرە وەدەرنێن لەزەوقیان نێن، لەناوچەى سەوزیش سەربارى ئەوەى سەرایا سەلام بوونى هەبوو بەڵام پێشڕەوى نەکرا.
ئێرانیەکان، ویستیان بەسەدر بخەنە بەردەم ئەو پرسیارە، تەنها بەچەند خۆبەخشێک هێزەکەت بوەستێت، ئەى چۆن ڕووبەڕوى ١٧٢ هەزار چەکدارى حەشدى شەعبى دەبێتەوە؟
ئێرانیەکان کە لەڕێگەى هەماهەنگى شیعەوە یارى سیاسى دەکەن، پیشانیاندا ناتوانێت تەجاوەرى هێڵى ئێرانى بکات، یاریکردن لەدەرەوەى ستراتیژى سوپاى پاسدران باجەکەى خۆکوشتنە، هەر بۆیەش پێش شەڕەکە کازم حائیرى مەرجەعى ئاینى ڕەوتى سەدر و گەورە قوتابى باقر سەدریان لە موقتەدا هەڵگەڕاندەوە.
سەدر لەپامەکەى ئێران تێگەیشت، پەیامى چۆڵکردنى شەقامیش” پەیامى تەسلیم بوون بوو بەرامبەر ئێران.
ئێستا کاتى دانوستانە و ئەویش ئامادەیە بۆ دانوستان، باشترین خاڵى ناو مەلەفى دانوستان هەڵبژاردنى پێشوەختە لەساڵى داهاتوودا، کە سەدر دڵخۆش دەکات و باشترین بژاردەى ناو خراپترین بژاردەکانى بەردەم ئێران و لایەنگرانیەتى لە عێراق، کازمیش کە هەڵگیسێنەرى یارییەکان بوو بۆ درێژکردنەوەى ماوەى سەرۆکایەتیەکەى “ماوەیەکى کاتى حکومى درێژ دەبێتەوە”.