ئەو کچە کوردەی لەسەر پابەندنەبوون بە باڵاپۆشی لە تاران دەستگیرکرا گیانی لەدەستدا

  • September 16, 2022
  • 83 Views
ئەو کچە کوردەی لەسەر پابەندنەبوون بە باڵاپۆشی لە تاران دەستگیرکرا گیانی لەدەستدا

ئەو کچە کوردەی لەسەر پابەندنەبوون بە باڵاپۆشی لە تاران دەستگیرکرا و بەھۆی ئەشکەنجەدانەوە تووشی جەڵتەی مێشک ببوو، دوای سێ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، سەرۆک کۆماری ئێرانیش داوایکردووە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکرێت.

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی شاری سەقزی رۆژھەڵاتی کوردستان ڕۆژی ١٣ی ئەیلول لەلایەن پۆلیسی روبەروبوونەوەی پابەندنەبوون بە باڵاپۆشییەوە دەستبەسەرکرا و لەکاتی دەستبەسەرکردنی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی تارانەوە بە توندی لەسەر و جەستەی دراوە و دوای گواستنەوەی بۆ زیندان باری تەندروستی تێکچووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. 

ڕاشیگەیاندووە، پزیشکەکان بە بنەماڵەی ژینایان ڕاگەیاندبوو کە کچەکەیان تووشی جەڵتەی مێشک بووە، دوای سێ رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

لەسەر ئەو کەیسە ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ھاتووەتەسەر خەت و وەزیری ناوخۆی راسپاردووە لێکۆڵینەوەی ورد لەو رووداوە بکات و پزیشکی دادیش راسپاردراوە شێوازی ئەشکەنجەدان و گیانلەدەستدانی ژینا ئاشکرا بکات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو